هەورەکەی ڕەحمەت رووی سەمای کەرەم
|
سەلات و سەلام کەی کەم ئیستە کەم
|
بێرێ و بڕێژێ و بدا وەهەمدا
|
وەسەر مەزرەعەی ڕۆحی خاتەمدا
|
سەر واز کا سەراو وە هەر شەتاودا
|
وەسەر سەوزەی پاک ئال و ئەسحاودا
|
تا بدا پەڕتەو وەسەر وجوددا
|
ئیمان لە ئەسراو ئەهل شهووددا
|
«بعد» گشت ئەجزات بۆی بە دەماخ
|
کام دەماخ؟ وە بۆی یادی خودا چاخ
|
نەک نەفحەی دەمدەم «خالق الانام»
|
یا فەیزی ئەنفاس ئەسفیای کیرام
|
وە ناکاو بۆی بێت چابوک کا گۆزەر
|
بۆی وە حەسرەت نەوی باخەبەر
|
هێمای هەوای ئەو قەدیم پەیمانە
|
پێمانە، وەک ئەهل هەواپەیما نە
|
دەلاڵێینەوە: سەریح، ئیما نە
|
های ساقی! ئامان بەحسی ئیمانە
|
هەر بەهار ناوێ، «دەی» لە پەیمانە،
|
فرسەت دەفەوتێ دەی لە پەیمانە
|
تۆ سەبووی مەی پێت، جام جانفیدای ڕێت
|
دڵ چاوی وا لێت، سا با بێت؛ تا بێت
|
زوان وە بێ من وەسەر تەقریردا
|
خامە وە بێ دەس وەسەر تەحریردا
|
«وما خلقت» هەس لە قورئاندا
|
دەفەرمووت: لە خەلق جین و ئینساندا
|
حیکمەت عیبادەت «خالق الخلق»ە
|
ئەویچ بێ ئیمان هەبای موتڵەقە
|
بەڵ ئەر ناناسیە ناوێ عیبادەت
|
بەڵ تەردە لە فەیز فەوز و سەعادەت
|
لە کەی مونافات «لكي اعرف» چوو
|
دەسەمل دەگەڵ «ليعبدون» بوو
|