زانینی ئەووەڵ ئە دەس ناکەوێ
|
بە نەفەس ئاگات لە خاتیمە وێ
|
زاهیری شەرعی بگرە ئە گەردن
|
تا ئەم مردن تێ یاخۆ ئەو مردن
|
چون بەو زاهیرە دڵ نوورانی بوو
|
پەردەی زوڵمانی لە ڕووی دڵ لاچوو
|
باتینی شەرعی تێت وەپیرەوە
|
بەم تەقریرەوە و بەم تەحریرەوە
|
دەڵێ: تەقازای زاهیر بوو ئەمە
|
ئەم نیزاعە و ئەم هەموو هەمهەمە؛
|
یەکێ جەبری بوو، یەکێ قەدەری
|
یەکێ تابیعی ڕەئیی ئەشعەری
|
یەکێ لە دەسی تەوارود غەمناک
|
یەکێ خەریکی دەردی ئیشتیراک
|
کۆڵانی چاوتەنگ، تەشاوی دڵتەنگ
|
جێ پەست و بوڵەند خار و دار و سەنگ!
|
نێڵەی عەوامیل لە ملیدا چوست
|
هێش و مشانی نەوع نەوعی لێ خست
|
سەدای سەماعی و قیاسی لە گوێی
|
نەقێزەی نەقیز مەتڵەب دەیدا لێی
|
لە هێڵی لەفزی هۆی نەدەداوە
|
مەعنەوی بە حاڵ دوو بوو بەلاوە
|
لەلای باخەبەر ناقیس بێ خەبەر،
|
تەواو بوو، ماوە، سەقیل، مونەککەر
|
تا وەختێ کەلام سوحبەتەکەی شێخ
|
ئیزافەی مەعنی هیممەتەکەی شێخ
|
دای پێی فائیدەی تەخفیف و تەعریف
|
تەی کرد ڕێگەی حەق پێی، چلۆن؟ زەریف:
|
«قيلَ لَهُ انظُرْ مِنْ أعْلَی الدَّرَجْ
|
لِقاح صَفْصَفْ» بێ ئەمت و عیوەج
|
لە «كنْتُ كنزاً مخفياً» نیشان
|
«فأحْبَبْتُ أنْ أعْرَفْ»، چاک بزان
|
«فَخَلَقْتُ الخَلْقً» بۆچ؟ «لِكَی أعْرَف
|
فَاعْرِفِ النّائِب وَ قُل، لا تَخَف»:
|
ئەگەرچی مەحبووب پاک پەردەی غەیب
|
دامەنە بێ گەرد لە توهمەت و عەیب
|
«فی كَمَالَيْهِ بالغِنی مَقروُنْ
|
عَمَّا قَدْ وَجَدْ وَ عَمّا يَكوُن»
|
ئایینەی بچووک تەنگی کەونییە
|
ئایینەی باڵانومای ئەو نییە
|
شانەی تەفاسیل عەینی کائینات
|
داد، داد وە تاتای زوڵفی ئەو نادات
|
خوسووس ئایینە ئەغڵەب بۆ عەیبە
|
چ عەیبێ لەلای «عالِمُ الغَيبَ»ە
|
توغرای خودبەخود ئارایش دادە
|
وە ئەندازەی حوسن ئەزەل ئامادە
|
گرنج و شکنج پێچپێچ لەسەر خۆی
|
کەی ڕێی کەوت تەرتیب تیپ ڕەی و کەی
|
چ ئیحتیاجی هەیە بە شانە
|
«سُبْحَانَهُ مَا أعْظَمَ شانَهْ»
|
بەڵێ موختارە ئەر خەڵوەتی بوو
|
موتەفەززیلە ئەر جەلوەتی بوو
|
هەروەها سیفات مەزهەرن بۆ زات
|
ئەسمایچ مەزهەرن یەک یەک بۆ سیفات
|
بۆ هەر یەکێکیچ لە ئەسمای حوسنا
|
موقەددەری کرد یەکێ لە ئەشیا
|
کەوا لایق وێ بۆ مەزهەرییە
|
بۆ ئایینەی ئەو ئیسمی عەلییە
|
کردی بە مەبدەء لەبۆ ئەو شەیئە
|
ئەو ئیسمە خۆرە و ئەو شەیئە فەیئە
|
موستەعید دەوێ بەو ئیسمە ئەو شەی
|
بەو ئیسمە دەکا حەمد و شوکری حەی
|
زوبانێکی پاک مەلەکووتیی هەس
|
پێی دەکا تەسبیح جەنابی ئەقدەس
|
کە پێی عەتا کرد ئەم مەزهەرییە
|
بۆ وەسفی جەمال یا جەلالییە
|
دەلیلی ئەهلی حاڵە موتتەزیح
|
«وَ إِن مِنْ شیء إِلّا يُسَبّحْ
|
فبِتقدير العزيز الخبير
|
ألأشيا طُراً كَانَتْ مقادير
|
لِأسمائِهِ وَ صِفاتِهِ
|
تَجَلَّتْ فيها، لاَلِذاتِهِ»
|
جێی نییە جیلوەی زاتی بەتاقی
|
مەر دڵی موئمین فانی و باقی
|
دەرکی دڵی خەڵق هەر دادەمێنێ
|
هەر خۆی لەبەر چاو خۆی دەنوێنێ
|
عاریف هەر خۆیە و مەعرووف خۆیە و بەس
|
مەعریفەتی حەق بۆ کەس نادا دەس
|
سیدقی قەزییەی مووجیبە ڕاسە
|
موقتەزیی وجوود مەوزووعە، واسە
|
تۆ خۆ مەعدوومی هەر نادیاری
|
نە موختاریت ڕاس نە لاموختاری
|
نیزاع بڕیاوە دەگەڵ خاس و عام
|
«صَحّ العقيدة وَ تمَّ الكلامْ»
|