ئەر ئومووری یەوم ئاخیر دەکەی یاد
|
«رُم تفليها؛ فمنها المَعاد»
|
موراد نە مەعاد ڕۆحانییەیە
|
بەڵ موراد مەعاد جیسمانییەیە
|
ئیجادی ئەجزای ئەسلییەی ئەجسام
|
دووبارە «بَعْدَ الٳفنا و الٳعدام»
|
یاخۆ لەدوای تەفەڕڕوقیان
|
پەرێشانییان، تەمەززوقیان
|
جەمعی دووبارە و بە هەم زەم کردن
|
وەک ئەووەڵ ئەرواح پێدا ئاوردن
|
وەها شەرع و عورف ئەگەر هەڵکەون
|
پێیاندا بڵێن: ئەمانە ئەون
|
زەید ئەر ئیمساڵیچ زەید نییە چییە؟
|
گشت کەس دەزانێ پارێنە نییە
|
تەشەخخوسێکی جگێچ دەوێنن
|
حەقی پاریچی هەر لێ دەسێنن
|
قسەی لای ئێمە زەریف جەلییە
|
لە ئیجادی جەمع ئەجزای ئەسلییە
|
«من بعد احدی تَيْنِ الصورتين»
|
ئەرچی حەق واوێ تەوەققوف بکەین
|
وەهمی تەناسوخ ئەوا غەڵەت بوو
|
خواردنی ئینسان ئینسان سەقەت بوو
|
ئەر بڵێ جوزء ئەسلی «يَحْتَمِل»
|
نوتفەیە بوێ «وذاكَ مُشكِل»
|
دەڵێم «لَعَلَّ جَنابَ الباری»
|
حیفزی کا وقووع نەدا دیاری
|
مەعاش تەنگ دەکا ئینکاری مەعاد
|
«لَا تُنكِر كَمَا بُدِءنا نُعَاد»
|
بۆچ؟ ماددە قابیل، بەڵ قابیلترە
|
قودرەتی قادر وەک خۆی حازرە
|
«بَيْنَ الوجودَيْن ٲوِ الايجادَين»
|
چە ئیختیلافێ مەزەننە دەبەین
|
ئەر دەکەی ئینکار یەکێ لەمانە
|
تێڵێتە چاوت قورئان «بَنَانه»
|
پشتشکێنە بار ئەم تەرزە فامە
|
«هَلاَّ يَخَافُ المُنكِرْ عِظامَهُ؟
|
فِرْقَةُ العِناد قد ماتت، ٲيها...
|
فاقْرَٲن «يس» حتی «يحييها»»
|
ئەر پێشەی سەردەس مەفتوونی «ٲبَیّ»
|
جەوابی حەڤرەت تەماشا دەکەی
|
تێژیی قەتعیی ئەو تەرزە دەلیلە
|
بڕندەی ڕەگی دڵی تەئویلە
|
شیعەیێ وتی: خۆ یەقینییە
|
لە لامان مەعاد جیسمانی نییە
|
بەدەنێ ترە «خالِقُ العباد»
|
دەیکاتەوە وەک ئەووەڵ جار ئیجاد!
|
وتم: لاشەی کێس بۆ لای نەجەف چوو
|
بەو بۆی خۆشەوە؟ خۆشی مەبهووت بوو!
|