کە مردین دیتر نامێنێ مەجال
|
نەوبەی مونکەرە و نەکیرە و سوئال
|
مردگ باز ڕۆحی پێدا تێتەوە
|
«كما فی الدنيا» وا دەوێتەوە
|
بەد ڕاکشیاگە وەک دەفنی دەکەی
|
چاک تێتە سەر چۆک زەریف لەسەر خۆی
|
باری! یاریدەر غەیری تۆ نییە
|
دەڵێن ڕەببت کێس؟ دینی تۆ چییە؟
|
«ما فی قلبكم و ما فی فيكم»
|
«فی هذا الرجل المبعوث فيكم؟»
|
بۆ «هذا» مەحسووس موشاهەد دەوێ
|
دەشێ پێغەمبەر حازر بێ لەوێ
|
ئەر دەڵێی: ساتێ چەند هەزار دەمرێ،
|
بوونی لە گشت جێ تەسەوور دەکرێ؟
|
لە جوزئی دەرچوو ڕۆح، کە کوللی بوو،
|
موحیت تێیەدا موتەجەللی بوو،
|
ئەر لەو ساتەدا خۆی بنوێنێ
|
لە چەند سووەردا عەجەب مەمێنێ؛
|
«هذا صادِر من الٲوليا
|
فما ظنكم مَعَ الٲنبيا؟»
|
هەر ئانێ خۆرشید موتەجەللییە
|
دووری و نزیکی تەفاوت نییە
|
جواب هەر تەرز بێ شارەزای کوتوب
|
لە تەفسیلەدا نییەسی حوجوب
|
حوسنی خاتیمە مەجهوولە؛ بگری
|
واوەیلا لە حاڵ، هاها «لا ٲدری»
|
تەماشای «كما تَموتون» بکەی
|
دەڵێ چلۆن بووی وا جواو دەدەی
|
وەک سوئال تەعزیب فیرقەی کافیرین
|
تەعزیبی بەعزێ عاسیی موئمینین
|
تەنعیمی موتیع لە گۆڕدا دەوێ
|
گشت حەقن ئیمان «بالغيب»ی تەوێ
|
تەعزیب و تەنعیم، لە حەق لامەدە،
|
پێکەوە لەسەر ڕۆح و جەسەدە
|
لە لای ئەهلی حەق ڕاسە و تاقییە
|
ڕۆح بەعدەز مەوتی بەدەن باقییە
|
وابزان ئەسەح خەبەری داوێ
|
وەک عەجبی زەنەب فەنای بۆ ناوێ
|
قول لە ئەمری ڕۆح هەڵ نەکەی، بیبەس!
|
«قُل «الروحُ من امر ربّی»» بەس
|
ئەمە کە دەڵێن: مەییت جەمادە
|
نەحوی تەعزیبی بۆ ناوێ، بادە
|
بۆچ؟ با ئیجاد کا «معطی للجزا»،
|
لە گشت ئەجزادا یا بەعزێ ئەجزا،
|
«نوعاً مِن حياة بِقَدَرِ ما
|
يُدرِكُ اللّذّةَ ٲوِالٲلما»
|
«وَذا، لَعمری، لا يَستَلزِمَن
|
ٳعادة الروح لِذاك البَدَن»
|
«وَ لَا التّحرّك وَ لا الاضطراب
|
و لا ٲن يُری ٲثَرُ العذاب»
|
حەتتا مەسلووب و مەقتوولی پەل پەل
|
مەئکوولی «فی البطن يُحيی و يُسٲل»
|
مونەععەم دەوێ، موعەززەب دەوێ
|
هیچ کەسیچ چاوی با پێی نەکەوێ
|
«مُخفي النارِ فی الشجَرَ الٲخضر»
|
دەتوانێ ئیخفای ئەمانە یەکسەر
|
ئەم نەشنەفتن و نەدینی تۆیە
|
ناوێ بە «نافی» ئەم گفتوگۆیە
|
دەلائیل زۆرن باوەڕت بوێ
|
تێفکرێ لە لات کەسێ دەنوێ
|
لە خەودا دەگری و دەڵێ و دەشنەوێ
|
هەڵدەسێ و دەڕۆت پێی هەڵدەکەوێ
|
ئازاری دەوێ یا شادمانی
|
تۆیچ هەر وای لە لای هیچ پێی نازانی
|
«تَنَبَّه الی ذلك التحرير
|
««النوم ٲخ الموت» قد يشير»
|
«قال فی الٳحيا حجّةُ الاسلام،
|
عليه الرحمة، فی هذا المقام»
|
مەقاماتێ پڕ شیفا و ئیشارات
|
«بعينها اشرب دَفعَ الحرارات»
|
ئەر لە ئەدیللەی سەمعی گوێ بکەی
|
لەقی دەلیلان هەموو دەکەی پەی
|
ئەشرات و ئوموور بەرزەخی سابیق
|
واقیعاتی یەوم ئاخیری لاحیق
|
ئیمکانیان شکی تێدا نەماگە
|
بە وقووع سادیق خەبەری داگە
|
سەلەف باوەڕیان بووگە بە هەموو
|
«فلنقتدِيَن نحنُ بِهِمُ»
|