حەقە خیلافەت ئەربەعەی ئەشراف
|
«بٳجماع الصحب و بالٳستخلاف»
|
هەر چلۆن کەوا بووگە بەو تەرتیب
|
لەلای موجتەهید «ذورٲی»ی موسیب
|
ئای چلۆن داڵە لێی ئای شامیخە
|
ڕەواسی سونەن ڕاس ڕاسیخە
|
«انظر لكلِّ لِكلِّ واحد
|
ٳن فقدتها فلا تجاهد»
|
«ٳذ كفی الاجماع و هو معتمد
|
لم يكن ٳجماع ٳلّا عن سند»
|
هەرگاهـ مەفادی ئیجماع قەتعی وێ
|
غەیری تەواتور با گشت زەننی وێ
|
دەگەڵ ئەمیچە نییە لە ئوسوول
|
ئیمامەت؛ با «ظنّ» تێدا وێ مەعموول
|
ئیجماعە وجووب مەنسووبیی ئیمام
|
لاکین ئیختیلاف هەس «بين الانام»
|
لەسەر «حەق» یاخۆ لەسەر بەرییە،
|
دەلیلی سەمعی یا خۆ عەقلییە؟
|
مەزهەبی ئەهلی حەقە بە قەتعی
|
واجبە لەسەر خەڵقی بە سەمعی
|
مەزاق تاڵ دەوێ لەم قسەی تاڵە؛
|
وجووب لەسەر «حەق» ئەمرێ بەتاڵە
|
لەسەر «حەق» بوویا، چاک بووە حاڵی،
|
زەمان لە ئیمام نەدەبوو خاڵی
|
خۆ حوسن و قوبحیچ هیچ عەقڵی نییە؛
|
دەلیل وا نەبوو سیوای سەمعییە
|
خەیر، لاچین لەسەر ئەم گفتوگۆیە،
|
یا مەزهەبی من یا خەیر ئی تۆیە
|
ئەر لەسەر خودا واجبە وای کرد
|
وەر لەسەر خەڵقە بەجێیان ئاورد
|
ئەر ئیرادەی کرد خاڵقی بێ چوون
|
ئیمام عەلی وێ و، خەڵقی مانیع بوون
|
عەقڵت بۆ خودا ئەوە بۆچ تێرێ
|
نەتوانێ واجب خۆی بەجێ بێرێ؟!
|
یا کەسێ وەکوو حەزرەتی عەلی
|
ساحیب عیززەت و ڕیفعەتی جەلی
|
بە سەد چەندانەی بووبەکری سیددیق
|
ساحیب عەشرەت وێ و شەوکەت بە تەحقیق
|
«و لاسيّما ٲسدُ الله» وێ
|
موجتەهیدی وا و لە «نص» ئاگا وێ
|
ئەو کەسە چلۆن لە کەس دەترسێ
|
یا لە تەقلیدی کەسێ دەپرسێ؟!
|
بۆچ دەگەڵ ئەو سێ نەیکرد دەس و برد
|
بۆچی دەگەڵی «معاويه»ی کرد
|
خودای تەعالا ئەڵبەت خودایە
|
حەزرەتی «عەلی»یچ «اسد الله»یە
|
کەس ئیمام نەبوو بێ ئەم بە یەقین
|
«كَرَّمَ الله وجهَهُ آمين»
|
بێ قسە بکەین لە «ٲفضليّه»
|
ئەو بە تەرتیبی خیلافەت نییە
|
چونکە دەلائیل «من الجانبيَن»
|
«متعارض»ن، بە کام عەمەل کەین؟
|
وەهایچە نییە خۆ ئەم مەسئەلە
|
تۆ بڵێی شەرتە بۆ ئەو عەمەلە
|
یا ئەر تەوەققوف بوێ تێیەدا
|
واجبێ ڕوو کات خەلەل پێیەدا
|
خوسووس ئیمامەت جائیز وێ و مەقبوول،
|
دەگەڵ وجوودی «فاضل»، بۆ «مفضول»
|
بۆچ؟ «ٲفضلية» هەر وەکوو عیسمەت
|
نییەن هیچ کامیان شەرتی ئیمامەت
|
بەڵکوو شرووتی سەر کاری ئیمام
|
قودرەتە لەسەر تەنفیزی ئەحکام
|
وەک تەجهیزی جەیش بۆ ئەمری جیهاد
|
ئیقامەی جومعە و، جەماعات، ئەعیاد
|
ئیقامەی حدوود ئەخزی سەدەقات
|
سەددی ئوغوور و قەتعی نیزاعات
|
قەتعی عیرقی ڕەهت موتەنەججیسە
|
موتەغەللیبە و موتەلەسسیسە
|
حەققی مەزلوومان لە زاڵم سێنێ
|
بە «ضبط» و بە «ربط» هیچ دانەمێنێ
|
موسلیم، حوڕ، عاقڵ، باڵغ وێ و، زەکەر
|
سائیس وێ و، زاهیر، مەرجیع بۆ بەشەر
|
نەک موختەفی وێ یا خۆ مونتەزەر
|
بیکێشی دەگەڵ عەدەم سەربەسەر
|
بەڵ قورەشی وێ و پاکیزە سییەر
|
خوا نەسلی عەلی، خوا نەسلی عومەر
|
ئەگەرچی بە فیسق مونعەزیل نەوێ
|
عەدلیچی هەر وەک شەوکەت پێ دەوێ
|
قووەتی ڕەئی و عیلمی دەگەڵ وێ
|
ئەفزەل وێ یا خۆ غەیری ئەفزەل وێ
|
لاکین ئەئیممەی فەحلی کەسیرە
|
وەک فیرقەی سەلەف سەفی سەریرە
|
هەر بە تەرتیبی ئەمری ئیمامەت
|
حوکمیان هەیە بە ئەفزەلییەت
|
«فاحكم ظاهراً بٲنهُمُ
|
لَو لَا سَنَد لمَا حكموا»
|
«والزم دٲبهم بلا تعلّل
|
وَ فوّض الحق الی الحق وقل»:
|
ئەفزەل ئەو کەسە ڕەوزەی ئەزەلی
|
دای لە دەماخی بۆی «لا يٲتلِ...»
|
لە ئەوجی سەمای عالیی نبووەت
|
««ما طَلَعَتِ» لَهُ طلعتْ»
|
ئیسمی دەگەڵ ئیسم گەورەی ئینس و جان
|
نویسیاگە لە گشت ئاسمان
|
«روح القُدْسْ» هەرچی لەو عەرز و توولدا
|
ڕژاندی بە دڵ پاکی ڕەسوولدا
|
لە خۆی هەردوو دەس مەرحەمەت بەردا
|
پێچپێچ خیگەی فەیز پێچ دا لە سەردا
|
فەرقی نەکردن «ٲصلاً» لە هیچدا
|
ڕژاندی بە دڵ سافی ئەویچدا
|
چی دەڵێی ئەی دڵ پڕشوبهە و پەلید!
|
دەگەڵ حوب هاوشان کەلیمەی تەوحید؟
|
ئەوە کە شوکری لەسەر ئەنامە
|
ئەوە سەببی ئەو سەببی ئیسلامە
|
هەر ئەوە «اتقی» و، ئەتقا ئەکرەمە
|
ئەکرەم ئەفزەلە و پایەی ئەعزەمە
|
«ثانِیَ اثنينِ» دەڵێ بە تەحقیق:
|
بەعدەز نبووەت تەسدیقی سیددیق
|
زیکری ساڵحان ڕەحمەتی وا پێ
|
من لە کوێ، مەدحی سیددیقی لە کوێ؟!
|
زیکری ساڵحان کە پێی هاتە بەین
|
سەڵای «حيّهل بعمر» دەدەین
|
«ثانی الافضلين من الٲربعة
|
يصافح الحق اولا معه»
|
«هل غيرُهُ مَن وافَقَ الآيات،
|
سنن الرسول، كذاك التورات؟»
|
بە ئایەت لەبەر جیبریل ئاوردن
|
هەر «خاصّه»ی ئەوە تەلەففوز کردن
|
ئەو دەبوو، حەدیس دەڵێ ڕووبەڕوو،
|
بەعدەز پێغەمبەر، ئەر نەبیی دەبوو
|
«و لو لم يكن شمساً سارية»
|
خەففاش! «ٲينَ هُو واينَ سارية»
|
وجوودی و جوودی بەحری خیزەم بوو
|
بۆ وە لەو توغیان نیلی حیکەم بوو
|
بەس نییە خەبەر «يا خيرَ البَشر!»
|
ليبك الاسلام» بۆ مەوتی عومەر
|
فارووق مرد، زوڵمەت داگرت خافیقەین
|
پێی دەوێ زیای چرای «ذی النورين»
|
شەبیهی دوو شەخس حەبیبی جەلیل،
|
«ختم النبيّين»، جەنابی خەلیل
|
«زوج نَيَّرِي ٲوجِ ذا الفَلَكْ»
|
ئەر دەبوون تا چل بۆی دەبوون یەک یەک
|
«لَهُ كَرَّتَين «ما عَلَی عثمان...»
|
و هو مَرَّتَين اِشتری الجنان»
|
«يَدُهُ يَدُ النَّبی الٲبطَحی
|
منه الملائك طُرٲً تستحی»
|
«سَبعون الفاً كلِّ اِستَوجَبْ
|
ٲن يدخل النّارَ و ٲن يُعَذّبْ»
|
«بشفاعة من ذاك الجناب
|
داخلو الجنة من غير حساب»
|
«كان لِلِقا النبي خميصاً
|
لِذا ما خَلَعَ ذاك القميصا»
|
«حَتّي لَقِیَ النَّبی سَعيداً
|
ذا مرتبة ٲسنا شهيداً»
|
چرای «ذی النورين» ئەوا کوژیاوە
|
پاڵ دە؛ چار نییە، وەلای دەرگاوە
|
بابی مەدینەی عولوومی هودا
|
قالیعی بابی خەیبەری عیدا
|
وەلیی موئمینین، ئوسوە و موقتەدا
|
مورتەزایە و موجتەبا و موهتەدا
|
چلۆن فەزڵێکی وازیحە و جەلی
|
«من كنتُ مولاه مولاهُ علیّ»؟
|
«و عن شٲنِهِ العلیّ يُجَلّی:
|
اَن رُدّتِ الشمس لكی يُصلّی»
|
نەوری حەدیقەی گوڵشەنی سەفا
|
نەوری حەدەقەی عیرفان و وەفا
|
کەوکەبی برووج ئەوسافی جەمال
|
ئەسەدی بێشەی نعووتی جەلال
|
«ٲخ حبيبِ الرّبِّ المهيمن
|
حبَّهُ عنوان كتابِ المؤمن»
|
«خُصَّ به من حضرةِ المختار
|
انتَ قسيمُ الجنة والنّار»
|
«ما ٲحد عن الصراطِ جازا
|
حَتّی يُرَقِّن له الجوازا»
|
درەختی ساحیب میوەی ڕائیقە
|
فەرق ناکا میوەی ساحیب زائیقە
|
«ٲليسَ رٲسَ بدن الوجود
|
رٲسُ حبيبِ حضرة الودود؟»
|
«ما جاء ما جا لَهُ لِٲحَدْ
|
مِن صحب النبیّ؛ قالهُ ٲحمد
|
هَل زَوَّجْ «زهرا» غيرَ ذا الفتی؟!
|
هل ٲتی ٳلّا فيهِ «هل اتی»؟!
|
کێس گەیشتوێ تا ئەو نیهایە؟
|
لە شەئنیدا بێ تا سێسەد ئایە؟!
|
«ٲلَيس قالَ وَلَدُ الخطّاب،
|
مَع ذلك الفضل لِذاك الجناب»
|
پەناهـ بەو خودای «ذی الآلا» و مینەن
|
لەو موعزەلە بۆی نەوێ «بوالحسن»؟
|
کێ بوو قائیل وێ بە «والله ما
|
تنزّلتْ من آية مِن سَما»
|
ئیللا دەیزانم یەک یەک بە ئیسبات
|
لە چی دا و، لە کوێ و، ئەسەر کێ و، کەی هات؟
|
«و هذا الكلام لا تغفل عنه
|
علیّ منّی و ٲنا منه»
|
«و بذا الحديث علمُنا حَصَل
|
فی هذا الفتی من عيسی مَثَل»
|
شەمسی ئاسمان عیزز و تەوقیرە
|
ئاسار کەسیرە ئەنوار شەهیرە
|
ئەر مەدحی بکەم مەدحی خۆمە فاش
|
نووری ئەو لە کوێ و بینایی خەففاش؟!
|
«ٳجَتَثّ مِنَ الدنيا اجتثاثا
|
وَ يايَنها قلباً ثلاثا»
|
«جادَ بالوُجوُد فی الرّبِّ المعبود
|
غاصت نفسهُ فی بحر الشهود»
|
مورادی موراد ڕەببی هادی بوو
|
«مورادی» قازی بۆ مورادی بوو
|
طاعَ لٲمر يمضی وَ مَضی
|
مَا راعَهُ ما قضاه القضا
|
«ٲسلَمَ وَجْهَهُ لما جَبَهَهْ»
|
«فكرَّم الله تعالی وجههْ»
|