هەر چی پەنهان کرد حەق لە شەجەردا
|
دیارە لە فەرع نەور و سەمەردا
|
ئەولاد کە «اولی» و فەزلی جەلی بوو
|
ئەولا تاج «لولا»، ئەم لا عەلی بوو
|
نواندی ئەوساف کەمالی ئەسلەین
|
ئایینەکەی ساف حەسەن و حوسەین
|
ئەخلاقی حەسەن نایەتە تەقریر؛
|
زوان کام کەلام؟ خامە کام تەحریر؟
|
لە وردەی هیممەت ئەو ئەر ئاگاهی
|
نەلەخشی و بەخشی مەرتەبەی شاهی
|
ئیسلاحی حەسەن «بين المؤمنين»
|
«ٲحياهم، ٲحياهُ الله آمين»
|
فیعلی «للعباد للمعبود» دەوێ
|
مەهدی لە ئەولاد ئەو مەوجوود دەوێ
|
گوزەشت لە شاهی وەسەر ئەشباحدا
|
فەرمانفەرما بوو وەسەر ئەرواحدا
|
بەم تەحریرە چاک موئەییەد دەوێ:
|
«قوتب هەر لە نەسل موحەممەد دەوێ»
|
تەرەججیی حەزرەت چاک زوهووری کرد
|
ئاوڕووی بۆ ڕووی ئەمر موعاویە ئاورد
|
بەو موددەی شەش مانگ ئەو ساحیب فنوون
|
ثمّ «الخلافة بعدی ثلاثون»
|
قوربانیی کەعبەی وەفا: ئیسماعیل
|
بورجی سەیری میهر سەییدی جەلیل
|
بەقای لازم بوو؛ تا تەمام بێ دەور
|
فیدای پێ دەویست، چلۆن؟ حوسەین تەور
|
تەدبیری تەقریر «خالق الوری»
|
چ چاک تەعبیر دا لە «ٳنی ٲری...»:
|
ڕۆحی حوسەین هات، فەرمووی: های خەلیل!
|
من بەدەل، نەیکەی، وەختی خۆی، دەخیل
|
چون نیسبەت بە فەزل مەعریفەی ئەو زات
|
دەدوت بەدەل بۆی نەکیرەی لێ هات
|
«قال، واصفاً، حضرةُ العليم:
|
و فديناه بِذَبح عظيم»
|
پەز ئەرچی چەرای ڕەوزەی نەعیم بێ
|
دەشێ بۆچ لایەق وەسفی عەزیم بێ؟!
|
ئەڵبەت ئەو زەبحە حوسەین بوو، ڕاسە
|
ئەسفیا هەر چی دەفەرموون واسە
|
گوزەشتی زاهیر باتین هاتە بەین
|
ئەو خاسەی حەسەن، ئەم خاسەی حوسەین
|
کە شەرەفناک بوون «مُقَدِّمَتَين»
|
حاجەت هەس باسی نەتیجە بکەین؟
|
بۆ پاکیی عیترەت مورید، نەک مەرید،
|
هل يُريد غير «ٲنّما يريد...»؟
|
موعامەلە کەوت ئەو موباهەلە؛
|
موجامەلە کە نەک موجادەلە
|
دانا دەلیلی زیادتر نەویست
|
وەجهی تەسمییەی فاتیمەی بهیست
|
دەڵێن: سوئال کە تا لێت نەبن گوم
|
دەڵێم: مەعلوومە «لا ٲسٲلكم...»
|
فائیدە نادات شایستەی ئەعمال
|
«ٳلّا بالذی يعرف حقّ الآل»
|
تا سەڵات لەسەر ئال و بەیت نەدەی
|
ئیددیعای قبووڵ دوعای خۆت نەکەی
|
ئاگات لە خۆت وێ، قەدریان بزان
|
«بغضهم نفاق، حبّهم ٳيمان»
|
ئیمان وە بێ حوب ئالی پێغەمبەر
|
ناکا بە دڵی هیچ کەسدا گوزەر
|
مەشرەبت ئەگەر بائینسافییە
|
«ٳنّی تاركّ فيكم....» کافییە
|
بچۆ سەواعیق بێران بیخوێنە
|
لە شەئنیاندا هیچ دامەمێنە
|
غەیری زاتی حەق «جَلً، تقدّس»
|
سیوای پێغەمبەر بزورگتەرێ هەس؟
|
خۆ سەر کاری حەق «باری البريّة»
|
لە ڕەبت و نیسبەت فرزەند بەرییە
|
پەس لەلای فامین هەر کەسێ کەسە
|
وتت: ئەولادی پێغەمبەر بەسە
|
ئەوانت لەبەر چاکە گەرەکە
|
مەعرەکەی ناوێ ئەو موشتەرەکە
|
ناشێ ویجدانت ئەمە نەزانێ
|
نیسبەتی خاسەی پێغەمبەر کوانێ؟
|
هەس ئەم مەسئەلە کەس لە بەری وێ
|
فەرعی بێ عەمەل لە بەش بەری وێ
|
«رَبِّ لا ٲحصی ثناء عليك
|
البدء والعود منكَ و اليك»
|
لە سەرمان شوکری تۆ بێ حیسابە
|
بۆ ئەم نەبییە و ئال و ئەسحابە
|
فەرمانیان وەدەس سەفیری دین دا
|
وە تابیعین دا و موجتەهیدین دا
|
چ موجتەهیدین؟ ئەسحابی ئەقوال
|
چ موجتەهیدین؟ ئەربابی ئەحوال
|
وەکوو مەشایخ هەموو تەرائیق
|
«جزاهم الله بٲجر لائق»
|
باوەڕمان هەیە تەسدیعیان کێشا
|
لە ڕێی دینەدا گشت سەریان ئێشا
|
کول ئەهلی کەمال بە تەکمیل خەریک
|
کول ساحیب سلووک مەشغوولی تەسلیک
|
درێغیان نەکرد لە شەرع و لە وەرع
|
چ زاهیری شەرع، چ باتینی شەرع
|
بەوان ئیحیا بوو ئەسڵ و فەرعی دین
|
«ٲحياهم الله ربّ العالمين»
|