عەقیدەی مەرزیە/مبحث السمع و البصر و الكلام

312662عەقیدەی مەرزیە — مبحث السمع و البصر و الكلام1860مەولەوی تاوەگۆزی
پەنجەمین سەمعە و، شەشەمین بەسەر هەفتەمین کەلام سێ وەسفن خودسەر
سابتن بۆ زات خالیق، زیادە لە وەسفی قودرەت عیلم و ئیرادە
ئیرجاع بەوانە لە زاهیر دوورە بۆچ؟ بێ زەروورە، کوانێ زەروورە؟
ئەگەر تۆ دەڵێی ئەم سیفەتانە موحتاجن ئەباڵ ئەم تالەتانە؛
وەک ئوزون و عەین، وەک حەلق و لیسان ئەوە بۆ ئێمەس ، نەک بۆ حەق، بزان
چلۆن؛ سا دەشێ حەق عیلمی نەوێ بۆچ؟ ئەویچ قووەی عاقیلەی تەوێ
بەڵێ بۆ ئیسبات هەر سەمعی ماگە؛ عەقڵی دیارە ژێر پێی کوتیاگە
«والحاصل» نەک وەک سیفاتی خەلقن حاجەت بە گوێ، چاو، زوان و حەلقن
بەڵ لە چە وو چوون لە ئالەت بیروون شنەوا و بینا، گۆیا بە بێ چوون
دەشنەوێ ئایا بەعید ئەر نزیک دەوینێ ئایا ڕۆشن یا تاریک
تەعەللوق دەگرێ، «كما اشتهر» سەمعی بە مەسمووع، بەسەر بە موبسەر
لاکین سنووسی «علية الرحمة» وەها دەفەرمووت، لێت نەبێ زەحمە،
سەمع و بەسەری زاتی «عليه» وەک سەمع و بەسەر مەخلووقات نییە
هەر خاس وێ وە دەرک بەعزێ مەوجوودات وەک بۆ بەسەر لەون، بۆ سەمع ئەسوات
سەمع و بەسەری خالیقی مەعبوود تەعەللوق دەگرن «بكل موجود»
ئەر دەنگ ئەگەر ڕەنگ، ئەر سیفەت ئەر زات واجب و قەدیم یا خۆ حادیسات
«في الازل» جەناب زاتی پاکی حەی بەو زات و سیفات وجوودییەکەی خۆی
«في ما لايزال» بۆ زات و سیفات وجوودییەی گشت فیرقەی کائینات
بە بێ ئیرتیاب شنەوا و بیناس بڕیاوە کەلام سنووسی، بیناس
«بناء علي ما قد قرره» موبسەری مەسمووع، مەسمووع موبسەرە»
«والحاصل يعني يسمع بالبصر يبصر بالسمع فاسمع تبصر»
«ثم الكلام وصف أزلي قائم بذات ربنا العلي»
لە بەر و دوا و تەجەززی و عەدەد لە حەرف و لە سەوت پاک و موجەڕڕەد
وەسفێکی نەفسی و پاکیزە و قودسی مونافیی سکووت ئافەتی نەفسی
«قيل»: ئەگەر حەق موتەکەللیم بێ قیامی حادیس بە حەق لازم تێ
بۆچ؟ دەڵێن کەلام بەو موڕەککەبە لە حەرفی حادیس موتەعاقیبە
ئەم ئیتلاقیچە بە حەقیقەتە پەس ئەو لازیمە ڕاسە و موسبەتە
وەر فەقەت مەحموول لەسەر نەفسییە ناوێ ئەو مەسمووع لە دەم نەبییە
«كلام الله» وێ، ئەمیچ بە مەئال دەکێشێ ئەو لای کافری و زەلال
دەڵێین بە سەمعی ئەمە ئیسباتە وەسفی ئەکەللوم قائیم بەزاتە
نەک ئەو کەلامە کەوا مەعرووفە مورەککەب لە جوزء لەفز و حرووفە
قیامی بە زات حەققەوە نییە دیتر کوا مەحزوور پێم بڵێ چییە؟
لەمیچ ئیزنی ئەم لزوومە نەدرێ «كلام الله» یی لێ سەلب بکرێ؛
بۆچ؟ بۆ بە کەلام ئیلاهییە بوون شەرت نییە قیام بە زاتی بێ چوون
حوججەتت دەوێ ها ئەوە حوججەت ئیستیعمالی ئەهل گفتوگۆ و لوغەت
هەرکەس دەیزانێ ئەڵبەت دەیفامێ: بە هەر زوانێ هەر کەس کەلامێ
تەکەللوم پێ کا، ئەو کەلامییە ئیزافەی ئەباڵ ئەو حەقیقییە
با وجوود قیامی نییە، بیشنەو، نە بە نەفسی ئەو نە بە قائیم بەو
بۆچ؟ لەفز و کەلام مەعلوومە ئەوان لە مەقوولەی سەوت قائیم بە هەوان
هەوایچ هەڵگرە زەریف بکە سەیر «ما كان الهوي قائمأ بالغير»
بەڵ لە مەقوولەی قیسمی جەوهەرە، قائیم بە نەفسی خۆی و خودسەرە
«فذالك الكلام بالهوا قائم ليس قائما بالمتكلم»
«يضاف اليه لحصوله بالتكئ القائم به»
کەلامیچ دەگەڵ وەستی تەکەللوم فەرقیان هەیە، لە کەس نییە گوم
تەکەللوم تەئلیف، ئەو موئەللەفە موئەللەف مەنزووم دەوێ بەو وەسفە
«فظهر الفرق، فكذا الكلام في حق الله خالق الانام»
«لكن فرق ما لست باللاهي بين ما بنا و ما بالله»
«ما بنا» بینای ئالی و مودەننەس «و ما بالله» پاک و موقەددەس
بوونی ئەلفازیچ قسە بکەم بۆت بەو تەرزە کەوا دەیێت ە دەڕۆت
لەبەر ئەمەتە تێرێتیە وجوود لە هەوادا خەلق خالیقی مەعبوود
هەوایچ بەو دەستوور لە هیچ مەکانێ قەراری نییە زۆرتر لە ئانێ
نەک لەبەر بوونی ئەلفازە «بالذات» غەیرە موستەقیڕ وەها بێ سەبات
ئەلفاز ئەر «بالذات» وەها بوویایە دەشیا شەخسی دوور نەیشنەویایە
حوکمیچ بە میسلی مەمسووع بڵێم پێت ئینساف ئەمەتە مامەسمووعە لێت
بێ دەلیل خیلاف زاهیر بەمەسیر ناوێ، دەلیلیچ ناکەوێتە گیر
ئەمجار ئیجادی ئەلفاز و حورووف بە قودرەتی حەق خالقی ڕەئووف
بەو تەرزە وتمان ئیحتیمال هەیە بڵێین: حیکمەت و سیڕڕی ئەمەیە
«كي لا تختلط فتعسرا فهمنا لها، بل تعذرا»
تفسیلی کەلام ئەر لەگرە کەم بێ ڕاوێس حەواڵەی ئەسڵی سێیەم بێ