ئەشعەری فەرمووی: بەقا هەشتەمین
|
شێخ ئەبوو مەنسوور دەفەرمووت تەکوین
|
تەکوین لەلای ئەم، بەقا لەلای ئەو
|
وەسفی وجوودین ئەمما تۆ مەشنەو
|
حەق واتە: بەقا لە سەلبییاتە
|
تەکوین لە جوملەی ئیزافییاتە
|
ئیزافی بۆ تۆ کریاگە تەقریر
|
وادەی سەلبییە بێرینە تەحریر
|
سیفاتی سەلبی نایەتە دەفتەر
|
«ككون الله ليس بِجوهر»
|
لاکین تۆ زەریف بێ ئەم پەنجانە
|
هەر پەنج بزانە ئەسڵی گشتیانە
|
یەکێ قیدەمە، دووەم بەقایە
|
قیدەم سەلبی سەبق عەدەم مەعنایە
|
بەقا یانێ سەلب لحووقی عەدەم
|
وەک ئەزەلیی ئەو، وەک ئەبەدیی ئەم
|
دەزانی کامە سیفەتی سێیەم؟
|
خۆی بە ماناوە بەیانی بکەم
|
«المخالفة للحوادثات»
|
سەلبی هاومیسلی دەگەڵ مەخلووقات
|
«قيام بنفسِه» وەسفی چارەمین
|
سەلبی ئیحتیاج مانایە یەقین
|
موفتەقیر نییە «ربّ الكائنات»
|
نە بە مەحەللات، نە موخەسسیسات
|
پەنجەم خۆی مانای وەحدانییەتە
|
سەلبی تەعەددود، نەفیی کەسرەتە
|
لە زات، لە سیفات، لە ئەفعالەدا
|
لە هەموو شەئن و هەموو حاڵەدا
|