موعجیزەی نەبی ئەر موحەققەقە
|
لە کات کەرامات ئەولیایچ حەقە
|
وەلی شەخسێکە «عارف بالله»
|
«ما ٲمكن» بە زات بە سیفات ئاگاهـ
|
بیکێشی بە سەنگ هەر سێ تەقوادا
|
بە ترازووی شەرع موویێ لانادا
|
موازیب لەسەر ئەدای تاعاتە
|
ساحیب ئەجتیناب لە شەناعاتە
|
کەرامەت ئەمرێس خاریقی عادەت
|
زاهیر بێ لەو، بێ دەعوای نوبووەت
|
بۆ حەقییەتی تەشکیکت نەوێ
|
ئەگەر هەر دەڵێی: دەلیلم تەوێ
|
«قُم الی التی تواتَرَتو قم
|
عن كثير الصحب وَ مَن بعدهم»
|
بە وەجهێ کە بێی ئەر گوێی پێ بدەی
|
مومکینت ناوێ ئینکاری بکەی
|
ئەمری موشتەرەک خوسووس لە یاد وێ
|
تەفاسیل بۆ خۆی با هەر ئاحاد وێ
|
«علی انَّه ٳِن سمعت الحق
|
بظهور ما الكتابُ نطق»
|
لەدوای سبووتی وقووع و عەیان
|
چ حاجەت بەیان ئیسباتی ئیمکان؟
|