وەسەر هەوارگەی شەشەمینەدا
|
قەزا و قەدەر وان لە کەمینەدا
|
مەزهەبی قەومی ئەشعەرییەیە
|
قەزا ئیرادەی ئەزەلییەیە
|
بەستە بە ئەشیا تەمام و کەمال
|
لەسەر هەر چی هەن «فی ما لايزال»
|
قەدەر ئیجادی حەق تەعالایە
|
«فضلاً، رحمةً» بۆ ئەو ئەشیایە
|
لەسەر قەدرێکی مەخسووس و موتقەن
|
بە تەقدیرێکی مەنسووس موعەییەن
|
«فی ذواتِها فی وَصِفَاتِها
|
وٲحوالها فی ٲوقاتها»
|
یا قەزا «علم الحقّ عَزّ، جَلّ
|
ٲوَّلٲ بذی الٲشيا فی الٲزل»
|
«كَمَا هِیْ عَلَيْهْ وَ ٲمَّا القَدَرْ»
|
ئیجادیان بە وەفق عیلمی سەربەسەر
|
«ذا بَعْضّ ممّا قالوا هُناكا
|
وَقَدْ فُسّرا بغير ذاكا»
|
قەدەر موستەلزیم لەبۆ قەزایە
|
بۆ وە بە تەسریح حەدیس پێی نایە
|
ئیمان بە قەدەر ئیمان بەویچە
|
بشنەو پێی دەوێ ئەم تەفسیلیچە
|
ئەر فکرت بووێ زووم کرد ئیشارەت
|
تەهزیب ناکەم من هیچ بۆ عیبارەت
|
ئەم کەلام دەگەڵ فڵانە کەلام
|
ئیستغناسی بووێ فەرق نییە لە لام
|
«اوّلاً» هەر تا تەکەڕڕوڕ بووێ
|
چاکتر با چاکتر تەقەڕڕوڕ بووێ
|
قسەی ناحەقیچ کە بێ شومار وێ
|
حەق هەر یەکێکە تەوێ تەکرار وێ
|
ئەوە موئەسسیر «فی الوجود» و بەس
|
«جَلّ، تعالی، عَزَّ، تقدّس»
|
بێ وێنە و ماددە، بێ موددە و ئالەت
|
وە بێ ماندەگی و عیجز و مەلالەت
|
ئاوردیە وجوود گشت ئەجزای عالەم
|
لە عەدەم دیسان دەیواتەو عەدەم
|
ئەوا لە دیوان «قضا» و «قَدَر» دا
|
سەغیر و کەبیر گشت لە دەفتەردا
|
«ما ذر له الكونُ بالمرَّة
|
حتی خردل، حبّة، ذرَّةْ
|
اوْ لَمْحة ٲو لَفْتَة ناظر
|
اوْ خَطرة ٲو فَلْتَة خاطر»
|
«فی ٲمّ الكتاب فی لوح محفوظ
|
فی العلم المحيط كُلُّها ملحوظ»
|
ئیرادەی تابیع علیمی ئامادەی
|
قودرەتی تاممەی ئەوشۆن ئیرادەی
|
ڕووی کرد لە سەر کەل سەربەرزیی ئەزەل
|
وەلای مومکیندا ئەولای موستەقبەل
|
تێرێتە وجوود «بٳحسانهِ»
|
«كُلَّ واحد فی زمانه»
|
«حَصْرُ الوجوبِ ذا مُقْتَضاهُ:
|
لَيْس خالقُ السِوي سِواهُ»
|
«ٲلَمْ تَرَوُا المدَّ للفیء؟
|
فَهُو الخالِقُ لكلّ شیء»
|
مورید و فەععال «لما يُريد»ە
|
چاک، خراپ، مەرید ئەگەر موریدە
|
حەسەن ئەر قەبیح، نافیع ئەر «ذو ضرّ»
|
کوفر ئەگەر ئیمان، ئەگەر خەیر ئەر شەڕ
|
تاعەت و عیسیان، فیعل و قەول و نەفس
|
ئەر سەهو ئەر نیسیان «اَلْيَوم» غەد و ئەمس
|
تاڵ و شیرین و عاجزی و سوروور
|
زیادی و کەمال، نوقسان و قوسوور
|
خوێش و بێگانە وەک نزیک و دوور
|
حەیات و مەمات، زولومات و نوور
|
با و باران، هەور و بەور و گشت زەمین
|
ئاسمان یەک یەک تا عەرشی بەرین
|
ئیرادە و مەشیەت تەقدیری ئەوە
|
قەزا و حوکم و عەدل تەدبیری ئەوە
|
بەڵێ چاوەکەم! تۆ خۆت دەیزانی
|
واهیمەدارە عەقڵی ئیمکانی
|
هەر سیفەتێ حەق بڵێ کەماڵە
|
گەورەی بزانی بۆ ئەو دەرماڵە
|
ئەو وەسفە بێران نیسبەت دە چاکە
|
«صلاةَ الٲدب» باوکە! ئەدا کە
|
«الله اكبَرْ» بڵێ بە یەقین
|
«الحمدُ لله رَبّ العَالَمينْ»
|
خەم بدەرە خۆت زەریف بوێنە
|
«سُبْحَانَ ربّی العَظيم» بخوێنە
|
سەر بنێ زەوی جێگەی خۆمانە
|
«سُبْحَانَ ربّی الٲعْلی» بزانە!
|
ویردت لەدوای تەواوبوونی سەیر
|
«اسْتَغْفِرُ الله بيدِهِ الخير»
|
ئەدەب لە کەلام «خواص البشر»
|
چلۆن دویگن بێرانە نەزەر
|
عەیبە بێ مایەی، بێ بگرە بەها
|
لە «فٲردتُ ٲن ٲعيَبَها»
|
لە «فٲرادَ ربُّك» وە بێ ڕەنج
|
دەگەیتە «اشدّ» تێریتە دەر گەنج
|
بێ باکم لە دەرد ئێشی نەزانین
|
«ٳذا مَرضتُ فهُوَ يشفين»
|
«رَبّ الْخَيْرُ كُلُّه بِيَدَيْكْ»
|
«لكِنْ لَيْسَ الشَرّ يَعُودُ اليكَ»
|
لوقمەی ئیقتیدای ئەنبیا بجوو
|
««فبداهم ٳقتَدِهْ» تَنْجُ ...»
|
نەقس هەرچی هەیە خاسەی عەدەمە
|
مەعلوومە عەدەم ئەسڵە بۆ هەمە
|
هەر خەیرێ کە هەس خاسەی وجوودە
|
وجوودی واجب هەر بۆ مەعبوودە
|
مەعلووم دیارە عەدەم لێتەوە
|
هەر شەڕە و شەڕی لێ دەوێتەوە
|
ئەگەر چاکەیێ لە تۆ مەشهوودە
|
ئەوە لە ئاسار ئەسڵی وجوودە
|
بیدەرە لاوە عەقڵەکەی خۆمان
|
چاک چاک مانای «ما ٲصابك» بزان
|
زاهیر بوو سەواب بە مەحزی فەزلە
|
عیقابی جەناب حەق عەینی عەدلە
|
عەقڵت وەسوەسە ئەگەر کەم ناکا
|
هەر دەڵێی قودرەت بۆچ چاکم ناکا؟
|
ئەم قسە چلۆن سا موسەللەم بێ:
|
قودرەت نەیێڵێ ئەسڵت عەدەم بێ؟
|
قەلبی حەقایق ئەمرێکە بەتاڵ؛
|
تەئسیری قودرەت بۆ مەحاڵ، مەحاڵ
|
بۆ ماهییەتی مەعدوومی ناکەس
|
پۆشینی لیباس وجوود بەسە بەس
|
سەعیێ کا وجوود چاک تێیدا جێ کا
|
عەدەم و ئیمکان بەڵکوو ژێر پێ کا
|
لێی نەیێرێ زۆر زوڵمەتی عەدەم
|
چاوی ڕۆشن بێ بە نووری قیدەم
|
تا لە عەمەلدا نەیمێنێ قوسوور
|
حەسبە ڕەزای حەق لێی بێتە زوهوور
|
ئاخر ئیرادە و مەشییەت تەقدیر
|
«تَعَلّقَتْ بالخيرِ وَالّشريرْ»
|
ئەمما ئەمر و حوب ڕەزای «ذوالمنن»
|
«مَا تَعلّقَتْ ٳلّا بِالحَسَنْ»
|
تەقدیر مەشییەت ئیرادە و قەزا
|
موستەلزیم نییەن بۆ حوبب و ڕەزا
|
بە شەڕ ناڕازی بە خەیر ڕازییە
|
قەزا گشت خەیرن چون حەق قازییە
|
دڕک دای لە پێت شەڕە؛ دەڵێی: وەی،
|
خەیرە؛ پەرژینی باخی پێ دەکەی
|
ئار شەڕە؛ سووتا خەلە و خەرمانت
|
خەیرە؛ باعیسە بۆ چێشت و نانت
|
بەعزێ مورادات هەیە مەنهییە
|
بەعزێ مەئموورات هەس موراد نییە
|
لەبەر چەند نوکتە و مەسلەحە و حیکەم
|
«نَحنُ لا نَعْلَم، الله اعْلَم»
|
وا نەبوو، ئەمە وای کرد ئیفادە،
|
ئەمر موستەلزیم لەبۆ ئیرادە
|
هەر حەققە، بێ شک، جەوادی موتلەق
|
«خَيّر»ی مەحز و «غنیّ»ی بەرحەق
|
«لكن لم يُعْطِ ٳلاَ ما سَٲلْ
|
السِنَةّ اسْتعدادِنا، ٲجَلْ»
|
ئوستاد زاخی خۆی بۆچ وەباد دەدا؟
|
زاخ بە موافیق ئیستیعداد دەدا
|
زاخی دەبان زاخ تێخی دەبانە
|
زاخی خوراسان بۆ خوراسانە
|
بۆ برسی ئاو و، لەبۆ تینگ نان
|
عاقڵی هەڵسە سا بۆیان بێران
|
«خُصوصاً» حەکیم وا ساحێب شانێ
|
بێ قاروورە و نەبز لە دەرد بزانێ
|
نییە لەگرەدا هیچ قسە و باسێ
|
دەسکاری خۆینی چاکمان دەناسێ
|
هەرگاهـ کە وا وێ ئەوا مەعلوومە
|
هەرچی پێمان کا غەیرە مەلوومە
|
«سُؤْل الٳسْتِعْدادْ لَنَا نوعانِ
|
ٲمْرُهُ، جَلّ عَلاَ، ٲمْرَانِ»
|
سائیل بۆ ئەمرەین ئەڵبەت موتیعە
|
سائیل بۆ «ٳفْعَلْ» فەقەت شەنیعە
|
پەس وا ئیتاعەت هەر وەکوو عیسیان
|
هەردوو موقتەزان بۆ عەینی ئینسان
|
شەڕ لە نەقائیس حودووس و عەدەم
|
خەیر لە خەسائیس وجوود و قیدەم
|
«وَمَا ذكرنا سِرُّ لِلقَدَر
|
قد ٲفشيناهُ، واذا ظَهَر
|
يَومَ القيامة ما لامَ ٲحَدْ
|
ٳلَّا نفسَهُ كما قد وَرَدْ»
|
کوللی نیعمەتێ لەوەوە فەزلە
|
کوللی نیقمەتێ لەوەوە عەدلە
|
ئاگامان نییە، وەک تاریکەشەو،
|
نە لە علمی ئەو، نە لە عەدلی ئەو
|
بۆی هەیە تەکلیف حەقی «ذوالجلال»
|
«بما شاءهُ مِنّا مِنْ ٲفعال»
|
دەگەڵ ئەویچە هەم بکا تەقدیر
|
ئەسبابی مەنعیچ؛ «ٳن هُوَ الخبير»
|
لەبەر ئەوە وا تەقریری بۆت هات
|
بەعزێ لە فیرقەی عولەمای سوقات
|
حوکم بە وجووب سکووتمان دەکات
|
لە «لِمَ»ی ئەفعال لە «كيف»ی سیفات
|
ئەر نەختێ شوعوور هەیە پێتەوە
|
کە وتت خوداس دەبڕێتەوە
|
«قَوْم ٲفرَطُوا، قَوْم فَرَّطوا
|
ٲذْنَهم مِنْ حَقّ هَلا قَرَّطوا؟»
|
جەبریی بێ حاڵ و قەدەریی مەجووس
|
ئەو بۆ خوێنخۆر و ئەم بۆ سڕوان جووس
|
با بێین لەبەن بین ئەمما نەک دەمی
|
«نخرج مِنْ بينِ فَرث وَدَم»
|
نەک وەک لادێیی نەک وەک شاری بین
|
خالیس بین سائیغ لەبۆ شاریبین
|
«قلنا كلُّ شیء مِنْ حيثُ الٳيجاد
|
خيرً صادرً من ربّ العباد
|
نَرضی بالقَضَا وَ بما يُقْضی
|
بذاتِ الشّرّ المَقْضی لا نرضی»
|
ئەفعالی عیباد، ئەر خەیرە، ئەر شەڕ
|
هەموو مەخلووقی خالقە یەکسەر
|
«فَمِنْ حَيْثُ الخَلْق» مەنسووب بە حەقە
|
«وَمِن حيثُ الكسب» مەنسووب بە خەلقە
|
«مِنْ جِهَةِ الخَلْق» هەمووی هەر خەیرە
|
«مِنْ جهة الخَلق» بەعزێکی زەیرە
|
بۆچی؟ «خَالِقُ الوَری» خەبیرە
|
بە مەسنووعاتی خۆی چاک بەسیرە
|
ناس ناسی و ناقیس «جاهلين بالحال»
|
مەسدەریان وەک فیعل هەموو «ذُو اعْتِلال»
|
«لِذا لاُيسْٲلُ عَمَّا يَفْعَلُ
|
وَ نحنُ عَمّا نَفْعَلْ نُسْٲلُ»
|
عیلمی تەمام و ئیرادەی تەمام
|
قودرەتی تەمام «خالق الٲنام»
|
«بِالٲشْيا، لَها، عَلَيْها» بێ قیل
|
«بتَفصيلها لِلخَلقِ دَليل»
|
«ٲلا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقْ» بزان
|
«و هُوَاللّطيف الخبير» بێ گومان
|
ئەڵبەتتە ئیجاد لایق بەو دەوێ
|
خالیقی ڕێکی هیچ کەس ناکەوێ
|
عیلمی نوقسان و ئیرادەی نوقسان
|
قودرەتی نوقسان تائیفەی ئینسان
|
ئەر کەسێ چاوی دڵی بوێنێ
|
سیوای کاسبی چی تر دەمێنێ؟
|
بڵێ بەو کەسە وا دەڕۆت بە ڕێ:
|
بزان دەزانێ چەند هەنگاو دەنێ؟
|
یا هەنگاوێکی چەند بنگس دەوێ؟
|
ئەمڕۆ یا سۆزوو، کەی دەگەتە جێ؟
|
لەدوای سوئال وە بێ قوولەقوول
|
مەعلوومە ئەوە پێی ناڵێن زوهوول
|
«فی ٲظْهَر الفعل» ئەمە حاڵییە!
|
لە حەرەکاتی ئەعزادا چییە؟!
|
بێ خەبەر لە حاڵ ئەووەڵ و مەئال
|
بە ئەوە دەڵێی «خالِقُ الٲفعال»؟!
|
بۆ ڕوتبەی ئیجاد بۆچی دەکەی نەسب؟
|
مەزهەرە و مەحەل «ذو الكسب» و «فَحَسْبْ»
|
شوهرەتی مەزهەب حوکەما وەیە
|
ئەوان لەلایان وەسائیت هەیە
|
«ٲمّا تحقيقاً» لای ئەوانیچ واس
|
موئەسسیری «فی الوجودْ» هەر خوداس
|
خەلایق ڕۆین ئەلای ئەفلاتوون
|
چی دەڵێی؟ بڕۆین لە ترسی تاعوون؟
|
لە جواویاندا قسەی ئەمەیە:
|
تەماتان چییە؟ عالەم کورەیە،
|
زەمین مەرکەزە، ئەفلاک وەک کەمان،
|
حەوادیس وەک تیر، ئینسان وەک نیشان،
|
«والله الرّامی فَٲيْنَ المَفَرّ؟»
|
وَهذا الكلامْ يُشعِر بما مَرَّ»
|
ئەر نەقڵی و عەقڵی لەلات مەعلوومە
|
حاڵی ئیعتیزال تەواو مەفهوومە
|
حوکەمایچ بوون وەک موتەکەللیمین
|
ئەمجار ئەو مەر هەر پشت دا لە زەمین!
|
ئەگەر سوئالی وەها جارییە
|
«مُكَلّفْ بِهِ» ئیختیارییە
|
مەخلووق بوو ئەسڵی تەکلیف بەتاڵ بوو،
|
مەدح و زەم، سەواب، عیقاب لەناوچوو
|
بۆ ئەشعەرییە هیچ مەعنای نییە
|
ئەو خرابەیە لەسەر جەبرییە
|
جەبریی ئەوپەڕ خەیر، ئی ئەم پەڕ شەڕە
|
ئەم پەڕە سەرحەد پڕ داوا و گەڕە
|
لە «مُرْتَعِش» و «بَطِشْ» عەرزی کەم
|
لەرزینی ئەوی و لەرزاندنی ئەم
|
یەکێ ڕاکێشن، یەکێ خۆی ڕاکا
|
یەکێ لاڵە و، یەک خۆی قسە ناکا
|
فەرقیان هەیە ئەم چەند سوورەتە
|
ئەر حیسسی بوێ بە زەروورەتە
|
بۆچ ئینسان هەروەک حەجەر دەی قەرار
|
نەیوێ قودرەت و فیعل و ئیختیار؟
|
خۆ موکەللەفە و موعاقەب موساب
|
لەسەر کرداری چاک و ئی خراب
|
فایدەی تەکلیفیچ هەیە بیزانە
|
داعیی ئیختیار فیعلی ئینسانە
|
ئیسنادی فیعلیچ ئەبال ئەو، بفام
|
بە حەقیقەتە هەر وەک «صَلّی» و «سام»
|
نسووسی قەتعیش هەیە بێ شومار
|
خەتمێ بخوێنە لەسەر تا بە خوار
|
هەر مونافی هات لێت بگرێ تەریق
|
بۆ دەفعی بکۆش بە یاریی تەوفیق
|
ئەمە ڕێکی عەقڵ چلۆن دەکەوێ
|
بۆ عیباد «ٲصلاً» هیچ فیعلێ نەوێ
|
ئەر دەڵێی جڵەو بەم لادا بادە
|
لەدوای تەعمیمی عیلم و ئیرادە
|
«ٲلجَبْرُ لازِمْ قَطْعاً وَ حَقاً
|
لانّهما اِنْ تعلَّقَا
|
بوُجُودِ الفعل» واجبە وجوود؛
|
جەهل و تەخەللوف بۆ مراد مەردوود
|
«ٲوْلَا فامتنع»، چاوی ئیختیار
|
لە دینی وجووب، ئیمتیناع بێزار
|
«يَعْلَمُ يريد ربّی فی الٲزَلْ
|
اَن عَبدَهُ يتركْ ٲو يفعَلْ
|
ذا الفِعلَ والْقَوْلْ فی ما لا يزال
|
بٳختيارِهِ؛ رُفِعَ الٳشكال»
|
مەڵێ لەمەدا وا دای دیاری
|
ئیختیار کردن بێ ئیختیاری
|
بۆچ؟ بوو ئیختیار بە موتەعەللەق
|
بۆ ئیرادە و عیلم خالیقی بەر حەق
|
«ٳِذِ الوجوبُ بالاختيارِ
|
مُحَقِّق لَهُ فَلا تُمارِ»
|
ئەوا مەعلووم بوو ئەفعالی عیباد
|
نەبوو لە تەرزی حەرەکەی جەماد
|
«وَٲيْضا يُنْقَضْ بٲفعالِ الحق»
|
قائیل بە وجووب «علی الحق ٲحمق»
|
«تلخيصُ الكلام» لەلای عەقڵی ورد
|
زەروورەت جەبری مەحزی بەتاڵ کرد
|
بۆچ؟ ئەگەر نەوێ بەسیرەت دەربەس
|
فەرقی مورتەعیش دەگەڵ بەتیش هەس
|
دیگتە ئیرادەت چلۆنە مەربووت
|
بە تەرەف سوعوود نەک بەلای سوقووت
|
«هَلْ سمِعتَ قَطْ: ٲيّها الحجر!
|
قُم، لا تَقمْ، من ٲجْهَلِ البشرْ
|
فكَيْفَ ظَنُّ العاقل الحاذِق
|
بربّ العرش العليم الخالِق؟»
|
بێ جیهەت دەیێت فورقان و ئینجیل؟
|
«لا وَباعِثِ الّرُسْلِ بالّدليل»
|
باز لەم لایچەوە ئەدیللەی نەقلی
|
هەر وەکوو حوجەج قەتعییەی عەقڵی
|
سەدای دای لە گوێی دەروونی ئاگاهـ
|
«لا خالِقَ للٲشياء ٳلّا الله»
|
پەس وا واجب بوو عەدل و ئیقتیساد
|
لە ئیعتیقاددا بۆ ئەهلی ڕەشاد
|
گوێ نە لە ئەم لا، نە لە ئەولا کەین
|
لا ذا، ولا ذا، ٲمْر بَیْنَ بَیْنْ
|
شەرعی ئەقدەسی «عالیُ الجناب»
|
بەو ئەمرە دەڵێ کەسب و ئیکتیساب
|
بۆچ بۆ تەعەللوق قودرەت بە مەقدوور
|
وەجهی ئیختیراع هیچ نییە زەروور
|
«فی الٲزَلْ قدرةْ ربّنا المُطاع»
|
بەستە بە عالەم بە بێ ئیختیراع
|
«عند الاختراع بنوع آخر
|
من التعلق» پەنجەی دا لە دەر
|
تەعەللوقێکیچ با بوێ دیسان
|
نەوعێ تر لەبۆ قودرەتی ئینسان
|
هەر نەوعێ هەیە بە شەرعی موختار
|
موسەمماس بە ئیسم کەسب و ئیختیار
|
دەزانین هەیە نازانین چییە
|
بۆ ماهییەت ڕێی عیبارەت نییە
|
ویجدان پێت دەڵێ هەیە ئیختیار
|
عیبارەت دەڵێ نایزانم هاوار
|
بۆچ عەیبە تەسدیق بە وجوودی شەی
|
نەزانی بەیان حەقیقەتی کەی؟
|
بەعدەز دەلائیل بۆ بوون ئاوردن
|
هەروەها دەیێت بۆ تەقریر کردن:
|
«فِعلُنا داخِلْ تحتَ القُدرتينْ
|
بِجهتيْنِ مُختَلِفَتَيْن
|
مَقْدُورُ الله مِنْ حَيثُ الايجاد
|
مِنْ جِهَةِ الكَسْب مَقدورُ العباد»
|