سُبحان مَن لا شَرِيكَ لَه، تاهیر لە هەر عەیب و عیلەل
|
در کَون وی لا شَرِیکَ لَه، خاڵی لە هەر نەقس و خەلەل
|
خاڵی لە هەر نەقس و زیان؛ جانی، لە جانانی نیهان
|
قەلبی عیبادان ئاشیان، ئەو عەبدی کۆ خۆت خاس جەعەل
|
ئەو عەبدی کردت بێ عیوب، موستەغنی از غەمم و کوروب
|
قوڕئانتە «غفار الذنوب» بۆ عاسیانی بەدعەمەل
|
عاسی بە عیسیانی شەدید، موحسین بە ئیحسانی مەزید
|
بۆ هەرد و سینفان تۆی ئومید، فەرد و قەدیم و لەمیەزەل
|
فەرد و قەدیم و لایەزال، بێ هەمم و قەیران، بێزەوال
|
ئەو سووڕەتی نەقشی میسال، هەر یەک بە ڕەنگێک دەرحیەل
|
هەر یەک بە ڕەنگێک دەر خەبەر، وەحش و تیور، جینن و بەشەر
|
هەر جیسمی ڕۆحت کردە بەر، هیچ شت نییە تۆی نی دەگەڵ
|
هەر یەک بە ڕەنگێک واسقە، عاشق بە زاتی عاشقە
|
عاریف بە عیرفان سادقە، عارف بە تاعەت دەر جەبەل
|
کافر بە کوفری خۆی غروور، ئیسلام بە حوببی دەر سروور
|
هەر یەک بە ڕەنگێک دەر زکوور، بەو وەزعە بوون زەربولمەسەل
|
فاعیل بە حەرفی کاف و نوون، حەقیقەت «لا یعرفون»
|
«عَمّا یَقُول الظالمون» دووری تۆ شاهی بێ بەدەل
|
دووری لە قەول و فیعلی بەد، ئەی واحید و فەرد و ئەحەد
|
بێ زەوج و فرزەند و وەلەد، بێ میسل و مانەند و مەسەل
|
از نەسلی ئەسلابان بەری، فەرد و قەدیم و ئەکبەری
|
دەواری چەرخی ئەخزەری، نەجم و کەواکیب یا زوحەل
|
نەجم و ستارە یا سەحاب، هەم بورجی شەو سەر گەرد و تاب
|
توندتر لە چەرخی ئاسیاب، قاییم، مودەووەر تا ئەجەل
|
قاییم بە ئەمری یا قەدیر، ئەی عالمی «ما فی الضمیر»
|
بێ شیبهی ڕەببی بێ نەزیر، لە «ما خلق» هەم «ما نزل»
|
هەموو خەلقت تو کرد عەیان، شەریک لە ناوان بوو بەیان
|
خۆت دا بە ڕەنگێکی عەیان، وان دڵ بەوی بوو اشتَعَل
|
کەون و مەکان مەشغووڵی تۆ، «خاص الخصوص» مەقبوولی تۆ
|
عاشق هەموو مەقتوولی تۆ، ئەو «ما بقا» وی «قد جهل»
|
ئەو «ما بقا» وی جاهیلن، لە سەعی و ڕەنجی باتیلن
|
لە دین و دڵ ناکامیلن، ئەغیار و ئینکار و دەغەڵ
|
ئینکار و شووم و ڕووسیا، جوملە سەفیهـ و ئەشقیا
|
دەر جوستجووی عوجب و ڕیا، حامیل لە ڕەیب کوللی بەغەل
|
ئەی «ئەحمەدی کۆر»ی هەژار، شیبهی حیماران ژێر بار
|
تا کەی تۆ مەست بێ ئیختیار، گومراهـ دەگەڵ توولی ئەمەل؟
|