دیوانی حەمدی/س
1
editتێنەگەیوی بەم حەدە خۆشە کە شێتی خوا نەناس | وا دەزانێ عالەمی ناسیوە بۆتە خوا شوناس |
موو بە موو تەعریفی حوسنی حەزرەتی لەیلا دەکا | شوهرەتی مەجنوونی شێت و وێت و ڕووتی بێ کراس |
شاهی ساحێب حیشمەت و ئیجلال و تەخت و ئەفسەرە | ئەو گەدایەی دەستی گەییە کەوڵ و کەشکۆڵ و پەڵاس |
عەینی فەیزە گەر دڵت لەت لەت بکا ئەهلی شەرەف | سەیری شەئنی شانە کە کردی بە ئەگریجە تەماس |
ناکوژێ وەحشی لەگەڵ ئەو وەحشەتە هەم جنسی خۆی | حەیفە ئەم ناسە دەناسن قاتیلی ئەحمەق بە ناس |
من بە شەوقی ڕوومەتت چاوم سپی بوو خەڵق ئەڵێن | بەنگی کێشاوە ئەمەندە گێژ و وێژە و مات و کاس |
ئادەمی شەیتان بە گەندوم تەفرەدا حەمدی ڕەقیب | ئادەمیزادێکی جانانی بە جۆیێ داوە لاس |
2
editزەڕڕەیێکی شەوقی ڕووتە ئەی سەنەم یا ڕووتە شەمس | یا بە ڕەش گرتووتە بەندی سیلسیلەی گێسووتە شەمس |
ڕۆژی کێ دیوە بزانم کەوتبێتە دەس هیلال | تابیعی ئەمر و ئیشارەی پەنجەیی ئەبرووتە شەمس |
نوشتەیە و بۆ تۆ کراوە کەیفی خۆتە تۆ ئیتر | دەیکەیە گەردنتەوە یا قابیلی بازووتە شەمس |
هەر بە ڕوو چەرخاندنێکت ئاگرێکت پێوەنا | ڕەنگی خۆ دیارە کە برژاوە کەبابی زووتە شەمس |
ڕووتە وەک گوڵ ئاتەشینە تەبعتە هەر ئاتەشین | سابیتە بەم دوو دەلیلە جیلوەیێکی خووتە شەمس |
گێژەڵووکەی سوبحی ئەووەڵ هاتەوە فکرم وتم | بۆیە شوێنی کەوتوویی هەر تاجی با بردووتە شەمس |
گەر قسەی ڕاستت دەوێ هەرحەمدی یە عەرزت بکا | ئەم گڵۆڵە شانە گرتوویە لە فەزلەی مووتە شەمس |
3
editفەلسەفەی لوقمان لە کن ئەم زاڵمە ناکا فلووس | چی لە ئەسبابی دەکا لایق بە زاوا بێ عەرووس |
ئاشنایە دەست بە تەپڵی سەر لە وەختی حەسرەتا | قەت هونەرمەندان دەبن موحتاجی چووب و تەپڵ و کووس |
هەر دەڵێی بەختی منە زلفی پەشێواوی سیاهـ | حەیفە من تەشبیهی تۆ ناکەم بە عاج و ئابەنووس |
هەر سەحەر هەڵسام دەنیشێ غەم بە تەوقی سەرمەوە | ئەم هومایە قەت دەدا مەیدانی تەشریفی فسووس |
موستەحەققی سەربڕینە بانگی ناحەق دەر ئەگەر | خۆ موئەززین عەیشی ڕەندان تاڵ دەکا نەک هەر خورووس |
سەد دوعاشی دەرجی کاغەز کرد و تەئسیری نەبوو | دوو چەلیپای تا وەکوو زلفی نەکێشا نووشتەنووس |
هەر کە دیم خاڵی لە حەڵقەی چەنبەری زلفا وتم | ئیمپیراتۆری حەبەش کەوتۆتە بەندی چاری ڕووس |
پێی نەکا حەمدی بە پێ ناگا نەبێتە گەردی ڕێی | تازە لەو بەر دەرگەدا ڕێگەی درا بۆ خاکبووس |
4
editکەس نەبووە نیشە هیچ کەسی کە بێ لەلا بە کەس | نا کەس هەیە کە ناکەسی وەک خۆی بکا بە کەس |
نیمە لە کەس لە خۆم و لە نەفسم نەبێ گلە | ڕیسوایییە دەخیلە مەبن تابیعی هەوەس |
دڵ وەحشییە چڵۆنی دەکەی ئەی سەنەم کەوی | نەمدیوە قەت لە ماڵی کەسا کەو بەبێ قەفەس |
بێ هیممەتن ئەوانە کە بێ ماڵن و دەچن | بۆ خوانی ئەغنیا کە دەریان کەن وەکوو مەگەس |
مەردی نییە بە مەزهەبی من ئەو کەسە بە تیغ | بیئەنجنن لە خەسمی تەمەننا بکا کە بەس |
وەک ئینتیحارە سایەیی بێ عەقڵی گەورە چوون | کەنداوە هەر لە خۆیەوە بێ شک ئەکا هەرەس |
پێشەنگی قافڵە کە کەر بوو، مەتاعی دیارییە | بۆ جەردەیە زەڕاندی کە ناوەخت وەکوو جەرەس |
مەجنوون سیفەت لە مەملەکەتا حەمدی دەر بکەن | ئاگردەنێ بە خانووەوە گەر بدا نەفەس |
5
editمیشک و عوود و عەنبەرە خاکی سیاهی کۆیی غەوس | نەخلی تووبایە بەڕاستی قامەتی دڵجۆیی غەوس |
خاک و بادی هیند و ئەفغان و عیراق و چین و فارس | مەوج ئەدا یەکسەر لە ئەنفاسی نەفیسی بۆیی غەوس |
باقییە گوفتاری تا ڕۆژی قیامەت وەک حەدیس | زاکیرن قەلبی موسڵمانان بە گفتوگۆیی غەوس |
خوا بەوی داوە گەیشتۆتە مەقاماتێ بە دڵ | غائیب و حەیرانە دایم ڕوو لە شەوقی ڕوویی غەوس |
خاریقەی ئیعجازی پێ ناڵێن ئەوەندەی کەم نییە | سوجدەگاهی ئەهلی حاڵە کەعبەیی ئەبرۆیی غەوس |
حۆریی و غیلمان لە جەننەت دێن لەگەڵ یەکتر بە شەڕ | ئەم لەسەر پێش خزمەتی ئەویان لەسەر پەهلوویی غەوس |
پڕ بە پڕ چۆلی عیراق و لەب بە لەب دیجلە و فورات | حەمدی بەرق و پرتەوە یەکسەر لە ڕووی و موویی غەوس |
6
editوەک گوڵشەنە کوڵخەن بە گوڵی ڕوویی حەوادیس | وەک کوڵخەنە گوڵشەن کە نەدا بۆیی حەوادیس |
شەق شەق بووە بنواڕە زمان و دڵی عالەم | بدرێ کە وەکوو شانە لە گێسوویی حەوادیس |
حەقیە کە دەماودەم دەگەڕێ هەروەکوو تەلسز | ئەم خەڵقە دەمی وشکە بەبێ جۆیی حەوادیس |
مەعشووقی ئەمەل میسلی هیلالێکی زەعیفە | بەدرێکە کە دەرکەوت خەمی ئەبرۆیی حەوادیس |
تەزویر و درۆ یەک بکەوێ گەر بە قەدەر کێو | قەدری چییە بۆ قووەت و بازوویی حەوادیس |
مارێکە دەکا دەوری جیهان هەر بە سەعاتێ | دەرخا کە سەری زلفی زەمان موویی حەوادیس |
حەمدی بە زمان کەشفی دەکا فکری بەدئەندێش | بۆ یاری ئەمەل هەر دەگەڕێ تۆوی حەوادیس |
7
editتۆ دوژمنی گرۆهی وەفایی بە ئیختیساس | زیاتر لەگەڵ منا بە جەفایی بە ئیختیساس |
پێم خۆشە بمکوژن لە بەهایی خوێنما ڕەزام | توهمەت نەکەن بە شەرتێ کە ناوی بنێن قیساس |
وەک زەڕڕە بۆ شوعاعی جەماڵت ڕەقس ئەکەن | وەک خۆر چ حاڵەتێکە فیرارت لە عام و خاس |
ئەو شۆخە هەوری ڕەحمەتی زەحمەت کە بێتە جۆش | بنواڕە بەختی خۆت و بە دڵتا نەبێ ئیخلاس |
حەمدی لە بادە لادە بەڵام هەر بە یادگار | یەک جورعە مەی بمێنێ کە عومرت بکا خەلاس |
8
editیا ڕەب لە دەستی ئەهلی تەڵەب کەی حەیا خەلاس | ئەهلی غەنی لە حیرس و لە حاجەت گەدا خەلاس |
زاهید بە بەزمی بادەکەشان ئاشنا بکەن | بەڵکوو ببێ فەقیرە لە زوهدی ڕیا خەلاس |
من نامەوێ وەفا لە ستەمگەر جەفا نەکا | هەردوو ببین لە باسی جەفا و وەفا خەلاس |
باکم نییە لە نەفس و لە شەیتانی لەعنەتی | گەر بم لە باسی کردەوەی ئەهلی عەبا خەلاس |
ئەی سەر وەرە لە وادی عەشقا ببە بەپێ | لەم ڕێگەیە موحەققەقە نابم بە پا خەلاس |
لەرزی تەبیبەکەم کە لە دەردی دڵم گەیشت | فەرمووی دەبی بەچیلکە دەسووتێی بە تا خەلاس |
تۆفان کە ئاوی دیدەیێ بوو ئەرزی کرد خراپ | حەمدی بە سۆزی سینە بکە تۆ سەما خەلاس |