دیوانی زێوەر/گۆرانی و سروودە نیشتمانییەکان
ئەی کوردینە
editئەی کوردینە ئەی مەردینە
با دەست لەناو دەست کەین هەموو
بۆ بەرزییەتیی خاکی وەتەن
بۆ یەکیەتی بچین هەموو کوردین هەموو
بێ کەس نییە دایکی وەتەن
ئێمە فیداکاری ئەوین
تا کورد لە عالەم دەرکەوێ
بۆ یەکیەتی بچین هەموو کوردین هەموو
ئەجدادمان شێری زەمان
حوڕ بوون و سەربەستی جیهان
باکمان نییە ئێمەیش لەکەس
بۆ یەکیەتی بچین هەموو کوردین هەموو
لە ژمارەی «١»ی گۆڤاری گەلاوێژی ساڵی ١٠
1949
گۆرانیی هیوا
editتا دەست لەمل هیوا نەکەم شەرتە نەنیشم قەت بەتاڵ | بۆ لاوی تازەی قەومی کورد ببمە نموونەی بێ میسال |
تا دەست لەمل هیوا نەکەم شەرتە نەنیشم قەت بەتاڵ | بووەتە شیعار و کردەوەم سەربەستی و ئازادیی وەتەن |
لەم ڕێگوزارەش بم زەبوون، نابینم ئاساری مەلال | تا دەست لەمل هیوا نەکەم شەرتە نەنیشم قەت بەتاڵ |
هەوڵ و کۆششم لازمە، بۆ خزمەتی هاو میللەتم | رۆحێ لە ڕێگای میللەتا، نەیبەخشم ئەینێمە چاڵ |
تا دەست لەمل هیوا نەکەم شەرتە نەنیشم قەت بەتاڵ | بۆ لاوی تازەی قەومی کورد ببمە نموونەی بێ میسال |
ژمارە «٢»ی گەلاوێژی ساڵی «٥»
1946
گۆرانی لەسەر کێشی «ئەی وەتەن ئەی ام مشفق شاد و خەندان أول بوگون»
editوا وەتەن خەمڵیوە وەک گوڵ نەوبەهاری میللەتە | شادمانیی قەومی کوردە وەختی لوتف و ڕەحمەتە |
زەڕڕەیەک خاکی وەتەن نادەم بە قەسری قەیسەری | جوملە ئەنهاری وەکوو کەوسەر هەوای وەک جەننەتە |
میللەتی کورد موڵکی سەربەستیشی خستە دەستی خۆی | جان نیساری گەر نەکا هەر کەس، بەشی ئەو لەعنەتە |
سۆزی نیشتمان لاپەڕە ١١٣
گۆرانی لەسەر کێشی «ببلادی اتباهی لیتنی کنت فداها»
editفەخرە بۆ ئێمە کوردستان | شاخ و دەشتی وەک گوڵستان |
مەعدەنە بۆ عیلم و عیرفان | بێشەیە بۆ شێر و مەردان |
جان نیسارین فیداکارین بەچە شێری وەتەنین | |
ئێمە شوورای وەتەنمانین | قەڵای وەتەن و دینمانین |
هەموو کوردین یەک زمانین | سەنگەری ڕووی دوشمنانین |
جان نیسارین فیداکارین بەچە شێری وەتەنین | |
میللەتی ساحێب مەتانەت | بە سوباتە و بەئیرادەت |
لە ڕێی وەتەندا شەهادەت | بۆ ئێمە فەخرە و سەعادەت |
جان نیسارین فیداکارین بەچە شێری وەتەنین | |
چەندە ڕەنگینە وڵاتم | خەزێنەی ڕزق و بەراتم |
زیکرمە تاکوو مەماتم | بەفیدای بێ سەد حەیاتم |
جان نیسارین فیداکارین بەچە شیری وەتەنین |
لاپەڕەی ١١٤ - ١١٥ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانیی نیشتمانی
editئە ی وەتەن! چەند خۆشەویستی ڕۆحی شیرینی منی | مەزرەعەی توخمی نیشات و باعیسی ژینی منی |
بێت و گەر من کۆهکەن بم وەسڵی شیرینم ببێ | تیشەیێ نادەم لەبەردت تۆی کە شیرینی منی |
گەرچی ئەرزی، هێند بڵندی وەختە لای من بچیە عەرش | واسیتەی سەربەستیی و ئیجرایی ئایینی منی |
ئیفتیخاری میللەتی، تۆی مادەرێکی میهرەبان | خوا هیلالیشی بەتۆ دا ماهـ و پەروینی منی |
نەو بەهاران بەو هەوای زۆر سافەوە وەک جەننەتی | فەسڵی زستانیش سەراسەر باخی نەسرینی منی |
بۆچی نەقدی جیسم و جانی خۆم بەشاباشت نەکەم | خاکی ڕاهی حوکمڕانی عیزز و تەمکینی منی |
ئارەزووی فیکری سیاحەت ناکەم ئیتر ئەی وەتەن! | تۆ لە جێگەی «قاهیرە» و «تاران» و «بەرلین»ی منی |
ژمارە ٩ی ڕۆژنامەی «بانگی کوردستان» ساڵی «١»
1922
گۆرانیی وەتەنی من کوردستانە
editوەتەنی من کوردستانە، یادگاری ئەجدادمانە | بەهەشتی ڕووی سەرزەمینە، خاکی پاکی کوردستانە |
با هەموومان وەک برا بین ڕەفیقی دین و دنیا بین | با لە وەحشەت تەوەللا بین نۆبەتی عیلم و عیرفانە |
کورد میللەتێکی ناسراوە، لە مەعاریف بەجێ ماوە | ڕۆژی سەعی و تێکۆشینە، بۆ ئەو کەسەی کورد زمانە |
کورد میللەتێکی قەدیمە، ساحێبی تەبعی سەلیمە | شاهیدی ئەم موددەعایە، «سەلاحەدین»ی سوڵتانە |
لاپەڕەی ١١٨ - ١١٩ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانیی کوردستان وەتەنمانە
editکوردستان وەتەنمانە جێگای شێری بابانە
جێگای ئابا و ئەجداد و هەم جێگای شێرانە
هەر بژی ئەم وەتەنەمان
بۆ وەتەن جانفیدا بین وا خۆشە تیا فەنا بین
لە ڕێی ئەتۆ ئەی چاومان یەکە یەکە قوربانی تۆ بین
بەرە بەرە حەیرانی تۆ بین
شاخ و دەشتی کوردستان وەک جەننەت وەهایە
گشتی دەشتی وەک سەحرای ماچین و خەتایە
هەر بژی ئەم وڵاتەمان
هێلانەی حەیاتمان، ئاشیانەی سەعادەتمان
بانگ ئەکەین بۆ وەتەنمان یەکە یەکە قوربانی تۆ بین
دەستە دەستە حەیرانی تۆ بین
بەعیلم و مەعریفەت ئاوا بێ سلێمانی
هەموو شاری کوردان سنە و سابڵاخ و وانی
نوورانی و جوانی بێ وەتەن
وەتەنەکەی کوردان! جێگای شێر و مەردان
لە ڕێی ئەتۆ ئەی چاومان یەکە یەکە قوربانی تۆ بین
بەرە بەرە حەیرانی تۆ بین
لاپەڕە ١١١ - ١١٢ی سۆزی نیشتمان
گۆرانیی بولبول بە نەغمە لەسەر کێشی «قافقاسیا داغلری چیچکلر ئاچار»
editبولبول بە نەغمەی دڵکێش و خۆشی | گوڵزاری پڕ کرد دەنگ و خرۆشی |
بانگی کرد خەڵقە سەربەست خوڵقاوم | لەم باخ و دەشتە ڕووناکە چاوم |
بە شەوق و خۆشی لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ | بە هەوەس ئەچم لەم چڵ بۆ ئەو چڵ |
لەناو درەختا ئەکەم هێلانە | سەرم سێبەرە و فەرشم گوڵانە |
کە بای سەحەری ئەشنێتەوە | لقی گوڵەکان ئەلەرێتەوە |
چەندم پێ خۆشە نەغمەی ئازادی | بۆ خۆم ئەخوێنم بە شەوق و شادی |
ئەگەر حەز ئەکەن دڵشادم بکەن | لە بەندی قەفەز ئازادم بکەن |
گەر لاتان خۆشە ئەمن بدوێنن | بەرەڵڵام بکەن وازم لێ بێنن!! |
لاپەڕەی ١١٩ - ١٢٠ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانیی بۆ قوتابیان
editئێمە کە منداڵ و نەوجوانین | هەموو بەقوربانی کوردستانین |
چونکە حوببی وەتەن لە ئیمانە | بە مەحەببەتە ساحێب ئیمانین |
سا ئەی ڕەفیقان لە ڕێی وەتەندا | زۆر تێ نەکۆشین زۆر بێ ویجدانین |
چونکە وەتەنمان کە وەک بەهەشتە | ئێمەیش لە ناویا وەکوو غیلمانین |
هەر بە هەواکەی کوردستان ئەژین | لەم باغەدا بولبولی خۆش خوانین |
لاپەڕەی ١٠٩ - ١١٠ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانی لەسەر کێشی «تیشیتردی شووتنە یوللادی ئاننەم بنی»
editئەساسی ئەم مەدرەسەیە ئینشائەڵڵا مەسەڕڕەتە | بۆ ئەم وەتەنە وێرانە بۆ ئەم قەومە بەدبەختە |
وەتەن موحتاجی ئێمەیە ئێمەیش موحتاجی علووم | حەیفە هەروا بێ سەمەر بێ ئەم باخ و ئەم جەننەتە |
لە پەنای عیلم و مەعاریف ئێمە ئەکەین ڕەجایێ | وەک میللەتانی سەر زەمین سەربەرز بێ ئەم میللەتە |
خار و خاشاکی کوردستان نایدەم بە موڵکی جیهان | ڕەببی دەرنەچێ لە دەستمان جێی سونبول و گوڵزاران |
ئەی شاگردانی مەدرەسە، ڕاحەتی ئیتر بەسە | ڕۆژی غیرەت هەوەسە بێینە ڕیزی شاران |
سۆزی نیشتمان لاپەڕە ١١٨
گۆرانیی شاگرد
editزەمانی تیفلیی تێپەڕ بوو سەلامەت | لەجێی هات وەختی سەعیی زۆر بەقیمەت |
بەڵێ حەوت ساڵەگیم ڕابوورد و ڕۆیی | گەیشتمە ڕیزی لاوانی بەهیممەت |
لە ڕێگای خوێندنا وا تێ دەکۆشم | کە بچمە مەرتەبەی ژوورووی زەعامەت |
بە سەعیی من دڵی خۆشە موعەللیم | ئەپۆشم بەرگی ئەربابی کەرامەت |
لە دەرسا هۆش و گۆش حازر ئەکەم بۆی | هەتاکوو تێ بگەم دەرسم تەمامەت |
کە جوابێکم بڵێم وەختێ دەپرسێ | ڕەزا بوونی «تەبەسسوم» یە عەلامەت! |
لاپەڕە ٨٨ی سۆزی نیشتمان
گۆرانیی لەسەر کێشی «روم ایلمنیک داغلمری وار»
editئەی شاگردانی وەتەن ڕۆژی فەزڵ و هونەرە | لەم وەخت و لەم زەمانەدا دانیشتنمان زەرەرە |
نەونەمامی ناو وەتەنین زیندەگیمان بۆ چییە | بێ شەوقی عیلم و مەعاریف جووڵانمان بێ سەمەرە |
دەس لە مل یەکتری کەین باوەک برا بین هەموو | چاوی لە دەستی ئێمەیە ئەم دایکە قوڕ بەسەرە |
مەکتەب شوورەی قەڵامانە بۆ حیفزی دین و دنیا | ئینسان کە نەخوێندەوار بێ کەم قەدر و بێ جەوهەرە |
کوردستانمان بۆ بێبەش بێ لە ئەنواری مەعریفەت | ئاووهەوای وەک بەهەشتە داروبەردی گەوهەرە |
لاپەڕەی ١١٧ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانی لەسەر کێشی ئەرێ هۆشل
editسەرکەوە کوردە وەڵڵا سەرکەل گوڵزارە | ناو شیو و ناو دەشت بەخوا جێی موورومارە |
بە غیرەت بە، نەوەی شێری، زۆر دلێری | بۆچی لەم عەسرە ڕۆڵە هەر تۆ ئەسیری |
ئەگەر سەرکەوی بەخوا سەرکەل بەهارە | هەموو شاخانی وەڵڵا دنیات لێ دیارە |
بە هیممەت بە، بەقیمەت بە، تۆ پڵنگی | بۆچی لەم دەورە کوردە هەر تۆ دڵتەنگی |
سەرکەوتن وەڵڵا ئەمڕۆ هەر بە خوێندنە | میللەتی جاهیل وەڵڵا چاری مردنە |
بە غیرەت بە، نەوەی شێری، زۆر دلێری | بۆچی لەم عەسرە ڕۆڵە هەر تۆ ئەسیری |
لاپەڕە ١٢١ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانی لەسەر کێشی ئوردومز ایتدی یمین
edit«سەلاحەدین» سوڵتان، «کەریم خان» شاهی ئێران | نادر شاهی حوکمڕان، هاتەوە یادی کوردان |
ئازادیمان داوا کرد، سەربەستیمان پەیا کرد ئۆردووی کوردمان ئینشا کرد | |
ئۆردووی خاکی کوردستان، هەر یەکە شێری مەیدان | پڵنگی دەشت و کێوان لە حیمایەی خودا دان |
ئازادیمان داوا کرد، سەربەستیمان بەرپاکرد ئۆردووی کوردمان ئینشا کرد | |
بۆداق بەگی شێر ئەفگەن، سەلیم بەگی ڕووبیتەن | دلێرانی سەف شکەن، هاتەوە یادی وەتەن |
ئازادیمان داوا کرد، سەربەستیمان بەرپا کرد ئۆردووی کوردمان ئینشا کرد |
لاپەڕە ١١٢ - ١١٣ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانی لەسەر کێشی «أعدای وەتەن حملەی شێرانە مزی تانیور»
editسندوقچەیی نەقدی بەدەنی باوک و برا و عەزیزان | |
خاکی وەتەنە بیکەین بە کلی چاوان | باخی وەتەنە باسی کەین بە دڵ و گیان |
ئەی شێر نەژادان هەموومان لە مەیدان بە غیرەت بوەستین | |
پشتێنی حەمییەت بەتەواو ببەستین | بۆ فیداکاری لەناو دۆشەکا هەستین |
ئەی ئەبنای وەتەن! ئێمە هەموو مەردین بە عەزم و سەبات | |
لای میللەتی کورد قەدری نەماوە حەیات | پێش زیللەتی خۆیان ئەخەن دەردی مەمات |
ئەی تازە جوان لە نەسلی ئەوانین شەرتە فیداکاری | |
بۆ دەفعی عەدوی خاکی وەتەن بێداری | دەست لە ئێمە نەسرەت لە جەنابی باری |
لاپەڕەی ١١٥ی سۆزی نیشتمان
گۆرانی لەسەر کێشی «ئەی وەتەن ئەی ئوممی موشفیق»
editڕەونەقی باخی حەیاتی میللەتە عیلم و فنوون | میللەتی بێ عیلم و دانش هەر زەلیلە و هەر زەبوون |
قەومی کورد موحتاجی ڕەحمە چونکە مەحوی کردووە | زللەیی دەستی حەوادیس لەققەیی دنیای دوون |
هەر لەناو چاهی مەزەللەتدا ئەمێنی دائیما | تاکوو ئەلتافی حکوومەتمان ئەبێتە ڕەهنموون |
هەر بژی عەدلی حکوومەت واسیتەی ڕاهی نەجات | عەدل و ئیحسانی حکوومەت، لا ئەبا داخی دەروون |
بێ مەعاریف ئێمە ناژین ڕێی تەرەققی ناگرین | هەربژی حامیی مەعاریف، زیندە بێ عیلم و فنوون |
لاپەڕەی ١١٥ - ١١٦ ی سۆزی نیشتمان
بۆ قوتابییان
editئەی گوڵی گوڵزاری دین، ئەی نەوجەوانانی وەتەن! | ئەی لە مەعنادا بەقیمەت یەک بەیەک دوڕڕی عەدەن |
ئەی نەوەی باز و شەهین بۆ تۆ جەلادەت فیترییە | سەیری ئەترافت بکە یەکبارە ڕاوی تۆ ئەکەن |
دەرسی سەتحی قەت مەخوێنن هۆش و فکرێکتان ببێ | دەرسی «تاریخ»تان کە خوێند «جوغرافیا» دیققەت بکەن |
ئەندەلوس، تونس و جەزائیر، فاس و قوبروس و قرم | تا دەگاتە خیتتەیی بەڵخ و بوخارا و دەکەن |
مەنبەعی عیلم و هونەر بوو، جێی موسوڵمان بوو هەموو | پێت بڵێم: بۆچی لەدەست چوو کەوتە دەستی ئەهریمەن |
زوڵمەتی جەهل و عەداوەت نووری ئیسلامی نەهێشت | فرسەتی دەستکەوت عەدوو نەیخستە لەفزی «لا» و «لن» |
تۆیش ئەگەر فرسەت لەدەست دەی ئەبیە مەملووکی کەسێ | شەوچرا هەڵگر ئەبی ڕۆژیش ئەشۆی جام و لەگەن |
ژین ژمارە ١٠٤٨- لاپەڕە ١٣ی سۆزی نیشتمان
قسەی شاگردێک
editهەموو بەیانی کە لە خەو هەستم | پاک ئەیشۆم چاو و ڕوومەت و دەستم |
بەفر و با نەبێ سەریشم ئەشۆم | یەک دوو پارچە نان بە چاوە ئەخۆم |
جلی شەونووستن لە خۆم لا ئەبەم | بە جلی مەکتەب بەدەن ڕێک ئەخەم |
ئەمجا هەڵدەستم بۆ چوونە مەکتەب | ئەڕۆم بەڕێوە بە حەیا و ئەدەب |
دەفتەر و کتێب قەڵەم هەڵدەگرم | بە وردە وردە ڕێی مەکتەب ئەگرم |
لە ڕێگا لەگەڵ کەس هەرا ناکەم | بە بەردەفڕکێ خۆم ڕیسوا ناکەم |
ئەچمە ناو مەکتەب لەگەڵ ڕەفیقان | گۆرانی ئەڵێم یارییش ئەکەم جوان |
کە وەختی دەرس بوو ئەچمە دەرسخانە | لەلام خۆشترە لە سەد چاخانە |
گوێ لە دەرس ئەگرم ئەیکەمە بەرم | ئەیشینووسمەوە لەناو دەفتەرم |
ئاوا بێ مەکتەب جێگای خوێندنە | جێگای تەربیە و هونەر سەندنە |
گۆڤاری کاروان ژمارە ٦١
بۆ مناڵانی قوتابخانە
editمن منداڵی بچووکم، مەکتەبە ڕۆح و سەرم | بە سەعی و خۆشی خۆشی، دەرسم ئەکەمە بەرم |
سەعی گەر ماندووم ئەکا شادم دەرسم ڕەوانە | منداڵێ کە تەمەڵ بێ خوێڕی ناو کۆڵانانە |
دنیا چاوی ڕۆشن بوو بە سایەی عیلم و فەن بوو | ئەی ڕەفیقانی مەکتەب ڕۆژی عیلم و عیرفانە |
گۆڤاری کاروان ژمارە ٦١
بالۆرەی کچە کوردێک
editکیژۆڵەی کوردستانم
بە ڕەزای سەر بەردانم
کەنێرەی ناو شاخانم
لە خواوەیە من جوانم
ئەی ئەو کەسەی بێ دینە
تۆ وەرە من ببینە
کاری خوا چەند شیرینە
لە خواوەیە من جوانم
نە وەک ڕۆمی و فەرهەنگم
بە دەرمان جوان بێ ڕەنگم
کچێکی شۆخ و شەنگم
لە خواوەیە من جوانم
نە سۆدانی و حەبەشم
نە لچ زل و ڕووڕەشم
هەمیشە وەک گوڵ گەشم
لە خواوەیە من جوانم
کەنێرەی شاخ و دەشتم
وەک گیابەنی بەهەشتم
ڕیحانەیە سروشتم
لە خواوەیە من جوانم
من بازی دارەستانم
چاو شەهێنی کوێستانم
ئاوا بێ کوردستانم
لە خواوەیە من جوانم
لاپەڕەی ١١ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانی لەسەر کێشی «یا بلادی، یا بلادی یاضیاء البلدان»
editئەی عێراق ئەی عێراقم ئەی نووری چاوان! | چەندە جوانی لە نەزەردا بوویتە گوڵشەنمان |
لە شیمال و لە جنووبا مەنزەرەی فەتتان | دانیشتوانت وەک برامن، وەک برای هاوجان |
شاخەکانت دەشتەکانت ڕۆح ئەبەخشێ پێم | ئاوی سافت جێی تەوافت لادەبا ئەحزان |
ئاگری عەشقت لە دڵدا ڕۆشنە بۆمان | تۆ حەیاتی جێی بەراتی مەنبەعی ئیمان |
سۆزی نیشتمان لاپەڕە ١٢١ - ١٢٢
گۆرانی لەسەر کێشی «اتەلر ساحلمندە بکلمیورم»
editخاکی «بەرزنجە» چەندە دڵگیرە
جێگەیی قوتب و ئەولیا و پیرە
ڕەببی ئەم جێگە خۆشە ئاوابێ
مەنبەعی عیلم و فەیزی مەولا بێ
شاخەکانی بەرامبەر و «خەشنۆ»
خۆشترن سەد لە «لاهیجان» و «شنۆ»
وەتەنێکی عەزیزە بۆ من و تۆ
مەسکەنی کوردە، ڕەببی ئاوا بێ
کوڕە کاژاو و شاخی مایاوە
سەیری دەشتی، هەموو جەلای چاوە
جەننەتە خوا بە ئێمەی داوە
وەتەنم خۆشەویستە ئاوا بێ
زەردەیی ڕۆژ ئەدا لەسەر شاخی
سوور ئەبێ بەفری وەک گوڵی باخی
سپیی و زەرد و سوورە بەیداخی
ڕەببی ئەم جێگە خۆشە ئاوا بێ
مەنزەرەی بارشی بەهارانی
هاژەی ئاوی بەفری شاخانی
شاخی لوبنان ئەکەم بەقوربانی
ڕەببی ئەم خاکە پاکە ئاوا بێ
لاپەڕە ١٢٠ - ١٢١ ی سۆزی نیشتمان
قسەی قوتابییەک
editئێمە مناڵین: وەتەن ماڵمانە | مامۆستا باوک، مەکتەب دایکمانە |
قوتابی هەموو وەک برامانە | کوردی خۆشەویست نووری چاومانە |
ئەبێ تێ کۆشین ئەمڕۆ مەردانە | چونکوو وەتەنمان چاوی لێمانە |
لاپەڕەی ٩٥ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانی لەسەر کێشی «بەهاران چ مەحزوونی ئەناڵێنێ بولبول»
editبناڵێنە بولبول کە وەقتی فوغانە | لەسەر چڵ نەما گوڵ نیشانەی خەزانە |
دەربەدەربە خاک بەسەربە | تاکو ماوی بێ زەرەر بە |
وەتەن بانگی کردم بەئاوازی مەحزوون | کەوا ئەووەڵی سوبحە هەستە بەیانە |
خوێندنت بێ غیرەتت بێ | تا لە دونیا حورمەتت بێ |
لاپەڕە ١١٩ی سۆزی نیشتمان
گۆرانی لەسەر کێشی «دائما نمشی للأمام»
editئێمە وا دائیما بە دڵ و گیان سەعی ئەکەین هەوڵ ئەدەین بۆ تەرەقیمان | |
بۆ تەعالی بۆ تەرەقی فەرزە ئیجتیهاد | بێ ئەزییەت بێ حەمییەت ناگەینە مراد |
شەرتە بۆ میللەتی بێ عیلم و بێ کەس شەو و ڕۆژ تێ کۆشی نەفەس بەنەفەس | |
بۆ تەعالی بۆ تورەقی فەرزە ئیجتیهاد | بێ ئەزییەت بێ حەمییەت ناگەینە مراد |
لاپەڕە ١١٥ - ١١٦ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانی لەسەر کێشی «گلدی بەهاری دڵ گوشا»
editعەسر و زەمانی خوێندنە، مەکتەب حەیاتی عالەمە | گەر شەو لەسەر ڕۆژ دابنێین، بۆ قەومی کورد هێشتا کەمە |
جەهد و حەمییەت لازمە، عیرفان و هیممەت لازمە | |
شاران شەویشیان بووەتە ڕۆژ، ئەمڕۆ لە سایەی عیلمەوە | ئەترافی کورد هەر زوڵمەتە، دەوری سەریشمان هەر تەمە |
جەهد و حەمییەت لازمە عیرفان و هیممەت لازمە |
لاپەڕەی ١١٥ - ١١٦ ی سۆزی نیشتمان
گۆرانی
editخاکی عێراقم سەر بەسەر، پڕ مەعدەن و دوڕڕ و گەوهەر | جێی عیلم و جێی فەزڵ و هونەر، باخاتی پڕ میوە و سەمەر |
کەوسەر بەناویا جارییە، دڵ عاشقی ئەنهارییە | بەحریشی پڕ مروارییە، شاخی هەموو پڕ سیم و زەڕ |
بنواڕە شاخ و کێو و دەشت، وەک سەبزەزاری ناو بەهەشت | هەر لایقە بۆ سەیر و گەشت، ئایا بە شام، ئایا سەحەر |
شیرین وەتەنمانە عیراق، ڕۆحی ڕەوانمانە عیراق | ڕەنگین چەمەنمانە عیراق، تۆزی هەموو سورمەی نەزەر |
لاپەڕە ٩٨ - ٩٩ ی سۆزی نیشتمان
جوگرافیای عیراق
editبە سێ مەنتیقە عیراق بەش کرا | شیمال و وەسەت جنووب ناونرا |
هەموو شارێکی پێی ئەڵێن لیوا | چواردە لیوایە بینرانە هەروا |
چوار لەم شارانە کەوتووەتە شیمال | سلێمانییە و کەرکووک ی خۆشحاڵ |
هەولێر و مووسڵ شاری مەشهوورن | بە زراعەت و سەنعەت مەسروورن |
منتقەی وەسەت هەوموی شەش شارە | یەکێ بەغدا یە ئەڵێی گوڵزارە |
دیالە و دلێم، حللە و کەربەلا | شاری کوتیشە دوور بن لە بەڵا |
منتقەی جنووب ئەویش چوار شارە | شاری بەسرە یە لەگەڵ عیمارە |
سێیەم مونتەفک چوارەم دیوانی | لازمە ناوی هەمووی بزانی |
لیوای دیالە مەرکەزی زۆر جوان | لەم ئاخرەدا بووەتە شارەبان |
لیواکەی دلێم شاری ڕومادی | بووەتە مەرکەزی لە دەشت و وادی |
لیوای مونتەفک ناسریەیە | شارێکی تازە و بە قاعیدەیە |
حدود و چوار تەرەفی عیراق | |
حدودی عیراق شەرقی ئیران ە | غەربی سووریە هەر بیابانە |
هەموو شیمالی هی تورکیا یە | شیمال شەرقی ئیرانی تیایە |
جنووبی خەلیج، ئیمارات و کوێت | سەحرای نەجدیشە مەعلووم ببێ لێت |
ئیدارەی عیراق | |
ئیدارەی عیراق بووەتە مەشرووتە | حکوومەتێکی جوان و مەزبوتە |
بەغدا پایتەختە مەلیکنشینە | لەگەڵ وەزیران ئیدارە بینە |
مەجلیسێ میللت مەجلیسێ ئەعیان | قانوون ڕێک ئەخەن بە دڵ و بە گیان |
لەگەڵ ڕێک خرا قانوون و نیزام | تەتبیقی ئەکەن وەزیران تەمام |
نەهرەکانی عیراق | |
نەهری ناو عیراق دیجلە و فوراتن | ئەڵێی کەوسەر و ئاوی حەیاتن |
خێر و نەفعیان ناکرێ ژمارە | دروستە بڵێی قەترەی دینارە |
تێکەڵاو ئەبن لای قورنە هەردوو | ئەمجا گوم ئەکەن ناوەکەی پێشوو |
بە شەت ئەلعەرەب شوهرت وەرئەگرێ | بە هەموو نەوعێ ئاوی لێ ئەبرێ |
سەرچاوەی دیجلە خواری گۆڵی وان | بەلیوای مووسڵ دێتە وڵاتمان |
فورات لەناو تورک دێتە سووریە | لە دێر بۆ عیراق وەستانی نییە |
هەروەک عاشقی مەجنوون و موشتاق | هەردووکیان خۆیان ئەکوتن بۆ عیراق |
تجارەتی عیراق | |
«سادرە» | |
تجاری عیراق تجارەت ئەکا | دراوسێکانی زیارەت ئەکا |
ئەچینە نەجد و کوێت و ئیران | فەلەستین و ئەردەن، سووریە، لوبنان |
بۆ هندستان و ئەورووپاش ئەڕوا | لەو ماڵەی عیراق کە ئەیبێ ئەیبا |
ئەنواعی خورما ئەنواعی خەلە | حەیوانی ناڵدار، سمدار بەگەلە |
کەتیرە و مازوو و بنیشت و خوری | هەتا هێلکەی زۆر لەگەڵ مامری |
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و سی و چوار | لە مووسڵەوە ڕۆیی مامر سەد هەزار |
سەد و سی هەزار بزن لەگەڵ مەڕ | ڕۆیی بۆ سووریە بەڕێی چۆل و بەر |
پێنج هەزار سەندوق هێلکەش نێررا | یاخوا ئاوابێ مەملەکەتی وا |
واردە | |
ئەوەی بۆ عیراق دێ لە دەرەوە | قاوە و چایی بەشەکرەوە |
کوتاڵی زۆر و ماڵی عەتاری | عیراقی پڕ کرد لای سەرووخواری |
نەوعی عەتریات قیسمی مەسکرات | پول و پارەیان بڕی لە وڵات |
نفووسی عیراق | |
چوار ملیۆن ئەبێ نفووسی عیراق | ڕووی لە زیادییە بە ئەمری خەللاق |
لە کتێبی «سير الأطفال» حیکایەتی منداڵان و هێندێ کتێبی «قرائة»م تەرجەمە کردووە بە کوردی بۆ هەموو منداڵانی مەکتەب، لازمە ئەم شیعرانە لەبەر بکەن، چونکە نەسیحەت و ئەخلاق تەئسیر لە ڕۆحیش ئەکا و گەورەش ببی ئەو تەئسیرە هەر ئەمێنێ «و من الله التوفيق». |
خوا ناسین
editهەر خوایە «جَل شأنه» ساحێبی سیفاتی باقییە | خوای خەلق عەرد و ئاسمان خوای بەحر و ئاوی جارییە |
گوێی لێیە هەرچی تۆ بڵێی گەر ئاشکرا و پەنهانییە | مێروولەیەک بڕوا بەشەو لای ئەو وەکو ڕۆژ دیارییە |
زۆر نیعمەتی وای داوە پێت خارج لەفکری عالییە | دانا و توانایە بەحەق زاتی لە نقسان خالییە |
ترست ببێ لەو خالیقە قەهری نەسیبی عاسیە |
باوک
editئەی بابە ئەی نووری نەزەر | زۆر حەقی تۆم کەوتووەتە سەر |
هەر تۆی کە داوتە تەربییەم | دائیم بە سەد خوێنی جگەر |
خۆراکی پاک و بەرگی جوان | پەیدا ئەکەی بۆم ئەی پدەر |
وەختێ ئەزیەتێکم ببێ | لات تاڵ ئەبێ شەهد و شەکەر |
خۆت ڕائەکەی بۆ لای حەکیم | خەرجی ئەکەی چەند زیو و زەڕ |
رێی خوێندنت بۆ کردمەوە | چونکە بەخوێندن ئەچمە سەر |
بۆ حاڵ و ئیستقبالی من | کۆشش ئەکەی تۆ بێ کەدەر |
چاکەت ژمارە ناکرێ | ئەی سرووری عالی گەوهەر |
قەرزت لەسەرمە بابە گیان | ئاخر نەمامت دێتە بەر |
دایک
editکێیە ناساغ بم بکا شین و گرین؟ | وەختی ساغیم بێتە خۆشی و پێکەنین |
خۆشەویستی خۆمە دایکی نازەنین | |
کێیە ڕەحمی هەر لەسەر من بێ تەواو | هەر خەریکی خزمەتی من بێ بەچاو |
خۆشەویستی خۆمە دایکی نازەنین | |
وەختی پیریت دایە ئەی ئارامی گیان | کێیە قەدر و حورمەتت بگرێ بەگیان |
دایەلێی خۆمم خودا یار بێ و مەعین |
قوتابییەک نەسیحەتی ڕەفیقانی ئەکا
editلاوانی وەتەن غیرەت بکەن | دەی لە خەو هەڵسن وا بەسەرچو شەو |
نەما زەمانی جەهل و نەزانی | ئەمڕۆ فرسەتە ڕۆژی هیممتە |
بە عیلم و سنعەت بەرز ئەبێ میللەت | عالەم هەمیشە خەریکی ئیشە |
ئیش کەن بەمەردی بەدەستوبردی | یەک دڵ و دەم بن تا ڕۆژی مردن |
گۆرانی فەلاح
editمن فەلاحێکی وڵاتم | ئەیکەم بە ئاڵتوون زراعاتم |
لەناو دەشت و شاخ و بەردا | لێم گوم نابێ دەستەڵاتم |
*** | |
لە میوەکەم ئەخورێ ترێ | باغم سێو و هەرمێ ئەگرێ |
تووتنیشم تا بەسرە ئەبرێ | هەر زیرە لۆکەم ئەگرێ |
*** | |
خوریی مەڕ و ڕوونی مانگا | مەرەز ئاوریشمە لە ڕەنگا |
لەم نیعمەتە هەمە ئێستا | نەفعێکی زۆرتان پێ ئەگا |
*** | |
بەڕەنج و قوەتی گاجووت | ئەمن ئەیهێنمە دەستم قووت |
هەتا ئەمنێنە ناو تابووت | ئەبێ خدمەت بکەم مزبوت |
گۆرانیی کەشافە
editکەشافەم و ساحێب هونەر، لام شادییە وەختی خەتەر | ئەستوونی قەوم موعتەبەر، هوردووی شەڕەف نەسلی زەفەر |
کردار و ئەخلاقی جوان گرتم لە ئەهلی پێشووان | بیر و خەیاڵم هەر زەمان بۆ خدمەتی بەستم کەمەر |
دوورم لە بێ نامووسەکان ناکەم درۆ غەدر و زیان | هەر کەس دراوسێم بێ بەجان پێڵاوی دێنمە تەوقی سەر |
. . . . . . . . . . | هەرچەندە منداڵین هەموو عالی نەژاد و بێ زەرەر |
ئەمڕۆ بە سەعی و غیرەتم، سبحەینێ بەرزە حرسەتم | ناو سەختی چووەتە سەنعەتم، لام وەک حەزەر وایە سەفەر |
نەفسێ کەوا پڕ هیممەتە بەخشینی لام بێ قیمەتە | سەرفی علووم و میللەتە بۆ ڕاهی حەق ئەیکەم هەدەر |
دەشت و بیابان ڕێگەمان، جار جارە بەحرە جێگەمان | ئەشچینە قوبەی ئاسمان سەر کەوکەب و شەمس و قەمەر |
قوتابیی سەنعەتکار
editکە ڕۆژ بێتەوە من سەنعەتکارم | ساحێبی ڕەند و تەشووی و مشارم |
کە شەوم لێ هات ئەمن قوتابیم | قەلەم و کاغەز کتێبە یارم |
بە ڕۆژ سەنعەتکار بە شەو خوێندەوار | بێهوودە نییە من هەموو کارم |
وەک ئەهلی عیلم زۆر بەحورمەتە | ئەهلی سەنعەتیش قەدری دیارە |
حەکیم
editمن حەکیمێکی چاک و بەهوشم | دائیم خەریکی کاری نەخۆشم |
چاری دەرد ئەکەم بە دەرمانی باش | هەتا شیفای دێ بە فکر و هۆشم |
چاکبوونی نەخۆش حەقدەستی منە | چاو لە ئوجرەت و حەقی ئەپۆشم |
حقووقیان هەیە خەلق بەسەرمەوە | لام یەکە غەیر و هاودینی خۆشم |
چونکە ئینتیهای عیلم هەر نییە | بە هەموو نەوعێ من تێ ئەکۆشم |
بۆ هەموو دەردێ دەرمانێ هەیە | وەقتی عیبادەت بۆیە ڕووخۆشم |
سەعات
editسەعاتەکەی من جوان و بەکارە | ڕۆیینی وەقتان ئەکا ژمارە |
کە دەورەی شەو و ڕۆژی تەواو بوو | دووبارە سازی ئەکەم زوو بەزوو |
پاش و پێش ناکا بەیەک دەقیقە | زۆرم خۆش ئەوێ وەکوو ڕەفیقە |
هەر کارم بێ بەوی ڕێک ئەکەم | بە تەرتیبێکی زۆر باش و مەحکەم |
هەر کەس بە تەرتیب ڕێک نەکا کاری | رێکوپێک نابێ هەموو کرداری |
تۆپی پێ
editئەی تۆپەکە فووت بۆڵەکە | من دێم لە دەستم ڕامەکە |
تۆ تۆپی یاریکردنی | وەک کوولەکەی ڕۆحی منی |
وەختێ کە چوویتە ئاسمان | بانگ کە لەگەڵ من یەک زبان |
خۆش بێ وەتەن خۆش بێ وەتەن | بەزر بێ وەتەن بە عیلم و فەن |
شاگردێ تەشویقی ڕەفیقانی ئەکا بۆ خزمەتی وەتەن
editئەی لاوی وەتەن ئەی ساحێب زەکا | گوێ بگرن وەتەن چۆنتان بانگ ئەکا |
بانگ ئەکا ئێوەش ئیتر هەستن | بۆ ڕێی پێشکەوتن کەمەر ببەستن |
بە عەزمی خۆتان کە بێ نقسانە | دەفعی کەن لای بەن بەڵای زەمانە |
کارخانەجاتی لۆکە و سجادە | لە هەموو لایەک بکەن ئامادە |
ڕێی ئاوەدانی قوتابخانەیە | بۆ بەرزیی وەتەن ئەو نیشانەیە |
بە سەعی و عەمەل بە عیلم و بە فەن | بڵندی بکەن بەیداخی وەتەن |
دوو ڕێوی تەمەعکار
editدوو ڕێوی زۆرزان هەردوو تەمەعکار | لەتاو برسێتی بوون بە سەگی هار |
بیاندیایە ئەگەر کاڵە کون | وایان ئەزانی گۆشتە و هیزە ڕوون |
هەوڵیان ئەدا بە دەشت و دەردا | مەشکە کۆنێکێان هات بەنەزەردا |
تاویان لێ دا کەوتنە سەما | وایان ئەزانی خوانێکە یەغما |
یەکێکیان پێش کەوت قەپی لێ دا زوو | رێوییەکەی دواوە سواری کۆڵی بوو |
مەشکەی فڕێ دا ئازا وەرگەڕا | پەردەی دۆستی و نامووسیان دڕا |
بەر بوونە یەکتر بە چنگ و بەدەم | هەریەکێ ئەیوت بەشی تۆ نادەم |
خەریکی شەڕ بوون داڵێ لە هەوا | روو هات مەشکەی برد بێ شەڕ و دەعوا |
ئەمجا ڕێوییەکان کە ئەمەیان دی | لەیەک بوونەوە بەنائومێدی |
نەتیجەی حیرس و ناڕێکی داوا | هەر مەئیووسییە لە هەردوو دنیا |
تەمسیل
editتمثيلە فەن عالییە ئەحواڵی پێشووانە | نەقلی ئەکا ممثل بۆ ئەهلی ئەم زەمانە |
تەمسیلچی دێتە مەیدان ئەچێتە جێگەی خۆی | دانیشتوو بۆ تەماشا هەم پیر و هەم جوانە |
گەهـ پێکەنین و شادی گاهێ گرین و زاری | گفتار و کاری یەک یەک وەک سیحری ساحیرانە |
یاری و گەمەی ممثل سەیر و سروورە زاهر | ئەما پڕە لە حیکمەت بۆ هەرچی کارزانە |
ژمارە
editیەک، دوو، سێ، چوار، ئاسانە | تۆ بیژمێرە و بیزانە |
پێنج و شەش کوا گرانە؟ | ژمارەی زۆر ئاسانە |
حەوت و هەشت و نۆ و دە | هەر کەس بیزانێ مەردە |
کێ نایزانێ ژماردن | مەنعە لە یاریکردن |
خۆ من فێر بووم حیساب | ئەی گەورەی عالی جەناب |
ناوی ڕۆژەکان
editبەخێر هاتی ئەی شەمە | لە پاش تۆ یەکشەمە |
ئەی موبارەک دووشەمە | دوای تۆوە دێ سێشەمە |
چوارشەمە موبارەکە | پێنجشەمە تەدارەکە |
جومعە ئەچینە گەڕان | بۆ زیارەت و سەیران |
بۆ کچان
editکرمەک و گوارە و لاگیرە و قاپ و قورئانم | دەرسی دینییە و ئەخلاقە لەگەڵ ئیمانم |
عەسمەت و عیفەت و نامووس و حەیا زینەتمە | ئەدەب تەربییەیە لازمەی ئیمانم |
قیمەت و قەدری کچان شەرم و حەیا و ئەدەبە | ڕێی ئەدەب عیلمە منیش شەفتەی عیرفانم |
سەنعەتی ئیشی دەس و مەعریفەتێکم کە نەبێ | تیغ بێ جەوهەر و نەقش ڕەفە و هەیوانم |
خدمەتی دایکم و باوکم وەکوو نوێژ فەرزە لەلام | خاکی سەر ڕێگەکەیان سورمەیە بۆ چاوانم |
لە مەقامی «مصر العزیزە لی وطن»
editشاری سلێمانی لەلام وەک جەننەتە بۆ خاس و عام | نایدەم بەموڵکی مسر و شام ئاوابێ وەک دارالسلام |
سەحرای سەفابەخشی دڵە داوێنی شاخی پڕ گوڵە | کەبکی لە شاخان بلبلە شارێکە ساحیب ئیحترام |
لای غەربی چەشمەی سەرچنار لای شەرقی گۆیژەی نازدار | پشتی بە ئەزمەر ئیستیوار پێشی چیای عالی مەقام |
ئەم شارە خۆشەی من هەمە هەرچەندە مەدحی کەم کەمە | بانگی ئەکەم پڕ زەمزەمە ئاوا بێ وەک دارالسلام |
خلدونیە
editقیڕە قیڕی بۆق بە شەو | حەرامی کردووە لێم خەو |
داد لەدەس بۆقی ناو ئاو | نایەڵێ خەو بێتە چاو |
گۆرانیی بەیداخ
editئەی عەلەمی بەرز و بڵندی وەتەن | خاکی قەدەمتە سەری دوور لە بەدەن |
ئەی عەلەمی سوور و سپی و سەوز و ڕەش | دیدەیی میللەت بەتەماشاتە گەش |
ئەی عەلەمی خاس عیراقی عەزیز | لەنجەی تۆ جیلوەی تۆیە تەمیز |
ڕوحی منە حەرەسە بۆ سێبەرت | باڵی مەلایک بووەتە ئەفسەرت |
تۆی شەڕەفی میللەت و هوردووی عیراق | نەسرەتی حەق یارتە بالاتفاق |
لازمە بۆ ئێمە لە ڕووتا سەلام | يا عَلَمَ النصر لك الاحترام |
لە مابەینی زەنبەق و گوڵەباخ
editڕاستی کردەوە زەنبەق بەیداخی | وتی هیچ گوڵێک لێم نەبی یاخی |
من پادشاهی هەموو گوڵانم | زیاد لە هەموویان تەڕ و جوانم |
لەمە پێکەنی قاقا گوڵەباخ | زۆر گاڵتەی پێ کرد بە کەیف و دەماخ |
بە سوسەنی وت ئەم پیرەمێردە | لە ڕاستی مندا قسەی بڵندە |
قسەی گرتەوە زەنبەق بەناچار | ڕووی کردە گوڵان وا هاتە گوفتار |
سەیری من ئەکەن لەشکر وەک بەندە | بە پیریەتی من گوڵ ئەکا خەندە |
هاودەم
editهاودەمی ئینسانی بەدکردار و دار | قەت مەکە تا ماوی ئانێ ئیختیار |
قەد لەبەرخۆ ناکرێ چاکەی ئومێد | چۆن ئومێدی مەرحەمەت ئەکرێ لە مار |
هەرکەسێ سووکیی بوێ بۆ نەفسی خۆی | یا تەلەب کا مەدح و ناو و ئیعتبار |
ناوی لائەبرێ لەسەر لەوحەی شەڕەف | هەقی نامێنێ لەسەر عیزز و ویقار |
ئاشتیی دوو دۆست
editلە یەکەم ڕۆژی میهرەبانیمان | بیهێنە خاتری خۆش براییمان |
بیپێچینەوە قسەی ڕابردوو | ئەوەی کە بووە لەواتەی هەردوو |
ئەگەر لە بەینا ڕووی دابی عیتاب | بیگۆڕینەوە بە چاکە و سەواب |
هەرچی بێژراوە بۆ من یا بۆ تۆ | گوێ نەگرین ئیتر لە قسەی بەدگۆ |
جوانە ئاشتی بە سیدق و ئولفەت | بچینەوە سەر عەهدی مەحەببەت |
نیشانەی زانین
editبۆ کرداری جوان بۆ عیلم و ئەدەب | مناڵی خۆتان بنێرنە مەکتەب |
مناڵتان ئەگەر کچ بێ یاخو کوڕ | بە خوێندن ئەبێ بە دانەیی دوڕ |
لەناو دنیادا ئەوەی نایابە | عیلم چاکتری هەموو ئەسبابە |
عیلم سەرمایەی فەقیرە ئەگەر | بچێتە غوربەت بەبێ سیم و زەر |
جاهیل و نەزان بێ فیکر و تەدبیر | وەکوو شەڕکەرە بەبێ شیر و تیر |
سەیری میللەتان بکە سەراسەر | وەختە بگەنە لای کوورەی قەمەر |
سواری با ئەبن بۆ گەشت و گوزار | بە ئارەزوویان ئەیهێننە کار |
بە سەنعەت کەشتی ئەکەن وەکوو شاخ | بەناو دەریادا ئەڕوا بەدەماخ |
دۆزییانەوە ماددەی کارەبا | غەواسە ئەڕوا تا بنی دەریا |
دار و ئاسنی بێ گوێ و بێ زوبان | ئەخاتە قسە هەروەکوو ئینسان |
فائیدەی زانین تەعریف ناکرێ | ئاسار ئەمێنێ زانا نامرێ |
هەر نەزانینە واسیتەی پەستی | هەر عیلمە مایەی بەرزی و سەربەستی |
هەنگ
editمەلێکە بچووک وا لەبەر چاوە | هەمووی لە ئەخلاق دروست کراوە |
چەند بچووکە موڵک و خانووەکەی | چەندە ئەفکاری بەرز و بڵاوە |
ئەگەر لێی پرسی ئەی هەنگی زەعیف | تۆ بەچ عەقڵێ پەنات داناوە |
جواب ئەداتەوە هەر بەکرداری | کە وەک جەوهەری عەقڵ وەستاوە |
ئەویش بەهێزی عەقڵ و فیکر ئەکرێ | لە هێزی ئەخلاق کەوتووەتە دواوە |
خوا بەرزیی ئەدا بە خاوەن ئەخلاق | گەر حەشەرات بێ یا ژن یا پیاوە |
ئایا لە موڵکی هەنگی بچووکدا | تێفکرین نییە بۆ قەومی و دواوە |
بە غیرەتێک و هیممەتی بڵند | بینای موڵکیان مەحکەم کراوە |
ئەگەر بگەڕێی لەناو ئەو موڵکە | تەممەڵ نەماوە بێ ئیش فەوتاوە |
هەرچی تەممەڵ و یاخود بێ ئیش بێ | بە قانوون نەفییە وە یان کوژراوە |
ورچی خەتیب و مەیموون
editلەناو دڕندە و گیانداری وەحشی | نێرە ورچێکیان چووە سەر کورسی |
خوتبەی دەست پێ کرد بۆ تێگەیاندن | ئیشارەی ئەکرد بەدەست جوولاندن |
بەڕاست و چەپدا خۆی هەڵئەسووڕان | بە دەنگێکی زل وەک گا ئەیبۆڕان |
ئەیوت لە وەختی خەشم و غەزەبا | خۆتان لامەدەن لە ڕێی ئەدەبا |
عیلم سیفەتی خوای بێ هاوتایە | ڕق خواردنەوە ئەمری خودایە |
لەناو وەحشییان مەیموونی زۆرزان | لاسای ورچی کردەوە زۆر جوان |
خۆی ڕائەوەشان دەستی ئەجووڵان | کەوتنە پێکەنین مەجلیس هەموویان |
کە ورچە بینی کردەوەی مەیموون | دڵی تواوە هەر بوو بە مەجنوون |
هەڵمەتی بردە سەر مەیموون بە قین | کردی بە ماتەم خۆشی و پێکەنین |
کۆمەڵی وەحشی بڵاو بوونەوە | بۆ جێگە و لانەی خۆیان چوونەوە |
ئەیانوت ئێمە لە شەڕ دوور ئەکا | کەچی لەشەڕا خۆی ڕەنجەڕۆ ئەکا |
کۆتر و ڕاوکەر
editکۆترێک لەناو گۆشەی هێلانە | ئەمین بوو لە دەست غەدری زەمانە |
ڕاوکەرێک ڕۆژێک بۆ ڕاو لە سەحرا | بە دەوری باغدا تا توانی گەڕا |
زۆر گەڕا سایەی تەیریشی نەدی | عاجز بوو، گەڕاوە، بۆ مەقسەدی |
کۆتر خۆی دەرخست لەناو هێلانە | ئەحمەقی دەردی بە بێ دەرمانە |
لە ئاخری خۆی نەزان بوو لەوێ | بانگی ئینسان! ئەتۆ چیت دەوێ |
ڕاوکەر گەڕاوە ڕووی کردە لای دەنگ | لە ڕووی ساحیب دەنگ بۆی ڕاگرت تفەنگ |
بە تەقەی تفەنگ سەر بەرەو خوار بوو | کەوتە ژێر دەمی کێرد و چەقۆ زوو |
وای وت کە کەوتە ئەو موسیبەتە: | «زمان بوەستێ سەر بە ڕەحمەتە» |
لاپەڕە ٦١ی سۆزی نیشتمان
هەموو شتێ قسە ئەکا
editلەو شتانەی کە دێتە بەرچاومان | وەکوو ئێمە قسە ئەکەن بە عەیان |
قسەیان کورتە نەک درێژ بەتوول | تێی ئەگەن ئەهلی دانش و عیرفان |
قەلەڕەش بانگ ئەکا دەڵێ «غاق غاق» | یەعنی هەستە لە خەو کە بوو بە بەیان |
وەکو من هەر کەسێ کە زوو هەستێ | لە فەقیری بە دوور ئەبی لە جیهان |
*** | |
چۆلەکەش هەر لەگەڵ زهووری سەحەر | دێتە سەر نەغمەی جریوە جریو |
ئاشکرا بانگ ئەکا ئەڵێ پێمان | حەز ئەکەن ببنە خاوەنی زەڕ و زیو |
سەعی و کۆشش بکەن لە دنیادا | دێتە بەردەستی ئێوە ڕزقی نەدیو |
قیڕە قیڕەی دەنگی بۆقی ناو زەلکاو | بانگمان لێ ئەکا بە هێزی تەواو |
ڕاستی باشە فەخر ئەدا بەژیان | هەر درۆزن ئەبێ دووچاری زبان |
خوا
editوەرە بنواڕە ئەو درەختە کەوا | لقی سەوزی سەما ئەکا لە هەوا |
هەر لە یەک دانە چۆن وەها زل بوو | چۆن بووە ئەم درەختە؟ چۆن بوو ڕوا؟ |
لێی بپرسە بڵێ مەگەر کێیە؟ | بەری لێ دەردەخا بەبێ پەروا |
وەرە بنواڕە جورمی ڕۆژ وەک گۆ | خڕە ڕەنگیشی وێنەی پشکۆ |
گەرمی و شەوقی نوور و ڕووناکی | بۆ هەموو کائیناتە نەک بۆ من و تۆ |
گەر ئەپرسی کە کێ دروستی کرد | پێت بڵێم وەک کەسێکی زۆر حەق گۆ |
ئەوە هەر زاتی پاکی «الله» یە | سەیری شەو کە کە مانگی تیا دیارە |
هەروەکو لۆکس پڕ ئەنوارە | جوان بووە بەمانگ و ئەستێرە |
زۆری وەستاوە هێندێ سەیارە | تێ بفکرە لە هەوری ڕووی سەما |
کێیە بارانی لێ ئەکا پەیدا | ئەردی یەک پارە پێ دەکا بە بەهەشت |
. . . . . . . . . . | بە گوڵ ڕەنگ و سەوزەگیا |
*** | |
سەیری ئینسان کە لێی بپرسە مەگەر | کێیە بەخشیویە چاو و هێزی نەزەر |
کێیە ئینسانی وا جوان ڕێک خست | بە توانای علیم و فیکر و هونەر |
*** | |
ئەوە هەر زاتی پاکی «ئەڵڵایە» | خوایە، ئیحسانی ئاوی دەریایە |
خاوەنی حیکمەتی مهیایە | لە هەموو کاردا بە توانایە |
تاووس
editلە خۆی بایی بوو تاووسی ڕەنگین | ئیفتیخاری کرد بە جوانی و تەزیین |
تەماشاکەری هەموو شێت ئەبێ | لە جوانی سەر و باڵێکی نەخشین |
لەپڕ چۆلەکە لێی هاتە سەر پێ | لای دانیشتووان زەمی کرد بەقین |
*** | |
وتی ئەی تاووس تۆ قاچت ڕووتە | بێ پەڕ و تووکە چۆن ئەکرێی تەحسین |
لەولاوە، مەلێک زوو ڕاستەوە بوو | بە هەردووکی وت قسەی ناشیرین |
هەر کەس عەیبی خۆی بۆچی نابینێ | هەردووکتان بۆچی لە خۆتان ڕازین |