دیوانی سالم/ک
1
editتیری ئاهی سوبحگاهم ڕەنگە کونکون کا فەلەک | ئەشکی ئاتەشناکی من، تەحقیق ئەگاتە سەر سەمەک |
دوور لە تۆ دوورم لە خەو نەزدیکە مەرگم ڕۆژ و شەو | میحنەتی دووری هەمیسان ڕیتیە ناو چاوم نەمەک |
بۆ پیادەی وەسڵی یار ئەسبابی نەگبەت زۆر ئەبێ: | فیکرە ڕێم و غەم سوارم، دەرد و هیجرانیش یەدەک |
مردنم پێ خۆشە نەک دڵبەر کەدەر حاسڵ بکا | من سەراپا ناری غەم بم ئەو دەڵێ: سووتا، دەرەک! |
ئەی تەبیب گەر تۆ فلاتوون بی دەوای من زەحمەتە | تا نەکەم تەقریر لەلات ئەحواڵی دەردم یەک بە یەک |
پێم بڵێ، ئەی عیشوەجۆ! تۆ جادویی یا ساحیری؟ | بەم قەرارە قەت لەلای من دڵبەری ناکا مەلەک |
زوڵم و فێڵی لێ مەکە سالم، دڵی مۆرە بە زۆر | ئاسمان! ڕەحمەت ببێ تۆ بی خودا تاکەی کەچەک |
2
editخاڵە! وا بەخشیم بە هاولاقییی تۆ، دێڵی بەڵەک | ماینی کوێتیی ئەفەندیش بۆ ئەنیسی بۆزی سەک |
مەوجی بەحری ئارەزوو، گەر سەددی سەبری ڕاڕفاند | تۆ هەڵێرە پشتی دێڵ و بۆز لەسەر کوێت وەک کەڵەک |
مرقەمرق و قووڕەقووڕ و کووڕەکووڕ و حیلەحیل، | کوێت و دێڵ و بۆز و تۆ بەزمێ بینا نێن یەک بە یەک |
داپەڕین و هەڵپەڕین و هەر پەڕین و هەر تڕین | هەر لە بۆزە و تۆوە بێ ئەم سەوتە وەک دێزەخەڕەک |
دێڵ و کوێت، گەر حامیلەی تۆ و ئەسپی بۆز بن، وەختی ژان | بۆز لە کوێت ئوشتور دەبینێت و لە تۆ دێڵیش دەڵەک |
گەر لەڕی گاهی پەڕین بن بۆز و تۆ، تەدبیرمە: | ئەو بە کرشەجۆ قەڵەو کەم، تۆ بە ئاشی مەرجومەک |
گەر تەواو ئوفتادە بن، هەم غەم مەخۆن، فەربیهـ دەبن | تۆ بە ئێسقانی فڕووج و بۆز بە خەپلەی جۆ و کەپەک |
کوێت بگێی فرسەتتە، بۆز و دێڵ بگێی دووشەشتە خاڵ! | با بزانین چۆن دەنیشێ تاسی نەڕڕادی فەلەک؟! |
3
editلەیلی وەشانی موڵکی عەرەب جوملە یەک بە یەک | دیدم سیاه چرده ندیدم بدین نمک |
تەنها زەمین لە عاریزی تۆ پەرتەوی نەدی | مانند آفتاب همی تابد از فلک |
چینی لە ڕوویی مەعنییی ئەوسافی حوسنی تۆ | نقش نگارخانه چین را کنند حک |
ڕۆژی ئەزەل لە جایی پودەر گەر پوسەر دەبوو | از دیدنش به سجده بپرداختی ملک |
هەم شەمعی شەرعی تۆیە دەکا مەنعی گومڕەهی | هم روشن از جمال تو در دیده مردمک |
جانهای پاک، سجده کنان دێنە دەرگەهت | وانگاه خاک پای تو بوسند یک به یک |
کافر لە مەنعی سالم ئەگەر دەم بدا چ غەم؟ | زر خالص است باک نمی دارد از محک |