312996دیوانی سالم — پیتی گ1860سالم
هاتە ڕووی دڵ لە غەمزە بەسکی خەدەنگ خانەیی خارپوشتە، سینەیی تەنگ
جێی دڵم زوڵفی تۆیە تا دەمرم کەی نەجاتی دەبێ ئەسیری فەرەنگ
ڕەغبەتت واجیب و حەزەر لازم لە لەبت شەککەر و لە دیدە شەرەنگ
تۆ حەیاتی منت بە دیدە بڕی تۆ بە ئاهوو دەکەی شکاری پەڵەنگ
بەمەسەل بەحرە عیشق و دڵ زەورەق ئامەدوشودیە دڵ بەمیسلی نەهەنگ
بێ سەرە کاروان و شەو تاریک ڕێ خەتەرناک و دوور و مەرکەب لەنگ