دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی ش

کێر کە هەستا نە لە بێگانە دەپرسێ نە لە خوێش گورزی خۆی هەر دەوەشێنێ چ لە پاش و چ لە پێش
هەمە کێرێکی قەوی هێند بە کونی تەنگا چووە سەروچاوی هەموو زامدارە پەراسووی هەموو ڕێش
تا ملی غەرقە لە چەرما وەکو سیواکی مەلا پرچی ئەفشانە لە سەر پشتی ملی وەک دەروێش
پاڵەوانێکی قەوی قۆڵە لە میلبازیدا مەحکەمە ڕیشە و بێخی وەکوو شاخی گامێش