دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی غ

دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی  (1891)  by شێخ ڕەزای‌ تاڵەبانی
پیتی غ

1 edit

شێخ محەمەدعەلی و چەند نەفەرێ چووینە ئوجاغ گشت بە کەیف و بە نیشات و بە سروور و بە دەماغ
گەرچی چەند ڕۆژێ بوو تەعلیمی تفەنگبازیی ئەکرد ڕۆستەم ئاسا چووە پارێز لە یەکێ تیتلەبیجاغ
هەر کە ئەنگاوتی وتم: دەک دەس و بازووت نەڕزێ! هەر کەسێ پێت نەڵێ ڕۆستەم تەرەسە و قوڕڕومساغ