116994دیوانی مەحوی — پیتی ب1896مەحوی

-١-

edit
بۆ شەوی ھیجر ئەو ماھە وەک ئافتاب جیسمی وەک ڕۆحی، گڵی کردە حیجاب
بەو جەمالە عیشق و، بەو جاھە حەسەد ھەم دڵی من، ھەم دڵی دوشمن کەباب
با وجوودی لێوی شەککەرباری تۆ بێ وجوودە نەشئە بەخشینی شەراب
بەیتی زاتی تۆ لە دیوانی وجوود مۆری حەق کردە بە نوقتەی ئینتیخاب
بێ حیسابە گەر گوناهـ باکم چیە! حەزرەتی ئەو شافیعە ڕۆژی حیساب
بەر شەفاعەی ئەو شەفیعەم خەی خودا خۆشم و ئەحباب و ئەھل و داک وباب

-٢-

edit
ماھی من ڕۆژێ لە روو لادا نیقاب شەو مەگەر ھەڵبێ لە شەرمان ئافتاب
لێوی ھەر ھاتە قسە، ڕۆحم چووە بۆ سوئالی ئەو، بەڵێ ڕۆحە جەواب
ئەزیەتم کەمتر دەدا، دا ڕۆژی حەشر زۆری رانەگرن لەگەڵ من بۆ حیساب
رامە حەتتا بۆ سەگێکی وەک ڕەقیب ئەو جەنابە ھەر لە منیە ئیجتیناب

-٣-

edit
زللەی موعەللیم، ئەو گوڵی ڕوومەتیە خەستە تەب (تبت یدا ابی لھب)ی بێ ئەدەب (وتب)
ئازاری دام و ھەر کەسە کردی لە گردی خۆی ھێزم کەشی جەھەننمە (حمالة الحطب)
زاھید خودا لەناوی بەرێ، ناوی عاشقان بۆچی دەبا ئەوەندە، خودایا، بە بێ ئەدەب!
دڵ ھەر بە داغی عیشقە ئەگەر ئیمتیازی بێ وەک نوقتەی ئینتیخابە لەسەر شیعری مونتەخەب
واعیز، لە من بڵی بە نەزەر بەس تەعنە بدا دینی بتانە دینی من، ئەو مەزھەبی زەھەب
ھەر ڕۆژە مردنێکیە بژیێ بە رۆحی وا دەستی کەوێ بە گرتنەوەی دەستی بۆ تەڵەب
باب وتی بە ھامە: غەزەب ئەو بڵێسەیە بەربۆتە رۆحی بابت و بەر عومری ((بوو لەھەب))
ھەم دەمکوژێت و دین و دڵیشم دەبا، دەڵێ: من ((من قتل))، ئەمیشە قەتیلم، ((لی السلب))
((مەحوی)) وت و زوبانی جوابم نەبوو، گەڕا لێوی لە لێوم ئەو دەمە ڕۆحم گەیشتە لەب

-٤-

edit
بە یادی ئەو لەبە، ئەی شۆخی روومەت رۆژی مەهـ غەبغەب لەبالەب ما لە ناڵەم سینە، ھەروەک کۆتری لەبلەب
لە وەقتێکا رۆحم گەییە سەر لەب، رۆحی من بە فدات دەبێتە رۆحی تازە، ئەو رۆحەم گەر بێنیە سەر لەب
بە جێیە چونکە ئەو ھەستا قیامەت جێ بە جێ ھەستا لە چەرخ ئەمشەو، وەکوو ئەشکم لە دیدە، داوەری کەوکەب
ئەگەر واعیز دوسەد تەعنە بدا، تەعنیکی لی نادەم ئەگەرچی موستەحەققی لەعنە، با بۆ ڕافزی بێ سەب
حەزەر لەم حەشری بێ وادەی لە قەبر ھەڵساندنی مردوو بەسەر قەبری شەھیدانا بە شۆخی لنگ ئەدەی مەڕکەب
شەوی ڕیحلەت پدەر –ڕۆحی مورەووەح- وەسیەتی فەرموو: مەحەببەت مەزھەبت بێ، نووری چاوم، مەیکەشی مەشرەب
دوو ئەسپە مەنزڵت پێ تەی دەکەن تا سەرحەدی مردن بە دیققەت ((مەحویا)) تێ فکرە، شەو شەبدێزە، رۆژ ئەشھەب

-٥-

edit
کە تۆ غایب لەبەر چاوم دەبی، چم بێ لە تۆ غایب قیامەت حازری بەر چاومە، خۆمم لە خۆ غایب
خیتابت ھەر عیتابە، ئەو لەبە بێتەقسە، ھەرکەس موخاتەبتە، دەکا دەردەم زوبانی گفتوگۆ غایب
لە خوێن و خاکەدا ((کۆکەن)) وتی مەقسوودی ((خەسرەو)) بوو ببینن ماجەرا، تەبلیغی کەن شاھید لە بۆ غایب
شوکر تۆ لە فکرم ناچی، ئەگەرچی من لە فکرت چووم لە من غایب نەبی تۆ، بەسمە، با من بم لە تۆ غایب
دەزانێ ڕۆژە ئەو، من شەو، کەچی پێشم دەڵێ: ((مەحوی)) ((حضوری گرھمی خواھی، مشو ((حافظ)) از او غایب))

-٦-

edit
دەپرسی: بۆچی من دەرکەوتم و دڵ بوو لە تۆ غایب؟ کە وەختێ ڕۆژھەڵات، ئەڵبەت دەبێ شەونم لە خۆ غایب
چ یارایە، بە بێ ئیمایی ئەبرۆ سەیری ئەو چاوە حەرامە مەیکەشی لەم مەیکەدە بێ روخسەتی حاجیب
دەپرسن: کیمیا؟ خدمەت بە مەرد، ئەمما بە ئیخلاسی وە گەرنا، کەم لە ((بوبەکر))ی نەبوو خدمەت ((ئەبووتالیب))
بەناو ئێمەش ریجالین و ریجالی ((ھم رجال)) ھەم بە فەجری ناو دەبن سەد حەیف، ئەگەر سادیق، ئەگەر کازیب
لە عاریف عامییەک پرسی ھەواڵی مەسلەخ و قەسساب بە ئەنگوشتی شەھادەی کرد ئیشارەی مەحکەمە و نائیب
لە حەق بێژی بووە بەحری ((انا الحق)) ھەر قەسیدێکم لە باتی جائیزە، واجب گەڕا قەتڵم بکەن واجیب
دڵە عەرشی خودا ((مەحوی)) خەجاڵەت بە لەبەر غەفڵەت کە بۆتە بوتکەدەی بێ بەڕھەمەن یا دەیری بێ راھیب