دیوانی مەحوی/ت
-١-
editدڵ لەسەر خۆچوونی پەی دەرپەی دەلیلی یارە ھات | عەقڵ و دڵ ئەی ھۆش بکە حازر، لە پیشە کارە ھات |
ون بووە لەو ڕۆژەوە لێوی حەیات ئەفزاتی دی | وا دەبێ شەرم و حەیا، ئەی ئافەرین ئاوی حەیات |
بۆ وەفاکردن بە وەعدی ھاتنی بمرە، وتی: | کەس نیە ئیختاری کات وا ھاتووە وادەی وەفات |
تۆ کە دەرکەوتی، مەپرسە چی بەسەر دێ جان و دڵ | حاڵەتی شەونم تەماشاکە بە وەقتی ڕۆژھەلات |
گەر لە تۆ دنیا بەری بوو، قەوم و خوێشت لێ بەرین | گەر بەراتی بوو، ھەموو عالەم بووە باب وبرات |
((الحذر)) لەم چەرخی کەچ بازە، بە روو چەرخاندنێک | چەندە سوڵتان و شەھی کرد و دەکا بێ دەست و مات |
واعیزم پرسی، یەکێ شۆخانە جوابی دامەوە: | وەعزی چی؟ سەرلنگە دەستاڕی کڕەی دەستاڕی ھات |
شێخ وتوڕەی مێزەر و نەقڵ ونوقڵی ھیچ وپووچ | من بە توڕڕەی یار ئەسیرم، ئەو بە کۆڵێ توڕڕەھات |
عەنبەری سارا وتم زوڵفی، نەباتی میسری لێو | زوڵفی ئاڵۆزا، وتی: لێوی کە ناوی من نەبات |
ئەو نەھاتن: دەردە، داغی ئەو نەھاتن: دەردەھا | کەس بە دەردی من نەچێ، وەک من نەبێ تووشی نەھات |
جوان و شیرینە دنیا ئەگەر لە روودا میھرەبان | وەردی خارە، شەھدی زەھری مارە، عەھدی بێ سەبات |
گەر بتی ئێمەت نەدیوە، بۆچی دوێنێ دەتپەرست؟! | ئەی بوڕەھمەن، تۆ لەلات ئەمڕۆ کەچی وەک لاکە ((لات)) |
چاویان، ئەم ئەھلی دنیایە ئەوەندە برسییە | پادشاکانی بە دەمدا یەک سەری یەکتر دەبات |
ئابڕوو یەکجاری چوونی خونچە، یەک دەم خەندە بوو | گەر حەیات ئەی دڵ دەوێ، شیوەن کە ((ما دام الحیاة)) |
بەر خودایە و بەس، لە شەیتانی شەقی، ((مەحوی)) پەنا | بەس لە غەدری شەیتەنەت پیشە مەبە بەر کەس شکات |
-٢-
editکەم بوو وەک ئەو دەمە، سیدق ئەم دەمە ھەم کەم بووە قات | فەرەحی نەک بە دوا بێ، غەم و ھەم ھەم بووە قات |
مەسەلی عەھد و وەفا وەک مەسەلی عەنقایە | پیاوەتی باسی لە کن کەس مەکە، ئادەم بووە قات |
لە ھەموو جێ لە چ کەس بێنی مرووەت نایێ | کەرەم و سیدق و وەفا ئێستە لە عالەم بووە قات |
بە دوو بەیتێ غەم و دەردی دڵ گەر بێنمە عەرز | کەسی وا عەرزی کرێ خۆ نیە، مەحرەم بووە قات |
بە حەددێ بێ ئەدەبی باوە، لەمەولا سەییاد | پەکی ڕاوی بکەوێ کەلبی موعەللەم بووە قات |
حەقی وت ئەو کەسە: نابەم ئیکە ناوی ((مەحوی)) | کەسی وا زیکری ئەوانەی کە لە کن کەم، بووە قات |
-٣-
editخزر ئەگەر چاوی حەیاتی بڕییە ئاوی حەیات | من لە خاکی دەری جانانەمە ھەر چاوی حەیات |
مردنێکی لەبەر ئەو قاپییەدا مەردانە | بە خودا چاترە ئەمڕۆ لە گلاراوی حەیات |
تەنکە توێژێکی کشاوە بە ڕووا قولزومی مەوت | وەک حەبابێ بە ھەوا بەندە نرا ناوی حەیات |
ئەگەر ئازادەگییەک بێ لە عەدەمدا بۆمان | چی ھەیە بە غەیری پێچی پەل پەل داوی حەیات |
دەم لە دەم نانی ڕەقیبانی چ بێ مروەتییە | تێکەلی ئاوی دەباخانە دەکا ئاوی حەیات |
بەو ھەموو تاڵییەوە شەربەتی مەرگ، ئەھلی حەیا | خۆش گەواراترە بۆی ئێستە لە شەکراوی حەیات |
ئیزنی چوونە چەمەنی وەسڵی سپێرا بە رەقیب | ((مەحویا)) بمرە کە مردن بووە میراوی حەیات |
-٤-
editخەلاسی بوونی قەت ناوێ ئەسیری زوڵفی زنجیرت | لەبەر تیرت، مەلەک بێ، ھەڵفڕینی نەبووە نەخجیرت |
موژەت قولاپی گیرا، زوڵفی دڵگیرت کەمەندئاسا | مەحاڵە بەرگرێ یا بەرببێ کەس کەوتە بەر گیرت |
لەناوا باسی تۆبەی تۆ بوو ئەمڕۆ ئەی ستەمگەر شۆخ | بخە ئەم تۆبە پاشی کوشتنی من، تۆ بی یو پیرت |
بە دەنگی ناڵەوەم ھات، ئەو دەمە رۆح ھاتە سەر لێوم | بڵێ: ئەی ناڵە، ئاخر من ئێستە چی بکەم لە تەئسیرت |
لە چینی پەرچەما نووری جەبینی دی، وتی زاھید: | کە سووتا دامی تەزویرم بە نووری دامی تەنویرت |
فەزیلەی ئەسڵ و فەسڵ ئینسانی پێ نابێ بە ساحێب فەزڵ | کە تۆ کۆسەی، بە تۆ چی مامە ڕیشی باب وباپیرت! |
لە خاکی پاکی ئەو بەر دەرگەدا گەوزا رەقیب، ئامان | دەری کە، حەیفە گوور ئاسن خەسارەت دا لە ئیکسیرت |
لە بار باری مەحەببەت ئاسمان و ئەرز ئەناڵێنن | چیە ئەم دەعوەییەت زاھید، جلی لی بارە گاپیرت |
شوکور ((مەحوی)) کەوا موددێکە ناوی چوو بووە نیسیان | لە زومڕەی وەعدی کوشتن ھاتوانا ھاتەوە بیرت |
-٥-
edit((جگر ز زخم تو معمور و دل ز غم شاداست)) | ئەمەندە بابەتی عیشق نەداوە بۆ شاە دەست |
لە سینە جۆشی ناڵینە، چاوە پڕ ئەسرین | ((ز یمن جور تو اقلیم درد آباد است)) |
قوڕێ بکەم بە سەرا یا بە دادڕینی بەرۆک | حەقی مەحەببەت ئەداکەم، بدەی خودایا دەست |
غەنیمەتە، بە دەست و دەمی بگرە دامەنی دۆست | لە دەستی خۆتی مەدە، داویە خودا تا دەست |
وتم: نیازمە بەر پێتی خەم سەرم، فەرمووی | بە ناز و عیشوە: شەھی بۆ گەدا کە نادا دەست |
لە پێ حەرامە زڕەی سیلسیلەی موقەددەسی عیشق | ببێ بە شێر و مەگەر ھەڵگری لە دنیا دەست |
ھیلاکی دەستی حەناییتە، کوشتە بێ دەمی تیغ | ئەمن شکاریی پابەستە و ئەتۆ با دەست |
بە دەستی غونچە دەمێ، دەستی دا کە بەیعەت بۆم | چ ئارەزوومە لە ((عیسا)) دەم و لە ((مووسا)) دەست |
بە دەستی دوور دەکەون ئەھلی، ئەر لە پێ کەوتن | بەسم نەدیوە لە دنیا، ھەتاکوو بڕوا دەست |
بڵێ بە ئەھلی حەسەد ((مەحویا)) وەکوو ((حافیز)): | ((قبول خاطر ولطف سخن خداداد دست)) |
-٦-
editنەوەک ھەر چاوی مەستە، خۆشی ھەر مەست | بە لادا دێ. کـــــە دێ، وەک تورکی سەرمـەست |
لە حـــەجلەی نـاز و ئیعزازی بـــــە سەد نـاز | خودا تۆ حــافیزی بـی، ھـــاتەدەر مەست |
بــە دوویـــــا شێخ و سۆفی مەستی عیشقی | لە ڕێیا کـەوتوون مەستە لـەسەر مەست |
نیـگاھی مـــەستی تــــا مـــەستانی ڕێ دا | نەما لەو جێـگە ڕێگەی کەس لەبەر مەست |
بنازم بەو پیــــاڵەی چـــاوی مـەستە | بــە یەک پرشنگی عالەم سەربەسەر مەست |
لەبەر حوکمی نیـــگایـــا قـاتـە ھوشیار | ھەتـا چـــاوی بـکا بڕ، ،مەستە، ھەر مــەست |
وتـی: ســــەیـری دەر و دەشتم نـەمـاوە | لە چـاوم مەوج ئـــەدا، پڕ دەشت و دەر مـەست |
بە جوز مەی ناوی ئەم نـاوە بە چـی بــــەم | بە نەشئەی ئەو بەشەر ھەمبو البشرمەست |
دەناسێ بـادەکــەی، .مەقسودی حــەشرە | دەڵێ: ((مەحوی)) بنوو تۆ تا سەحـــەر مەست |
-٧-
editخەرامی ناز ئەگەر ھێنایە لەنجە سەروی مەوزوونت | وەکو لەیلا، لەسەر رێ پرسشێ کە حاڵی مەجنوونت |
دەترسم گەردی خوێنی من لە شیشەی گەردنت نیشێ | وەگەرنا، غەم نیە بمرم لە حەسرەت لێوی مەیگوونت |
خەرامت چوویە باغ و سەروی بەر بادی خەجاڵەت دا | گوڵی ھەروەک دڕک ئاڵاوەتە داوێنی واژوونت |
کەمەندی زوڵفی وەک ئەبرێشمی خاوی نیگارێکت | لە دڵ ئاڵا، خەیاڵی خاوە، دڵ لەو داوە بەربوونت |
حەیاتی تازە دێتە بەرم و رۆحم دەردەچێ، وەرنا | سەداێیکی نیە وەک مەوجی گەوھەر ھاتن وچوونت |
لە ھەر شیعرێ لە دیوانت دەچۆشێ نەشئەیێ ((مەحوی)) | سەدایێکی لە یەکتر جوێ دەدا ھەر تاری قانوونت |
لە چەند وچوونی دنیادا بە زایع چوونی عومرم چەند! | خودایا بەس بە زایع چم، بە حەققی زاتی بێ چوونت! |
-٨-
editبە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم، بڕوانە چۆنم بۆت! | دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم، بڕوانە چۆنم بۆت! |
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت، سەیریکە چۆنی بۆم | دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت! |
بە غەدداریی نەوەک ناوت بەرن، بمئەنجنی، قەت من | شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟ بڕوانە چۆنم بۆت! |
ھەناسەی ئاگرینم بردەوەبەر، تا دەروونم سووت | بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت! |
بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن | وەھا چاوی بەدت لێ لادەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت! |
بە ئاوی گریە ھەردەم ناوی چاوم ششتوە، نەک جێت | بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت! |
غەمی خۆشی نییە ((مەحوی)) لە دڵیا، ھەر غەمی تۆیە | لەعیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت |
-٩-
editئیتیفاقی ئافتاب ئانێ موقابیل بوو بە رووت | ئافەتێکی دی نەما تابی، بوەستێ رووبەرووت |
خۆ پەروانە ھەر سووتانە ئەسڵی موددەعای | بۆیە ئێمەش عاشقین، ئەی شەخسی ئاتەش خوو، بە خووت |
ئەم فیزاعەت بەدوەوە، حەقتە کە ناپرسی چیە | تۆ یەکێ، دائیم ھەزارێکی وەکوو من دوو بە دووت |
ئەی مەحەببەت! ئاگرێکی ھێندە خۆش و دڵ نشین | ئەو کەسەی سووتووتە، ھەر ئەو ھەوڵ ئەدا بۆ سوو بە سووت |
ئەم شەرارەی فیرقەتە مەخلووقی وا کردە کەباب | مالیکی دۆزەخ دلی بەم عالەمی ناسووتە، سووت |
سوبحی مەحشەر بوو، وتت: سوبحەی زووە وادەی ویسال | عالەمی کوشت وادەی ئینتیزاری ھاتی وادەی زوو بە زووت |
تۆ لە باسی زوڵفیا ((مەحوی)) نەبێتە موشکاف | رۆح و دڵیە ((مدة العمر))ی ئەسیری موو بە مووت |
-١٠-
editدەمت چی؟ پڕ لە دوڕ، دورجێکی یاقووت | نیشانە و مۆری چی؟ خەتێکی زومڕووت |
بە گریانم وەکــوو گــوڵ پێکەنی یار | لە باغی من بە بارش غونچە پشـــکووت |
شوکر ھەر مامەمەوە بۆ یــــادگاری | بە کاری زەخمەکەی شمشێری ئەبرووت |
لە غەمزەی چاوت ئەبرۆ داگرە و بەس | مەکە بۆ قەتڵی عــــاشق ڕەنجە بازووت |
نەخۆشی عیشقی لێوت وەسیەتی کرد | بتــاشـــن داری عوننـــــابی بە تابــووت |
منی بەم حاڵ و قاڵە دی کە دەیوت | کتێـبێـکی غەریبــم دیــوە، پەڕپــووت |
بە نیلە بێ نەباتی میــسری لـێوت | جلم، سوبحم ھەموو ھەر شامە بێ ڕووت |
لە ناڵەی گەرمی دڵ باکت نەبوو تۆ | بە ئاھی سەردی مەحوی من دڵم سووت |
-١١-
editدڵ دۆزە تیری ئاھی فەقیرانی رووت و قووت | بۆ کوشتنە ھەمیشە کە ئامادە شیری رووت |
مەحفووزی تۆ کە روو لەخودا بی لە دێو و دەد | بۆ حیرزی تۆ، دەبێتە زرێ نوسجی عەنکەبووت |
دڵ زیندووە بە عیشق و بژی تۆ لە مەرگ ئەمین | بەم دەردە بمرە، تا ببیە ((حی لا یموت)) |
گەر سەنگی کۆھسارە، بووە لەعلی تابدار | ھەرکەس بە جەبری سەبر و حەیا خوێنی بوو بە قووت |
یا رەب لە دۆزەخ ئوممەتی ((ئەحمەد)) بدەی نەجات | کەم بێ چیە لە کوورەیی وا باوەشێ بزووت |
دەیوت: قیامەت ئەڵبەتە روومت نیشان ئەدەم | روو دەرخە، تاکوو رۆژی قیامەت ھەڵێ لە رووت |
بەر پێی ئەوم، بە مێزەرەوە، سەر کە نا، وتی: | ((مەحوی)) تەمایە بم خەڵەتێنێ بە تووری پووت |
-١٢-
editخودا بیدا، لە ھێڵێکی دەدا، سەیری ھەیە ڕێکەوت | وەنەوزم دا، نیگارم ھاتە خەو، ئەمشەو خەوم پێ کەوت |
بە لەیلاوە وەرە بەر قاپی ئەم لەیلایە ئەی مەجنوون | شەھێکە سەد سەری فەرھاد و شیرینی لەبەر پێ کەوت |
وتم: ئاوێکی رەحمەت، گەییە رۆحم ئاگری فیرقەت | وتی: لەم دۆزەخە زەحمەت کە دەربێ ھەرکەسی تێ کەوت |
لەگەڵ دڵ چووم و بێ دڵ دێمەوە، ئەم گەوھەرە یارەب | لەوێ کەوت و بەجێ ما، لە رێدا کەوت و بێ جێ کەوت |
نیگاھی گرتە غەیر و من دڵم لەت بوو، تەماشا کەن | خەدەنگی گرتە کێ، شەققژنی لە کوێ، زەربی بەر کێ کەوت |
لەسەر شانی کەسانی دی جەنازەی من، وتی: چا بوو | ئەم ئیفتادەش لە غەم رسگاری بوو بۆ خۆی و سەر پێ کەوت |
بە جیلوەی ئەو، وەکوو شەونم، فڕی ھەر عەقڵ و ھۆشێ بوو | کە سێبەر مەحوە لەو جێیە ھەتاوی لەحزەیەک لێ کەوت |
-١٣-
editوەکوو رۆژ ئەو مەھە لەو دوورە دەرکەوت | لە نێو ئەشک و ئاھی ئێمە سەرکەوت |
کە ئەو لێو وددانەم دی، بە جارێ | لەبەر چاوم ھەموو لەعل و گەوھەر کەوت |
وەنەوزێکم شەوێ دا، گەییە سەرم و | وتی: ھەستە، ھەتاوت وا لەسەر کەوت |
لە کێ یاڕەب خەبەر پرسی بکەم من | کە ھەرکەس بۆ خەبەر چوو، بێ خەبەر کەوت |
دڵم وەک شێری بێشەی شوعلە گرتوو | لە سینەی پڕ لە سۆزم دەربەدەر کەوت |
بە تیر ئەمڕۆ دڕی وا ھەرچی پێش ھات | خودا پێداوە ھەر کەس بەر نەزەر کەوت |
لەسەر خۆ چوو بەدەم گریانەوە دڵ | گەڕەک پڕ بوو کە ئەم منداڵە دەرکەوت |
لە رۆژئاواوە ئیمشەو بێ نیقابە | مەھی من، ماھی عالەم بێ مەفەڕ کەوت |
بە خۆڕایی ئەوەندە ناڵەم کێشا | لە سینەمدا پسا، ما، بێ ئەسەر کەوت |
برۆی ئەو شۆخە ئەمڕۆ تێغی کێشا | نەجاتی دا بە رەحمەت ھەرچی بەرکەوت |
بە پیر ئەو ڕۆژەوە ((مەحوی)) ئەوەندە... | بەسەر چوو بوو، وەکوو شەونم لەسەر کەوت |
-١٤-
editبە کەس نابێ بتی من ئاشنا قەت | غەزالەی بەڕ نیە رامی وەفا قەت |
مەحاڵە بێتو ئەو پێ سەر سەرم نێ | بە تاجی پادشا ناگا گەدا قەت |
وتم: چ بکەم لە بۆ وەسڵت؟ وتی: کەس | بە کەس نەیوتووە عیلمی کیمیا قەت |
چ ئیستیغنا، چ وەحشی تەبعییێکە | نەپرسی تۆ ھەواڵی ئاشنا قەت؟! |
لە یادت دەرنەچم بەس، پەس ھەوەستە | لە دەرحەقما مەکە غەیری جەفا قەت |
ھەموو بیسمیلیە، ھەر نیمە بیسمیل | نەبوو کارێ بکا ھەر بۆ خودا، قەت |
ھەموو فەخری کە داغ ودەردە عاشق | مەبەن، ریسوایییە، ناوی دەوا قەت |
وتم: بێ باکە بۆ خوون ڕێزی، ئەبرۆت | وتی: تێغ ئەز بڕش ناکا حەیا قەت |
وتی: ((مەحوی)) ھەناسەی ئاگرینە | بە دەم من نازکم، ناوم نەبا قەت |