117173دیوانی مەحوی — پیتی ج1896مەحوی

-١-

edit
بۆ پارە حەیفە خۆ دەکەیە پوولی ناڕەواج بۆ پاروێکی نان ئەسەفە روو دەکەی بە ساج
رێی دا لە قاپییا بمرم، پێشی سەر سەرم نا، وا گەدا دەبێ بە خوادەوەندی تەخت و تاج
بۆ زەبتی موڵکی دڵ بەسە لەو لێوە یەک قسە شاھم، بە سەوقی لەشکری غەمزە چ ئیحتیاج
با بێنە سەیری گەردن و سینە نیگاری من نەیدیوە ھەرکەسێ بتی زیوو سەنەم لی عاج
کەی دڵ دەسێنرێ لە بتێ سەندبێتی ئەو لێوی لە میسر و زوڵفی لە چینی خەراج و باج
کێ قەدری شیعری ئێمە دەزانێ، بەری دەکا ھەر ساحێبە لەبەرکەری کاڵایی بێ ڕەواج
((مەحوی)) عەبەس بە دیدەیی بیمار ماتیلە ناگیرێ ئاشنایی لەگەڵ مەستی نامیزاج