117210دیوانی مەحوی — پیتی خ1896مەحوی

-١-

edit
بە سوورمە بۆیە دولبەر خەنجەری موژگانی دا پەرداخ دڵی ھەڵناگرێ ببیێ لە کوشتە دەنگی ئۆف و ئاخ
بە تیرێ کوشتمی، ھەڵیاوەسیم، سووتاندمی، رۆیی دوعا بۆ حیفزی کەن، کێ دیویە جانانە وا گوستاخ
گوڵ ولالەی کەژ وکۆ، کۆھکەن دێنێتەوە فکرم کە خوونی ناحەقی ئەو مەوج ئەدا ئێستەش لە کێو و شاخ
لەبەر قاپی خەراباتا، کە یاڕەب دایمە ئاوا بێ مەگەر خاکێ بەسەرداکەم، بگەم گاھێ دەماغێ چاخ
خەرابی عیشق تۆ وا بێ سەر و سامان و دەروێشە سەری بێ تاجە، کولبەی بێ دەرە، دیواری بێ ساچاخ
نەگەینەکەعبەی ئامالە ھەموو ئەسبابی ئامادە کە دەستە: بێ عەسا، پێ: خاوسە، یەک قەتعە رێ: قومڵاخ
لە رەشکی سەید فیتراکی چ شیرین شەھەوارێکە کە ((مەحوی))! ھەوەکوو دێوانە، عەنقا کەوتە شاخ و داخ