هەرچی ئەفعالی «ربّ العزة»ن
|
گشتی بێ غەرەز، «بلا علة»ن
|
ئەمما پڕ حیکمەت، پڕ مەنفەعەتن
|
لە عەبەس خاڵی پڕ مەسڵەحەتن
|
تەئویلی دەکەین، وەک خۆش کەلامان
|
هەر عیللەتێ وەهم ببرێ لە لامان
|
«في الآية ٲو في الحديث افهمِ»
|
«بالمصالحِ و بالحكمِ»
|
هەر چی وجوودی پێ دریاوێ
|
لە هەر چی و هەر تەرز دانریاوێ
|
«من حيثُ» کە عیلم حەق موتقینییە
|
ئیرادەی ئەوی موخەسسیسییە
|
قودرەتی ئەوە کە موبریزییە
|
ئەم سیفاتیچە نوقسانی نییە
|
هەروەها دەوێ و مەوقیعی خۆیە
|
لەوە بەدیعتر نییە کە هەیە
|
«مالك الملك»ی بە حەقی بێ ڕەیب
|
حەکیم و عەلیم «بلانقص» و عەیب
|
قودرەتی کە دەس دەرێرێ لە جەیب
|
تەسەڕڕوف کا موڵک شەهادەت و غەیب
|
بە قەبز ئەر بە بەست، زەحمەت یا ڕەحمەت
|
ئەر لوتف و نیعمەت، ئەر عونف و نەقمەت
|
هەمووی حیکمەتە و فەزڵە و عەدالەت
|
مونەززەهـ لە زوڵم، قوبح و جەهالەت
|
زوڵم و ستەم و مالیکی عالەم؟!
|
هەی قسەی شەتەت کە دەردێ لە دەم!
|
قەبیح و «ذو الفعل» مەحموود و مەلیح؟!
|
ئەی وەهمی غەلەت، ئەی لەفزی قەبیح!
|
غەیرە ئەبدەع و حەزرەتی حەکیم؟!
|
«بالله عذنا من كيد الرجيم»
|
وەزعی بێ جێگە و جەنابی عەلیم؟!
|
«نستغفر الله ربّنا العظيم»
|
«فعلاً و حكماً» دوورە لە «فەحشا»
|
موڵکیچ موڵکی خۆی «يفعل ما يشا»
|