ئەسمای «خالق الارض والفلك»
|
ئەرچی مەشهوورن بە هەزار و یەک،
|
بە شەرعیچ یەکێ کەم سەد مەزکوورن،
|
لاکین وەک سیفات غەیرە مەحسوورن
|
بۆچ؟ ئەر ئەسمایە، ئەگەر سیفاتە
|
مەنشەئی هەموو هەر کەمالاتە
|
خۆ کەمالاتی خالیقی ئەکبەر
|
غەیرە مەحسوورە و لە غایەت ئەودەر
|
نایگەتێ هەرگیز، ئەمرێکی مەحاڵ
|
بە پەیجەی بورهان سوللەمی خەیاڵ
|
هەر ئیسمێ کە شەرع ئیزنی نەداوێ
|
ئیتلاقی وەسەر خودادا ناوێ
|
ئەم قەولە موختار، یەکجار زەریفە
|
پەس بینای ئەسما لەسەر تەوقیفە؛
|
ئیتلاق بە عەقڵی کێ دەیتوانێ
|
هەر «خاسە»ی شەرعە ئەدەب بزانێ
|
لەلای بەعزێکی ئیتلاق بێ تەوقیف
|
لە ڕووی تەسمییە ناوێ نەک تەوسیف
|
لەلای بەعزێ تر ئیتلاق هەر دەوێ
|
ئەگەر مووهیمی نالائیق نەوێ
|
میسالی مووهیم وەک «عارف» بێرە
|
هەر گا کە وا وێ جائیز مەدێرە
|
بەعزێ تریچ هەن مەزهەبیان وەیە
|
ئیتلاق «مطلقاً» جەوازی هەیە
|
قەولی گشتیان ساحیب خەلەلە
|
هەروا کە وتمان موختار ئەووەلە
|
نیزاعێ لە بەین عولەماندایە
|
نەک لە ئیتلاقی عەلەماندایە
|
بۆچ؟ هەر گرۆهێ تەماشا دەکەی
|
عەلەمێکی هەس بە لوغەتی خۆی
|
وەک لەفزی «الله»، وەک «خودا» و «یەزدان»
|
سائیری ئەعلام بە باقی زوان
|
عەلەمی ئیتلاق عەلەمی دەربرد
|
لە بوزرگاندا کێ ئینکاری کرد؟
|
مەعلووم بوو ئەمە وا ئیجماعییە
|
ئیجماعیچ بۆ ئیزن شەرعی کافییە
|
ئەویچە کە شەرع مانیعی ئەویە
|
یا خود خەیر مانیع بۆ مورادیفیە
|
وەک ئەوە کە خۆی یا ڕەدیفی ئەو
|
چرای ئیزنی شەرع بۆی داگە پڕتەو
|
بۆ کەسێ قسە لەوێدا چییە؟
|
ئەڵبەتە ئەویچ جێی نیزاع نییە
|
بەڵکوو نیزاعیان لە ئیسمێکدایە
|
ئەخز لە وەسف و فیعل حەق تەعالایە
|
یا بۆخۆی یا بۆ ڕەدیفی بە شەرع
|
وارید نەبووگە نە ئیزن و نە مەنع
|
هەرچی کە زاهیر پێی وارید دەوێ
|
مەعنای دەرحەقی حەق جائیز نەوێ
|
وەکوو «استوا» و «يد» و «وجه» و «عين»
|
لە مەعنای زاهیر تەنزیهی دەکەین
|
ئەمجار یا تەفویز دەکەین وەک سەلەف
|
یا تەئویل دەکەین هەر وەکوو خەلەف
|
مەزهەبی ئەووەڵ ئەڵبەت ئەسلمە
|
ئەمما مەزهەبی دووەم ئەعلەمە
|