دەمێ دووبارە لە ئیمان بدەین
|
موتەعەللقی ئیمان بەیان کەین
|
ئەرچی پێی ئیجمال ئەر بێرینە بەین
|
موستەفاد دەوێ لە شەهادەتەین
|
لاکین موافیق حەدیسی ڕەسوول
|
مونحەسیر بووگە لەسەر شەش ئوسوول
|
الاصل الاول من الاصول السته
|
ئەسڵی ئەووەڵمان بزان بە یەقین
|
باوەڕە بە حەق «رب العالمين»
|
چلۆن باوەڕێ؟ ئینکار مەلوول کا
|
وە ڕووی کوفردا چاک گەردەلوول کا
|
نەسیمی ئونسی لێت دا لەسەردا
|
خاشاکی نەفسی لاوا لەبەردا
|
شەفەوی لە دەم دڵت بسێنێ
|
یادی لێوار و کەنار نەمێنێ
|
لە گەردی نوختەی سیاە و سفید
|
پاکت کا هەر وەک کەلیمەی تەوحید
|
ئەر هاتییەوە باز وە بەقاوە
|
وە بۆی موحەممەد ڕەسولوڵڵاوە
|
ئەر سەد کەنارە و دەوێ شەفەوی
|
قابیلی نوختەی تەعەللوق نەوی
|
دانیشە لەسەر سەججادەی ئیرشاد
|
بۆ تەزکییەی نەفس تەکمیلی عیباد
|
«لي مع الله...» وەک مەلەکووتی
|
جێ بێڵ، بێر ئەسەر وەسفی ناسووتی
|
بێ ئەمری مەناس، حوزوور کە مەناس
|
خاس بگرە ئە دڵ تەفسیری ئیخلاس
|
ئیجمالی دەوێ بۆ قەلبی سەلیم
|
لە «بسم الله الرحمن الرحیم»
|
لاکین «قُل» بڵێ بێ وە تەفسیلدا
|
خاک بکە وەسەر جەبریی زەلیلدا
|
کە هەڵیدا «قُل» قوڵ وە کەناردا
|
کەفی جەبری ڕێت بەم دیو لێواردا
|
ئەمرت کە زانی هەر لە موختارە
|
دیتر حاڵی جەبر بێحاڵ دیارە
|
تۆ، ئەرچی «هو» مەشهوورە و ڕاسە
|
یانێ: بزانە شان و حاڵ واسە،
|
بڵێ ئەوەتە «الله» ئەو زات
|
ئولووهییەتی بۆ هەیە ئیسبات
|
ئولووهییەتیچ لای«بعض الفحول»
|
«وجوب الوجود» بۆ ئەوە مەدلوول
|
خالقییەتیچ وەک مەعبوودییەت
|
خاسەی لازیمەن بۆ ئولووهییەت
|
ئەو ئەوییەتە کەوا ڕاجیعە
|
«هُوَ» ئەباڵ ئەو بۆ دڵ ساتیعە
|
بەڵام چی بکەین لەو بێ چاوییە
|
ناوینێ تەعتیل دەوێژێ نییە
|
ئەحەد کە ناکاو مەوجێکی داوە
|
پووشی شیرک و نەقس دەداتە لاوە
|
بۆچ؟ مەعنای: یانێ تەنیاس لە زاتدا،
|
لە گشت ئەفعالدا، لە گشت سیفاتدا،
|
لە هەموو ئەنواع تەرکیبە بەری،
|
لە گشت کەسرەت و تەعەددود عەری
|
پاکەو مونەززە لە هەموو چشتێ،
|
کەوا بۆی کەریە ئیمکانی لێ تێ،
|
وەکوو تەحەییوز، وەکوو جیسمییە
|
وەک موشارەکەی «حيث الماهية»
|
پێ بنێ وە چاو ئەهرەمەنیدا
|
وە موجەسسیمە و وە وەسەنیدا
|
سەنەوی شەق دە هەتا دیارە،
|
موعتەزیلە هیچ، زوو بەر کەنارە!
|
ئەر شیرکی جەلی ئەگەر پەنهان وێ
|
ئەر نەقسی پەنهان وەر نومایان وێ
|
بێ درۆ بیدروو لەسەر ڕێتەدا
|
نەک بچۆی دڕک وە ژێر پێتەدا
|
الله الصمد: محتاجّ اليه
|
كُلُّ ما سواه، فعوِّل عليه
|
حەق بە زاتی خۆی غەنیی موتڵەقە
|
مەخلووق بە گشت وەجه موحتاجی حەقە
|
تیکراری «الله» دەفەرمووت بێ لۆچ؟
|
ئەگەر وا نەوێ ئولووهییەت بۆچ؟
|
«تیکراری «الله» دەفەرمووت بێ لۆچ؟
|
ئەگەر وا نەوێ ئولووهییەت بۆچ؟»
|
«لم يلد»، یا وەڵەد بۆچییە؟!
|
بۆچ؟ بۆ هیچ شەیئێ موجانیس نییە
|
هیچ موحتاج نییە، عەدەمی ناوێ،
|
موعین و خەڵەف بۆچ بێن ئەم ناوێ؟
|
نایگرێ بە خۆی نە کەژ نە سارا
|
ماخۆلیای قەول گرۆی نەسارا
|
ئەگەر بۆ عیللەت ئەمە مەدلوول وێ
|
کە موناسەبەی دەگەڵ مەعلوول وێ
|
کەوا حەکیم پێی تەلەففوز دەکات
|
مەفهوومە لە لەفز «موجَب»ی «بالذات»
|
پێی مەڵێ عیللەت زاتی موعەللا،
|
ئەم نیسبەتە و ئەو؟ «حاشا و كلّا»
|
دەلیلی و «ولم يولد» بەیان کەم:
|
لەو زاتە سەبقی نەبووگە عەدەم
|
چ بۆیێکی خۆش لەم عیللەتە تێ
|
حەق مەعلوول نییە بۆ هیچ عیللەتێ
|
لە «عَلّي عيني» وەک «يدالله»ی
|
بێ فەڕ حاڵی بوو، وەک ساهی و لاهی،
|
موشەببیه حەقی نەدی لە ناودا،
|
دەسی تەشبیهی دا وەناو چاودا
|
گوێ مەکە لە کەس هەر بەم مەعنایە
|
باوەڕت بوێ: خودئایە
|
یانێ وجوودی «لذاته»یە،
|
بووگەو هەس، دەوا و مووجیدی نییە
|
هەر ئەوە «بالذات واجب الوجود»
|
«ذوالالوهّيه» و خالیق و مەعبوود
|
مەقسوود و مەوجوود بە حەق هەر ئەوە
|
بێ موعین، تەنیای موتڵەق هەر ئەوە
|
بێ شەریک و میسل، بێ شبیهە و نەزیر
|
بۆ موتیع بەشیر، بۆ بۆ عاسی نەزیر
|
حەقیقەتێکە بێ چەند و چوونە
|
لە دائیرەی عەقڵ مەخلووق بیروونە
|
هەرچی بشنۆیە یا بوێنییە
|
یا بزانییە ئەوە ئەو نییە
|
بۆ ماسیوای ئەو زاتە تەعریفە
|
بۆ ئەو وا نییە بیزان لەتیفە
|
«و لا يشبهُ و لا يَشتَبِه
|
لا هو بشيء و لا شي ء به»
|
«ظاهرّ لكن باطد الاسرار
|
باطنّ» ئەمما «ظاهر الاّثار»
|
ئەزەلی و ئەووەڵ بە بێ بیدایەت
|
ئەبەدی و ئاخیر وە بێ نیهایەت
|
ئەزەل پەیمانی دەگەڵ ئەبەد کرد
|
ئەزەل هەڵبگرد، ئەبەد دابگرد،
|
ئەو سەر بەراو ژوور تا قووەتی بوو
|
ئەم سەر بەراو ژێر تا تاقەتی چوو
|
ئەو دەڵێ: فریاد، «أين ابتداه؟»
|
ئەم دەڵێ: هەی داد،«أين انتهاه؟»
|
«من جهه الذات» لە ئەشیا تەریک،
|
من «حیث الصفات» بە گشتی نزیک
|
ئیشارە ڕێگەی ئەلای ناکەوێ
|
بە «هُنا» لەگرە، بە«ثمّه» لەوێ
|
«لم يَكَد اصلاً يتحد بشيء»
|
عالەم بەو قایم ئەو قایم بە خۆی
|
نە جوزء نە جوزئی، نە کول نە کوللی
|
بەعیدە لە عەیب حال و مەحەللی
|
بۆ حەوادیسات هیچ مەحەل نییە
|
لە کوفوو، لە ضید، لە نید بەرییە
|
نە شەکل و سوورەت نە هەیوولایە
|
نە مورەککەبیچ لە هەردوو لایە
|
لە جیهەت کەنار، لە حەییز ئەودەر
|
«ليس بعرض و لا بجوهر»
|
«ليس بجسم و لا جسماني
|
و لا بروح و لا روحاني»
|
نە لە زەمینداس، نە لە ئاسمان
|
«ليس في الزمان و لا في المكان»
|
دوورە لە مەتا و کەم و کەیف ئەین
|
حەرەکە و سکوون وەسل و فەسل و بەین
|
ئەوە «مؤثر في الوجود» و بەس
|
جَلَّ، تعالي، عَزَّ، تقدّس
|
بێ وێنەیە و ماددە، بێ موددە و ئالەت
|
وە بێ ماندەگی و عیجز و مەلالەت
|
ئاوردییە وجوود گشت ئەجزای عالەم
|
لە عەدەم، دیسان دەیواتەو عەدەم
|
لە ئەزەل ئەو بوو، نە هیچ بوو، نە کەس
|
بە بێ چوون دەگەڵ هەموو چشتێ هەس
|
ئاخریچ هەر ئەو دەمێنێت و بەس
|
یەعنی غەیری حەق دڵ بە هیچ مەبەس
|
«كما في الأزل في ما لا يزال»
|
پاکە و مەقەددەس لە نەقس و زەوال
|
مەوسووف بە ئەسما و سیفاتی کەمال
|
چ وەسفی جەلال، چە وەسفی جەمال
|
چە سیفات زات بێ تەشبیهە و میسال
|
چە سیفات پاک حەمیدەی ئەفعال
|
زاتی گشت قەدیم لە حودووس سافی
|
وجوودی و فیعلی، حادیس ئیزافی
|
وەکوو خەلق و ڕزق، وەکوو ئینتیقام
|
ئیحیا و ئیماتە و ئیکرام
|
«تعّلقاتُ وصفِ قدرتهِ
|
بكونِ المقدور كلَّ في وقتِهِ»
|
لە دڵی پڕ زەوق بێ ئیعتیسافدا
|
هیچ مەحزوور نییە لەم ئیتتیسافدا
|
ككون الحقِ تعالي وحده،
|
قبل العالم، معه، بعده
|