عەقیدەی مەرزیە/مبحث الایمان

312652عەقیدەی مەرزیە — مبحث الایمان1860مەولەوی تاوەگۆزی
تەعریفی ئیمان، شرعەن تالیبی، تەسدیقە و ئیزعان، قوبووڵی قەلبی
بما قد علم مجيء النبي به من عند الباريء الرب
ئیعتیقادی بێ یا خۆ عەمەلی عیلمی زەروورەت بوێ دەگەڵی
وا بەدیهی بێ بزانێ یەقین عامیی تێکەڵیچ دەگەڵ موسلیمین
مەعنای تەسدیقیچ بزانە چییە: ئیعتیقاد بەمە «خيرالبريه»
«فيما اخبر به صادق، مصدق» «كما اخبر به» وا سابتە و حق
لە بابی عولووم مەعاریف حیساب نییە، بۆچ؟ کەسیر لە ئەهلی کیتاب
«عرفوا أن خير المنذرين رسول، و قد كانوا كافرين»
ئیمان لە بەعزێ جێ ئیجمالییە لە بەعزێ جێدا بە تەفسیلییە
بە موجمەل زانیاگ باوەڕیچ موجمەل موفەسسەل زانیاگ باوەڕ موفەسسەل
ئەمما چون ئیمان ئەمری مەخفییە موئمین لە غەیرە تەمییزی نییە
شەرتە تەلەففوز بو تەمییزی بەین، «مع الاقتدار و بالشهادتين»
ئیمان عەرەزە و کەیفی نەفسانی نەک بە ئیختیار فیعلی ئینسانی
بەڵام ئەسبابی تەحسیلی یەکسەر گشت ئیختیارین وەک سەرفی نەزەر
تەکلیف بە ئیمان بێ ئیختیاری لە هەوری سەتوەت «باری» ئەر باری
وە بادی تەکلیف بەو ئەسباوەسە ئیمانیچ سەەوزەی ئەو سەراوەسە
وەردی هەفت گاسن زۆر نەختی تەوێ بێ دۆچ و هەرێز، شۆرەکات نەوێ
سا ئەر سەوزی کرد فەزڵێکە هەیە وەرنە چ لزووم؟ مەزرەعەی خۆیە
باقی مەباحیس ئەحواڵی ئیمان وەک دەوێ یا نە زیاد و نوقسان؟
مەخلووقە ئایا یا مەخلووق نییە؟ مورەککەبە، یا بەسیتە، چییە؟
«ثنائی» خەیر یا «ثلاثی» یە عەمەل داخیلییە یا خاریجییە
دورسە ئیستیسنای یا نە؟ تا نەکەین؟ ناگونجێ لەگرە دەس لە مەتڵەب دەین
موکتەسەب دەوێ ئیمان بێ تەرید لە کەشف، لە دەلیل، یا خۆ لە تەقلید
ئەووەڵ ئەعلایە، دووەم ئەوسەتە تەقلیدی ئەدنا ڕوتبەی مونحەتە
ڕوتبەی تەقلیدی دەگەڵ جەزمی دڵ سەحیحە و حاسڵ هیچ نییە موشکیل
بە قەولی موختار هەیە مەعتەبەر ئەرچی عاسی وێ بە تەرکی نەزەر
گفتوگۆی خیلاف هەس لە نەزەردا لە سیوای ناسین دانای ئەکبەردا
بەڵێ لەوێدا بشنەو بێ نیزاع وجووبی نەزەر هەیە بە ئیجماع
«لكن ذلك الوجوب هنا عقلاً لدي بعض، شَرعاً عندنا»