«حَمداً لَه» بەو یاد دەڕۆت بە ئەمین
|
یەومی ئاخیریچ ئەسڵی پەنجەمین
|
«دارالعمل»ە نەشئەی ئوولەوی
|
«دارالجزا»یە نەشئەی ئوخرەوی
|
نەوبەی ئەو ڕۆی، نەوبەی ئەمیچ تێ
|
عەلاماتی هەن یەک یەک دەشێ بێ
|
یەکێکیان بەعسەت نەبیی خۆمان بوو
|
ئاخر پێغەمبەر ئاخر زەمان بوو
|
خورووجی مەهدی لە ولدی حەسەن
|
سەرزەمین دەکا پڕ عەدل و مەئمەن
|
فی مُدَّتِهِ خُلفُ الٲئمة
|
وَ قد يَؤُمُّ هذه الٲمَّة
|
حەزرەتی عیسا هەم دەیێتە خوار
|
چون تابیعە بۆ سەییدی موختار (س)
|
«ٳظهاراً لِذا» بۆ خەواسّ و عام
|
قد يقتدی والمهدِیّ ٳمام
|
ئەر بعدەز چەندێ لێیان بوو تاقی
|
تابیعە و هەر شەرع خۆمانە باقی
|
بینا بەر تەقدیم فازیل لە مەفزوول
|
عیسا ئیمام بێ جەمعێکە مەقبوول
|
«ما ٲمكن» لە لای ئەهالیی کەمال
|
یەقین چاکترە ئیعمال لە ئیهمال
|
خورووجی دەججال مەسیحی ئەعوەر
|
تێت بە دنیادا بە سواریی کەر
|
یەئجووج و مەئجووج هەم «دابّة الارض»
|
دوخان تێ دەگرێ دنیا توول و عەرز
|
لە مەغریبەوە هەڵاتنی خۆر
|
سێ خوسووف دەبەن با بتبێ خەبەر
|
یەک لە لای مەشریق، لە لای مەغریب یەک
|
یەک لە جەزیرەی عەرەبدا بێ شەک
|
ئارێ لە یەمەن هەم دەیێتە دەر
|
خەڵقی دەپێچێ بۆ تەرەف مەحشەر
|
عەلامات زۆرن قسەی لێ ناکەین
|
بەیانی ئەحواڵ بەرزەخ بێتە بەین
|
مەعلووم لە ئالای یەکێ حەیاتە
|
بەڵێ ئالای گشت ئالای مەماتە
|
وەسیلەی مەهین «متاعّ قليل»
|
ڕێسی دینی میهین «مطاعّ جليل»
|
خوسووس کە حەیات پەنجەی دا لە عوود
|
هەس نەوای سیوای لە «ٲناالموجود»
|
نە ئولووهییەت حەق حەق هووەیداس
|
نە عوبوودییەت خالیسەی پەیداس
|
بێڵان، دیت چلۆن دەنەوییەوە؟!
|
چەپە ڕاست بنێت بە زەوییەوە
|
سائیل و موجیب با حەق هەر خۆی وێ
|
ڕوو بنوێنێ و کار موددەعی تەی وێ
|
کە کەوتە لاوە ماسی کەم نم بوو
|
تەقابوڵ لاچوو چی زەڕڕە گوم بوو
|
مەوج و تەشاوی گشت چوونە لاوە
|
دەریا ساف، خورشید هەر وەک خۆی ماوە
|
چاوی بەسیرەت ئێمە مژمۆرە
|
ئەگەر نە پێشڕەو عیزرائیل زۆرە
|
ڕوینی یاران گشت وە دڵگیری
|
بگردنی عومر، زەعیفی و پیری
|
هەموو پێت دەڵێن: چاوت وا تێوە
|
تەدارەک بکە زوو بێ بە ڕێوە
|