شوعلەی ئەو نیسبەت موجەددیدییە
|
«لِمَطلَعِها ٲلفُ تحيّة»
|
بۆ دەفعی زوڵمەت لە نزیک و دوور
|
سەرەیانی کرد بلوور ئەو بلوور
|
تا دای لە بلوور «ٲدنُ» شنەفتە
|
شارەزای سارای ئەتوار هەفتە
|
پیری پاک لە گەرد خاکی ناسووتی
|
مەنزڵگەی سەربەرز سەر مەلەکووتی
|
دڵ بە نەوای بەزم جەبەرووت ئاوا
|
سێراوی سەراو لاهووتی ماوا
|
لە شەو هەوارگەی فەنا بگردگ
|
پێی هەردی بەقا یاتاخگە کردگ
|
«جسماً لَدَينا روحاً لَدَيهِ»
|
دائیرەی تەمام «منهُ، ٳليهِ»
|
چون گوزەرگەی بوو مەراتیب هەر پەنج
|
لە گەنجی هەر پەنج بوو بە گەوهەرسەنج
|
چاو بڕیگەی حوکم ئەمری قەزاوە
|
دڵ بە دەس تەسلیم وەسفی ڕەزاوە
|
پێ لە دەرەجەی ڕەفیعەی قبووڵ
|
وەسیلەی وسقای فەزیلەی وسووڵ
|
واسیتەی ڕێگەی بەینی عیلم و عەین
|
واریسی حائیز حەیای «ذی النورين»
|
سیراجی وەههاج شەرع و تەریقەت
|
سەرمایەی ڕەواج کاڵای حەقیقەت
|
«نورُهُ الساری مَلٲ الكونين
|
منهُ ٳِستَضی قلبُ الثقلين»
|
قوتبی زەمان و ضَمانی ئەمان
|
ئەمانی ئەوانی ئەوان و ئەمان
|
حورمەتی نەیهێشت گوستاخی کردن
|
نامی نامیی ئەو بە سەریح بردن
|
لەو دڵی «ناجنس» ڕەنگێ تر ئاورد
|
«زنده»ی ئەبەد بوو تێیدا زیاد کرد
|
ئاخر لەبڕێز بوو جام وتی تا کەی
|
ئیما و موعەمما؟ «صريحاً» سا دەی!
|
دائیم ڕووبەڕووی نیشان بێ گومان
|
تیرەندەر کەمان پیری ما عوسمان
|
بێ تەلوین لە بورج تەمکیندا مەکین
|
«رَوَّحَ اللهِ روحَهُ آمين»
|
دەدا گەردی خاک ڕێگەی دەروێشان
|
نیشانێ لە شان سەرکاری ئێشان
|
ئەر خۆت بە تالب سەواب دەزانی
|
بخوێنە قورئان ڕەسمی عوسمانی
|
هَل رَقَب ذمَّه؟ لا وَلاَ ٳِلّا
|
لا حَولَ وَ لاَ قُوَّةَ ٳِلّا...
|
چە تەرزە دای بەر، ئەم تەرزە خەیار؛
|
کام دارە نەوری «قلبنا ٲنار»؟
|
«هو الشيخُ، هم ولدُهُ الٲبرار
|
هو الشيخُ، هم نجله الٲحرار»
|
«مضاهرُ ما فيه مستَتَر
|
بطور ٲبرد وَ وَجه ٲزهر»
|
سەرکردەی ئەسحاب باوەفا و سەفا
|
یەکێ «بوالبها»، یەکێ «بوالوفا»
|
دەشێ چی بڵێ لە وەسفیان کەس
|
موحەممەدی خولق، ڕەحمانی نەفەس
|
یەکێ ئایینەی فارووقی عومەر
|
یەکێ حەقیقەت ئەحمەدی سیەر
|
سابیت و سەییار بورجی تەمجیدن
|
نیشانەی ئەمان سەمای تەوحیدن
|
سێوەری شەجەر موجەددیدییە
|
حاسڵی هیممەت عالیی نەقشییە
|
ڕجام هەس بێرێ باریی پەست و بەرز
|
بەو سیلسیلە، ئەم سیلسیلە بەم تەرز
|
تا وەختی نزوول نوبووەت «مەهد»ی
|
تلووعی کەوکەب دەوڵەتی «مەهدی»
|
ئاخر هات بە زیکر ئەم بزورگانە
|
نیشانەی حوسنی خاتیمەمانە
|