عەقیدەی مەرزیە/مبحث الایمان والتصدیق بجمیع الکتُبُ السّماویة

عەقیدەی مەرزیە (1860)
by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث الایمان والتصدیق بجمیع الکتُبُ السّماویة
312682عەقیدەی مەرزیە — مبحث الایمان والتصدیق بجمیع الکتُبُ السّماویة1860مەولەوی تاوەگۆزی
ئەسلی سالیسمان تاقی بزانە تەسدیقە بە جەمع ئەو کتێبانە
بە نەقشی حادیس عەجەب شەرەفناک مەنقووش لە ڕووی ساف سەفحەی تەختەی پاک
یا بە ئەلفازی مورەتتەبەی خۆش بە زوبانی پاک فریشتەی بێ غەش
«رحمةً» خالیق گشت عالەمییان ناردگنی ئەسەر بەعزێ ئەنبیان
سەد و چوارن بە قەولی مەشهوور تۆ لەو عەدەددا مەیانزان مەحسوور
دە ئەسەر ئادەم، پەنجاهـ ئەسەر شیس سی نازڵ بووگە ئەسەری ئیدریس
دە سەر ئیبراهیم سەدە تەواوە ئەمانە هەر سەد سوحوفیان ناوە
زەبوور بۆ داوود، تەورات بۆ مووسا ئینجیل هاتەسەر حەزرەتی عیسا
فورقان بۆ حەزرەت «سيدالانام» «عليه الصلاة، عليه السلام»
تەسدیقت بوێ کە هەموو حەقن کەلامی قەدیم حەقی موتڵەقن
سیفەتی قائیم بە زاتی بێڕەنگ نییەن لە قەبیل جینسی حەرف و دەنگ
نە لە زیهن و حەفز، نە لە زواندا نە لە لەفز و گوێ نە لە بەیاندا
لە هیچ کامیدا نییە حولوولیان با لەوانیچ بێ ئەوە فامینیان
غەیرە مەخلووقن بە بێ ڕەیب و شەک نە بەستەی نەبیان نە بەستەی مەلەک
هەر چییان تێدا هەیە یەکسەری هەموو ڕاس، لە کیزب لە خولفن بەری
بۆ تەخەللوفی بەعزێ وەعیدات ئەگەر بشنەوی هەیە تەوجیهات
مەشرووت بە چەند شەرت جەلییە یا خەفی بەعزێ لە شەرتان دەوێ مونتەفی
یا خۆ موقەییەد بە مەشیئەتە عەزابی دا عەدل، نەیدا ڕەحمەتە
یا خولف مەخسووسی وەعدە نەک وەعید بە نەقڵ و بە عەقڵ بۆی هەیە تەئیید
یا یەعنی: عاسی خۆ موستەحەقە بە عەزاب، ئەمما عەفوی حەق حەقە
یا خۆ ئینشایە بڵێ نەک خەبەر ئەر بە خەبەر بی وتمان لەگرەو بەر
ئەم تەوجیهیانە بە چاکتر بناس کە لە عوموومات مەعفوو موستەسناس
بی مانیع هەرگیز «نصوص» لانەدەی لە زاهیر؛ دەشێ ئیحتیات بکەی!
ئەو موددەعیی مەحز مەعنای باتینە ئیلحاد و کوفری تێدا کامینە
ئەو کەسیچ ئەوا هیچ تێ نافکرێ لە هەموو هەر مەحز زاهیری دەگرێ
تەشبیهـ و تەجسیم هەڵدەگیرسێنێ لە زۆر قوڕاوی تردا دەمێنێ
قائیل بە زاهیر دەگەڵ ئیشارە ئەوە سەفوەتی دڵی دیارە
هوەیداس کەماڵ وەسفی عیرفانی جیلوەی حەقیقەت ئەسڵی ئیمانی
«طوبی لِمن فاز بذی الفضائل هم ٲهل الفنا والبقا الكامل»
هەر چی لە ئەحکام شەرعییە داڵە ڕەددی لێ مەدە؛ کوفر و زەلالە
موتەشابیهیان سیڕڕی ئیلاهین لە مەعنایاندا مەخلووقات لاهین
بەعزێ ئاگاهی حەق دەدا پێیان بەعزێ لەو سیڕڕە کەشف دەکا لێیان
ئیمان بێرانە تۆ بە گشتییان بێدەنگ لە مەعنا و لە کەیفییەتیان
هەر وەکوو وتمان ئەر دەکەی تەئویل باز هەم زەریفە ئیجمال یا تەفسیل
لە بەعزێ ئایات ئەو کتێباندا لە لەفز یا لە حوکم یا لە هەردواندا
بۆ خاتری چەند فائیدە و حیکمەت نەسخ جائیزە و واقیعە ئەڵبەت
بە یەقین لە جەمع باقی کتێبان وەجهی ئیمتیاز بۆ قورئان بزان
ناسیخە بۆ گشت؛ تێیدایە یەقین عیلمی ئەووەلین عیلمی ئاخیرین
گشتی شەوی قەدر مانگی ڕەمەزان لە لەوح هاتووەتە ئەووەڵ ئاسمان
لەودووا بە وەفق مەسڵەحەتی حاڵ نازڵ بوو وەخت بە بیست و سێ ساڵ
ساحیبی ئایات موفەسسەلاتە بوزورگترینی گشت موعجیزاتە
ئەم تەرتیبە وا ئێستە مەلحووزە بە وەفقی تەرتیب «لوح المحفوظ»ە
بشنەو ئەگەر هەی بە دەلیل مائیل نەقلی حەزرەتی عوسمان و سائیل
بەوتەورە بووگە لە عەهدی حەزرەت هەر هەیە و دەوێ تا بە قیامەت
بە بێ تەحریف و زیادە و نوقسان بێ سەهو و غەڵەت تەغییر و نیسیان
تەمام ئینس و جین مەلەک بەو دوستوور ئیجماع کەن میسلی نایەرنە زوهوور
هەموو فوسەحا و بولەغای عەرەب ساحیب فەساحە و بەلاغەی عەجەب
وەک ئایەتێکیان نەدا ئەو بیروون لە موعارەزەی هەموو عاجز بوون
ئەم عاجزیچە بەوان مولحەقە بە مەحزی تەئسیر قودرەتی حەقە
یا بەم سەبەبە کە ڕۆیگەسە دەر ڕوتبەی بەلاغەی لە تەوقی بەشەر
یا سیاقەکەی یەکسان غەریبە نەوعێکی بێ میسل یەکجار عەجیبە
با وجوود تەرکیبی لە حەرفی هیجاس ماددەی تەرکیبی قسەی بولەغاس
نە نەزم و نە نەسر، نە وەک سەجعانە نە تەرزی ڕەجەز، ئینسان حەیرانە
لابە عەقیدەی کافری بێ پیر «و قل ٳنه بشيرّ نذير»
«قولّ من الحق فرقانّ و فَصل لا قولُ كاهن، لا شِعرّ، لا هَزل»
«لا تقوُّلُ، وَ لا ٲساطير بلل للعالمين هدی و تذكير»