ئەسڵی سانیمان لە شەش ئەسڵەکان
|
باوەڕکردنە بە مەلائیکان
|
بە فارسی پێیان دەڵێن فریشتە
|
جیسم نوورانی و لەتیف سروشتە
|
پاک و بێ گوناهـ فەرمانبەردارن
|
موتیع بۆ فەرمان پەروەردگارن
|
هەر ئەمرێ بکا، هەرچی فەرمووگە
|
نافەرمانییان ناوێ و نەبووگە
|
ئەو قسەی دەگەڵ «ربّ العالم» بوو
|
پرسین لە حیکمەت خەلقی ئادەم بوو
|
تا حاڵی بوون گشت لە حیکمەتی
|
هیچ کام نەمێنێ عوقدەی شوبهەتی
|
نە ڕەخنە لە فیعل «رب العزة» بوو
|
نە دەرحەق ئادەم تەعن و غەیبەت بوو
|
عەلاوەی ئەمە تەسەوور ناوێ
|
غەیبەت بۆ کەسێ لە عەدەمدا وێ
|
«و ما كان ذا رجمٲ بالظنون»
|
حاڵی کردبوون تەعلیمی بێ چوون
|
«فما قال مِن لسانِ المَلَك
|
خالقُنا من «نحن» الی «لك»»
|
نە تەزکییەی نەفس نە عوجبیان بوو
|
تەتیممەی تەقریر شوبهەی خۆیان بوو
|
ئەر «مَلكينِ» هارووت و مارووت
|
کەس بۆ ئیعتیراز ناوێسێتە ڕووت
|
وەر مەفتووحە «لام» ئەمە جوابە:
|
ئازاریان عەزاب نییە، عیتابە
|
قیسسەی سیحریان کەوا شەهیرە
|
مەردوودی خدمەت جەمعێ کەسیرە
|
سەبەب لە ئینزال بەعسی ئەواندا
|
سیحر ئینتیشاری بوو لەو ئەواندا
|
تەشخیس بۆ عەوام هیچ نەدەدریا
|
ساحیر و نەبی فەرق نەدەکریا
|
«جاء باذن الملك المنّان
|
لابتلاء الناس ٱي الامتحان»
|
«يُعلّمانِ النَّاسَ السحرَ كَی
|
يمتاز الرشدُ لهم مِن الغَيّ»
|
مبحث الابلیس
|
حیکایەتەکەیچ درۆ بزانە،
|
یا خەیر ڕمووزی قەدیمیانە
|
ئیبلیس چون لەناو مەلەکاندا بوو
|
لە سوحبەتیاندا خەیلێکی پێ چوو
|
بە تەغلیب ناوی بە مەلەک بریا
|
ئیستیسنای لە جەمع ساجیدان کریا
|
وەرنە خۆ «جنّ»ە ئەو «الخناس»ە
|
شاهیدیچی قەول ئیبنی عەبباسە
|
فەرمووگیە جیننن، ئەو زومرەیانە
|
وەلەدیان دەوێ و ئیبلیس لەوانە
|
خسووسەن زاهیر کەلامی باری
|
«كان من الجن» چاک دەدا یاری
|
مەلەک نەک لە تەرز ئینسان و پەرین
|
لە ژن و شوویی و زاو و زوو بەرین
|
نە نێر، نە مێنگە، نە ساحێب منداڵ
|
بەپێی ڕوتبە و حاڵ ساحێب پەڕ و باڵ
|
باڵیان بە ئایەت وەها دیارە:
|
دوو دوویە، سێ سێ و، چوار چوارە
|
بەڵێ پێغەمبەر کە بۆ میعراج چوو
|
دیگیە جیبرەئیل شەشسەد باڵی بوو
|
گشت لەسەر فیعلی عەجیب قادرن
|
لە هەر شکڵێدا حەز کەن زاهیرن
|
جیبرەئیل لە شکڵ دوحیەدا دەهات
|
بە خدمەت حەزرەت «عليه الصلاة»
|
زۆرترن لە گشت ئەنواعی عالەم
|
«بٲعدادهم الله ٲعلم»
|
لە مەکان و قورب، لە مەکانەتدا
|
لە ئیمتیسالدا و لە مەعریفەتدا
|
لە «كلام الله» وا دەوێ مەفهووم
|
«لكلَّ منهم مقام معلوم»
|
لە ئاسماناندا نییە جێی یەک پێ
|
ئیللا مەلەکێ حازرە لەوێ
|
بەعزێ بەدەوام قائیم و خاشیع
|
بەعزێکیچیان هەمیشە ڕاکیع
|
بەعزێ دائیما وا لە سجووددا
|
بەعزێ لە گێجاو بەحری شهووددا
|
غەفڵەتیان نییە ساتێک یا دەمێ
|
خەبەریان نییە لە هیچ عالەمێ
|
چونکە بۆ تەبلیغ خەیلێ لائیقن
|
واسیتەی مابەین خالیق و خەلقن
|
بەعزێ مەبعووسن سەر نەوعی خۆیان
|
بەعزێ سەر بەعزێ لە ئادەمییان
|
هەرچی لە عەدەم هاتوێ و بێتە دەر
|
فریشتەیێکی تایینە لەسەر
|
بە وەفقی فەرمان پادشای خەبیر
|
تەسەڕڕوفاتی تێدەکا و تەدبیر
|
ئایا سەماوات ئایا هەساران
|
بەحر و تەم و هەور، با و بەور و باران
|
تک تکی باران، کولوو کولووی بەور
|
تەڵ تەڵ گیا و لق گەڵای دار بەوتەور
|
زەمینە کەژ و دەشت تەمام جەمادات
|
حەیوانات یەکسەر، هەموو نەباتات
|
هەرچی نەموت و تەفسیلی دەوێ
|
نییە فریشتەی مووەکەل نەوێ
|
بۆ هەر فەردێکی فیرقەی موئمینین
|
بە حەدیسی پاک «خير النبيّين»
|
سەدوشەست مەلەک حافیزە یەقین
|
«دفعاً لاختطاف رهط الشياطين»
|
بەعزێ بۆ بەهەشت خەزێنەدارە
|
لەناویاندا ریزوان سەردارە
|
بەعزێ خەزەنەی دۆزەخ و نارە
|
بۆ ئەو دەستەیچە مالیک سالارە
|
زەبانیە یانێ: نەسەقچیی سەقەر
|
یا ئەو خەزەنە وتمان لەمەوبەر
|
حەق فەرمووگیە «تسعة عشَرْ»
|
نۆزدە سینفن یا نۆزدە نەفەر
|
حەفەزە یانێ: کەتەبەی کیرام
|
دوو بە شەو، دوو ڕۆژ ڕاس و چەپ مەقام
|
ئی ڕاس خێرنویس، ئی لای چەپ شەروور
|
ئی لای ڕاس ئەمیر، ئی لای چەپ مەئموور
|
دەڵێ: تا هەفت سات مەینویس جارێ
|
بەڵ تەسبیحێ کا یا ئیستیغفارێ
|
ئی ڕاس چون کەرەم حەق بێ پایانە
|
چاکە دەنویسێ بە دە چەندانە
|
فریشتەی سوئال عەزابی قەبران
|
چە بۆ موسوڵمان چە بۆ کافران
|
دوو شەخسن ناویان مونکەر و نەکیر
|
یا بۆ موسوڵمان موبەششیر، بەشیر
|
بەعزێ سەر بەعزێ هەیە شەرەفیان
|
بەڵێ ئەفزەلی گشت مەلائیکان
|
ئەواننە پێیان دەوێژن «خواصّ»
|
کە چوار سینفن دەگەڵ چوار ئەشخاس
|
چوار سینفەکان موقەڕڕەبوونن
|
نزیکی حەزرەت بارگەی بێچوونن
|
«کەڕڕووبی»ن مەلەک عەزاب و نیقمەت
|
«ڕووحانی»ن مەلەک ڕەحمەت و نیعمەت،
|
حەمەلەی عەرشن یانێ ئەوانە
|
عەرشی عەزیمیان هەر لەسەر شانە
|
ئەمڕۆ چوارن وەختی جەمالە
|
لە قیامەتدا وادەی جەلالە
|
هەشت کەسن یا هەشت سینفی بێ شومار
|
«جَلَّ جلالُ الواحد القهّار»
|
چوار شەخسەکان یەکێ جیبرەئیل
|
ساحیبی وەحی و پەیغام و تەنزیل
|
میکائیل بۆ قەبز بۆ بەستی زەمین
|
بۆ تەعیینی ڕزق بووگە بە ئەمین
|
عیزرائیل بۆ قەبز ڕۆح ساحیب دوستوور
|
ئیسرافیل ساحیب ئەمری نەفخی سوور
|
«صور»یچ شاخێکە فووی دەکا پێدا
|
بە عەدەد ئەرواح کونای وا تێدا
|
دووجار فووی پێدا دەکا حەواڵە
|
«بين النفختين» موددەی چڵ ساڵە
|
لە نەفخەی ئەووەڵ بەرزان دەون پەس
|
زی ڕووح گشت دەمرن نامێنێ هیچ کەس
|
کە نەفخەی دووەم ناکاو سەدای بێ
|
دووبارە هەموو گیانیان پێدا تێ
|
ئەمما حەمەلە و چوار شەخسەکان
|
لە هەر دوو نەفخە ئەوان موستەسنان
|
دەمرن و زیندگ دەونەوە سەرجەم
|
پاشتر لە ئەووەڵ، پێشتر لە دووەم
|
بەعسیان وەک خەڵق بەر لە گشتانە
|
مردنیچیان لە دوای هەموانە
|
خەواسی مەلەک هەیە فەزڵیان
|
وەسەر بەشەردا سیوای ئەنبیان
|
عەوامی بەشەر سولەحا و ئەولیا
|
فەزڵی هەس وەسەر عەوامی مەلەکدا
|
عەوامی مەلەک فەزڵی هەس وەسەر
|
گونەهکاراندا لە فیرقەی بەشەر
|
«و في ما بين الخواص كلام»
|
بەر نەبی و ئەوان سەلات و سەلام
|