لە ئەسڵی دیندا دوو کەسن مەشهوور:
|
شێخی ئەشعەری و شێخ ئەبوو مەنسوور
|
لە فەرعی دیندا هەر چەهار ئیمام
|
مەشهوورن لە بەین تەمام خاس و عام
|
ئیمامی ئەعزەم ئەووەڵ سەر مەزهەب
|
دووەم شافیعی قورەشی نەسەب
|
بە ئیمای حەدیس سەییدی سەروەر
|
عالەم بە عیلمی ئەو بوو مونەووەر
|
سێیەمین مالیک فەزڵی ئەکمەلە
|
چوارەم ئەحمەد نەجلی حەنبەلە
|
چونکە مەزهەبیان مودەووەن بووگە
|
تەقلید هەر بۆ ڕێی لای ئەوان چووگە
|
ئەرنە لە سایەی «سيد البشر»
|
موجتەهید زۆرن هەموو پڕ هونەر
|
ئەرچی ئیختیلاف ئوممەت ڕەحمەتە
|
تەقلیدی غەیری ئەوان زەحمەتە
|
«طريقةُ القوم كلِّ منها حق»
|
کول عەینی شەرعن، بەڵ لوببی موتڵەق
|
وەک موجتەهیدین زاهیر، ئیجتیهاد
|
سابتە، تاقی، بۆ شێخی ئیرشاد
|
چی بۆ موجتەهید هەس بەر موقەللید
|
لەسەر مورید هەس نیسبەت بە مورشید
|
«بل قالوا: الشيخ فی شيعته
|
كان كالنبیّ فی ٲمّتِهِ»
|
ئەرچی ئەهلی حەق فەرمووگیانە:
|
ئەسبابی عیلمی مەخلووق سیانە
|
حەواسی سەلیم خەمسەی زاهیرە
|
لەمس و، شەم، زەوقە و، سەمعە و، باسیرە
|
خەبەری سادق، عەقڵە، سێ تەمام
|
نییە لە ئەسباب مەعریفەت ئیلهام
|
لاکین بزانە، هیچ شوبهەی نییە
|
ئەوە بە نیسبەت عامّەی خەڵقییە
|
«خصوصاً» ئیلهام هەر وەک ویجدانی
|
ئیلزامی غەیری پێ ناتوانی
|
ئەگەر نە، عیلمی پێ دەوێ حاسڵ
|
بدە بە حەدیس «ٲلهَمَنی...» دڵ
|
«قلب المؤمن عرش الله» بخوێن
|
جامی «ٳستفتِ عن قبلك» بوێن
|
نەسیمی «نَفَث فی روعی» کوانێ؟
|
«ٳلّا و قد صبّ» زۆر کەس دەیزانێ
|
حوججەتە لە لای ئەسحابی سەفا
|
«خُذ طريقَهم ٳذ فيه شفا»
|
«وَ لا سيّما طريقَة مَن
|
مَنَّ عليهم جَنابُ ذی المَنّ
|
بٲنَّهُمُ قَد تَٲدبوا
|
بٲدَب الشرع، فيه دَٲبوا
|
دٲبهم للشيخ دَٲب الصحابة
|
لمن طاب من طيبِه طابة»
|
خامۆش و گۆیا و خەمەدە و شواز
|
بێهۆش و هوشیار، ڕەقەدە و ئەیقاز
|
نزیک ئاشنا، دوور و بێگانە
|
غوییەب و حوززار، کانە و بانە
|
تەبەعەی میشکات میسباحی باری
|
«وراء كلِ مسلم، بخاری»
|
ئووەیسیی بە نەقش بێ نەقشی پەیوەند
|
سەر کاری عالی شاهی نەقشبەند
|
«قَدَسَ الله، تعالی، سِرَّه
|
ٲفاضَ علی المؤمنين بِرَّه»
|
تەریقی ئەنفەس ئەقدەس و ئەعلا
|
ئەحلا و ئەجمەل، ئەجەل و ئەجلا
|
ئەتهەر و ئەنوەر، ئەتیەب و نەسەب
|
ئەنفەع و ئەرفەع، ئەفزەل و ئەقرەب
|
مەکتووبات نەگری ئەر لە گوێتەدا
|
«ابن حجر» بەرد دەدا پێتەدا
|
زاهیری دەڵێت وەک باتینییە
|
تەریقە لەمە فازیلتر نییە
|
چ تەریقێکە ئاوردیانە بەین؟
|
«جزاهم الله رَبُّ المشرقين»
|
عینادت نییە ئەگەر مونسیفی
|
ئەوە «ٲفضلُ الذِّكرِ ٲلخفیّ»
|
ئەویچە ئیختیار ئیسمی زاتی پاک
|
جامیعی ئەسما و سیفاتانە پاک
|
بەر لە مەشغووڵی بە نەفی و ئیسبات
|
ئەڵبەتە کەو چەند فەوائید دەدات
|
نەک وەک ئیختیار دڵ، بە دڵ بزان
|
کە لە بەدەندا هەر وەسە سوڵتان
|
ئیسڵاحی ئەوی ئیسڵاحی گشتە
|
بەڵ بۆ شەش جیهەت بۆ هەموو چشتە
|
«بعد ازان» کە دڵ پڕ بوو لە سەفا
|
جەلای ڕۆحە و سیڕ خەفییە و ئەخفا
|
هەروا بەو سلووک ڕەویە و شەرت و شۆن
|
تا «عَشَرة كامِلة» دەڕۆن
|
کە لە کەل کەوکەب کامیلی سووی دا
|
ئیمان و ئیسلام حەقیقی ڕووی دا
|
ئەو وەختە دەڵێن قۆڵت هەڵماڵە
|
ئان هاوترازووی سەد هەزار ساڵە
|
لە لای من ڕەویەی ئەم بزورگانە
|
ئەمیانە نەک وەک هیچ کامێکیانە
|
کە ڕابیتەی شێخ تێرنە نەزەر
|
«طوبی للذی له ذا ظَهَر»
|
شێخ هەر دوو فەنای هەس بێ وەسوەسە
|
پەس بۆ تۆ «فنا فی الشيخ»ی بەسە
|
دەڵێی ئیستیحزار سوورەت بەتاڵە
|
بەتاڵە نوێژ شەرعیت چەند ساڵە
|
عەلاوەی خەلەل کاری عوقبایی
|
دەشێ بفەوتێ کاری دنیایی
|
عولەمای کامیل مەزهەب هەر چوار
|
ئەسفیای بزورگ «صفیّ الاسرار»
|
خۆت شارەزا وی یا بە واسیتە
|
لێیان دەشنەوی حەققیی ڕابیتە
|
ئیشارەیە هەس لە مەعییەتدا
|
لە کیتابەدا یا لە سوننەتدا
|
ئەر فامت نەڕۆ و هەر نەیێتەوە
|
چاک ڕابیتەی لێ دەفامێتەوە
|
خۆلاسە تەریق ئەم مەشائیخە
|
فەزڵی «كالجبال» ڕاسی و شامیخە
|
بۆچ ئەم تەریقە هەس بەم تەریقە؟
|
چونکە نیسبەت و حاڵی سیددیقە
|
نیسبەت و حاڵەت «ٲفضل الامثال»
|
«ٲفضَلُ النَّسَب ٲفضل الٲحوال»
|
ئەرچی شەریکن ئەسحابی کیرام
|
«فی الفيض العامِّ من خير الانام»
|
«لكن فی الفيض الخاص المحوّل
|
كلّهم مريد» خەلیفەی ئەووەڵ
|
«و هو ظاهراً باطناً مُطاع
|
علي كلّهم له اتَّباع»
|
«و من ناره كُلُّ مقتبس
|
و من نوره كُلُّ ملتَمِس»
|
تەسدیق بەرزەخە «بين الطرفين»
|
هەر یەک لە جێی خۆی «كُلّ من الوصفين»
|
ڕوتبەی فارووقی مائیل بە فەرقە
|
لە شهوودی شەرع شەریفدا غەرقە
|
ئەگەر دەبینی «بعد النبيّين»
|
ڕوتبەی سیددیقین شوهەدا ببینن
|
موددەی سێیەمیچ، تا ئەکسەری چوو
|
ویلایەت هەر بەرگ نبووەتی بوو
|
ئیمجار نواندنی کەمێ گۆشەی عەین
|
مەرتەبەی سێیەم بوو بە «ذی النورين»
|
چون لە چارەمدا جێی گرت، خۆر دوستوور،
|
بێ پەردە، عالەم کرد وە دەریای نوور
|
قەوابیل یەک یەک هات وەبەرەوە
|
هەرچی هەرچی بوو دایە دەرەوە
|
فەسڵێ سەوزە و گوڵ، یەک زەردی و مەلال،
|
لە یەمەن عەقیق، لە بەدەخشان لال
|
سەڵای «سلونی» خست ئەو فەلەک داد
|
«زدنی» زیاد کرد «کُمیل»ی «زیاد»
|
ویلایەت پەردەی نەکرد ڕیعایەت
|
بۆ وە ناو نریا «باب الولايت»
|
زاهیر بوو تەریق سیددیقی وەک خۆی
|
عالی و پڕ مەغزە، بۆچی پووچ دەکەی؟
|
سیلسیلەی ڕیجال ئەم شیمەی پاکە
|
لایق وەگەردن شێری بێ باکە
|
قەف قەف هات وەک ڕم تا شیری هیندی
|
قد قَدَّ قَدَّ کُلِّ «لی»، «عِندی»
|
هەر کەس خەستەی زەهر گەستەی «هەوا» بوو
|
فارووقی توریاک بۆ ئەو دەوا بوو
|
لە فەیزی قەدیم لوتفی ڕەببانی
|
بوو بە موجەددید بۆ ئەلفی سانی
|
خەبیس لە تەییب بەو کریا تەمیز
|
«قدَّسَ الله سِرَّهُ العزيز»
|
موحتاج بە ئەلفیت ئەر نەوی عاتی
|
ئەر عەشەراتیت ئەگەر میئاتی
|
ئەگەرچی دیجلەی بەغدادی ئیرشاد
|
«منبعُ الانهار» مەزرەعەی عیباد
|
مەئوای نیسبەتەین بێ شەینی سیبتەین
|
غەوس و شاهباز ساحیب جەناحەین
|
مەرجیعی فتووح پەیدا و نیهانی
|
بارکای جەلال شێخ جیلانی
|
«الله ٲرضاهُ بالرِضا المبين
|
ٲولاهُ الٳله ٳلاهُ، آمين»
|
فیووزات یەکسەر ئەر زۆرە و ئەر کەم
|
تەمام لە خدمەت ئەودا دەوێ جەم
|
لاکین موجەددید نائیبی ئەوە
|
وەکیلی «ذو رٲی» سائیبی ئەوە
|
هەرچی کە وتمان جەم بووگە لەوێ
|
تەسلیم بە سەرکار موجەددید دەوێ
|
لەسەر هەر شیمە و شێوەیە کە هەی
|
چار نییە دەشێ بەو تەشەببوس کەی
|
چونکە وەکیلی ئەوە و نائیبە
|
لە نائیب غائیب ئەڵبەت خائیبە
|
با بێینە سێوەر ئەم هەردوو هوما
|
«رَضِی الله الهادی عنهما»
|
«نامی» لەم جێدا بۆ وەسڵی ئیسناد
|
چەن کەس ناو ئەبا لە ئەهلی ئیرشاد
|
لە «فارووقی»وە واسڵ بوو مەعلووم
|
بۆ نەجلی ئەرشەد «محمد معصوم»
|
لەوۆ هاتە خوار بۆ تەرویجی دین
|
دای لە دەروونی خواجە «سيف الدين»
|
ئەمجار هاتە خوار زۆر بە جوانی
|
بۆ «نور محمّد اَلبَدَوانی»
|
لەوەوە گەیشت بە جانی جانان
|
«حبيب الله مظهر الاحسان»
|
جا گەیشتە دڵ پیری عەلەوی
|
«عبدالله غلام علی دِهلَوی»
|
لەوەوە هێنای پایەی عیلم و عەین
|
«مولانا خالد» شای «ذو الجناحَين»
|
لە «مولانا»وە خەزانەی ئەمان
|
تەسلیم بوو بە دەس حەزرەتی عوسمان
|