«دَليل كونِ ذلك الجناب
|
خاتمهم ما كان فی الٲحزاب»
|
«و فی الحديث ما لهُ يهدی
|
وذا قولُ «لا نبیّ بعدی»»
|
ئایینەی دڵ وا بە ژەنگ جەفاوە
|
بێ وە ئیستیدلال ئەهلی سەفاوە:
|
بەهرەی شەرع دەعوەت خەڵق ئەلای حەقە
|
حەللی موشکیل و مەسئەلەی ڕەقە
|
ڕەهنوماییە و ئیرشادی عیباد
|
ئەباڵ مەسالیح مەعاش و مەعاد
|
«و ٳعلامُهُم تلكُمُ الٲمور
|
يعجز عنها عقول الصدور»
|
تەقریر و تەحریر ئەدیللە و حوجەج
|
ئیزالەی شوبهەی پڕ زەیغ و عیوەج
|
تەبشیر و تەرغیب فیرقەی موئمینین
|
ئیزار و تەرهیب عوسبەی کافیرین
|
ئیحکامی ئەحکام ئەسڵ و فەرعی دین
|
ئیتمامی ئەخلاق حەسەنە و ئایین
|
ئەم شەرعە خۆ بۆ ئەوانە سەرجەم
|
«بِالطرز الٲكمل والوجه الٲتم»
|
«مَتَكَفِّلّ مُحكَمُ سديد
|
حيث لا يُعقَل عليه مزيد»
|
«يَدُلُّ عَلی ذاكم يقينا
|
«اليوم» حتی تبلغَ «دينا»»
|
نەما ئیحتیاج ئەهی زەمانە
|
«حق» «نبی»یێ تر بکا ڕەوانە
|
مەعلووم بوو لەلای هەر کەسێ بیناس
|
«محمّد» بێ شک «ختم الٲنبيا»س
|
لە ئەمری عیسا هیچ پەشێو نەبی
|
بەر لە موحەممەد بووگە بە نەبی،
|
کە هاتە خواریچ هیچ شوبهەی نییە
|
هەر تابیعی شەرع موحەممەدییە
|
شەرعی خۆی مەنسووخ، تازەی بۆ نایە
|
خەلیفەی جەناب ڕەسوولوڵڵایە
|
هیچ دینێ قبووڵ ناکا لە هیچ کەس
|
ئیللا ئەم دینی ئیسلامە کە هەس
|
ئەهلی کیتاب گشت پێی تێرن ئیمان
|
سەلیب دەشکێنێ لا دەبا خووگان
|
وەک عەسری ئەو خۆش کەس نایشنەوێ
|
دەڵێن ژن تێرێ و وەڵەدی دەوێ
|
وەختێ کە دەمرێ بە ئەمری بێ چوون
|
دەکرێ لە خدمەت حەزرەتدا مەدفوون
|
بووبەکر و عومەر، دەکەونە ئەبەین
|
«توبی للشيخين بين النبييّن»
|
چ فەزلێکە «حەق» داگیە بەم خاکە
|
ئەسڵە بۆ ئەم گشت گەوهەری پاکە
|
ئاسمان لە ڕوتبەی عولوی چی کەم بوو
|
نەبوو بە مەدفەن بۆ عیسا، ئەم بوو؟
|
قەتعی نەزەرت جارێ لەولا کە
|
مەنشەء و مەدفەن خەڵات «لولاك»ە
|