ڕوئیەتی دانای خەفی و ئاشکار
|
ئایا بۆ نائیم ئایا بۆ بێدار
|
«في ذِهِ النشٲة ٲو دارالقرار»
|
جائیزە لە لای قەولەکەی موختار
|
ئەر جائیز نییە حەزرەتی مووسا
|
لەبەرچی فەرمووی «ارِنی»؟ ئەوسا
|
هیچ لە جواودا «خالق الوری»
|
فەرمووی «لَن ٲريك» یا خۆ «لن ٲری»؟
|
بە «لن ترانی» جواوی داوە
|
ناوینی تۆ من وا بەم ئیماوە
|
ئیساتە تۆ تۆی بەم وەسفە کە هەی
|
من قائیم بە خۆم سەرمەدیم و حەی
|
ڕاوێس ئەو نەشئە با تەشریف بێرێ
|
ئیبقای حەق خەڵات بەقات بنێرێ
|
بە چاوی فانی ناوینیە باقی
|
باقی دەوێنێ باقی وە تاقی
|
«ولا سِيَّما لَدي ذی استماع
|
لا يَدُلُّ النفسي عَلی الامتناع»
|
روئیەت، بە خیلاف ئەو کەس جاحیدە،
|
حەقیقەتەکەی نەوعی واحیدە
|
یەعنی ئینکیشاف و ئیدراکی تەواو
|
کەوا حاسڵە لە دوای فەتحی چاو
|
لاکین «فی الشاهد» بوونی هەس مەنووت
|
بە موحازات و سائیری شرووت
|
«مثل خروج النور والشعاع
|
ٲو بالارتسام ٲي بالانطباع»
|
قیاس لە شاهید پارچەی کاسیدە
|
تەنیاگە تانتەی لە پۆی فاسیدە
|
با دەرحەق بە حەق یەکتای یەگانە
|
حاسڵ وێ ئەو وەخت بێ ئەو شەرتانە
|
بۆچ؟ وەختێ کە نەفس وەردەی «ما» و «مَن»
|
دەرچوو لە هەڕگاو زۆنگی زەویی تەن
|
«من عالم القدس قد تستمدّ
|
فتقوي، تَكمُل، و تستعِدُّ
|
لٲن يخلقَ الخالقُ الٲكبر
|
فيها الادراك بِحِسّ البصر
|
بلا ذی الشروط و تلك المحن
|
بعد الاعادة لذاك البدن
|
فاحفظ ذا الذي كان لاحقا
|
يلائمُ ما مَرَّ سابقا»
|
بەڵکوو لە خزمەت شێخی ئەشعەری
|
بۆ ڕۆحی ڕەحمەت لە غایەت عەری
|
ئەو شرووتانە کەوا موسبەتن
|
ئەسبابی عادیی خەڵقی ڕوئیەتن
|
ئیستەیچ جائیزە خالیقی وەدوود
|
بێ ئەوان ڕوئیەت بێرێتە وجوود
|
دەلالەت دەکا لەم قسە تەمام
|
ئیختیلافی جەمع سەحابەی کیرام
|
«فی وقوعها ليلَة الٳسرا
|
لهُ عليه صلاة تتری»
|
بۆچ عیلم و ڕوئیەت دەخەی تەفاوەت؟
|
ئاخر نەوع کەشف و عیلمێکە ڕوئیەت
|
عیلمت بە خالیق بێ جیهەت بۆچ هەس؟
|
دین بێ جیهەت هەس بۆت تەعەللوق بەس
|
ئەگەر دەوینێ بێ موقابەلە
|
با بوێنیە چە موجادەلە؟
|
«لو يَری» بۆچی بێ چەند و چوونە؟
|
«لو يَری» بۆچی بە چۆن مەقروونە؟
|
نَقَلَ القاضی عِیاضُ السَرِیّ
|
هەیە لە خەودا ئیجماع لە سەری
|
تا ئیستە لەسەر جەوازی ڕۆیین
|
لە وقووعیچی با نەختێ بدوین
|
خەڵاتی وقووع ڕوئیەتی باری
|
بەم چاوی سەرە و حاڵی بیداری
|
دەس نادا بۆ کەس لەم دنیایەدا
|
هەر بە شانی خەتم ئەنبیایەدا
|
حەتتا ڕوئیەتێ کە بۆ ئەویچ بوو
|
دەڵێن وەختێ بوو لە دنیا دەرچوو
|
ئەر «وەلی» ئیزهار دینی فەرمووگە
|
ئەوە شهوودی غەڵەبە بووگە؛
|
مەستی گێجی دا و خستیە مەلە
|
وتی ڕوئیەتە، یا موئەووەلە
|
بەڵێ بە نەقڵی تەشکیک نەماگە
|
بۆ زۆر بوزورگان بە خەو ڕوویداگە
|
وقووعی ڕوئیەت ڕۆژی قیامەت
|
دەوێ بە دەلیل کیتاب و سوننەت
|
ئەر کەسێ بڵێ: تاریکە چاوم
|
تووشیاری دەلیل، زەحمەتە ناوم،
|
لەبەر «ليلة البدر» ئەر دەوێنێ
|
«الي ربها ناظرة» خوێنێ
|
ئەمرێ جەوازی شکی نەماوێ،
|
موخبیری سادیق خەبەری داوێ
|
کە واقیع دەوێ، ڕاسە بە تەحقیق
|
واجبە بەوە گشت بکەین تەسدیق
|
لەم مەتڵەبەدا ئیجماعی ئوممەت
|
بەر لە حودووسی ئینکار و بیدعەت
|
بووگە لە سەری وقووعی ڕوئیەت
|
کەوا موستەلزیم جەوازە و سیححەت
|
لەسەر ئەمیچە ئایەی زاهیرە
|
مەحموول لە زاهیر موتەبادیرە
|
ئەو ئیجماعیانە زۆر موعتەمەدە
|
لەو ئیجماعە دەر ڕێگەی پێ مەدە
|
با بەس بێ دەلیل عولەمای کامیل
|
بێینە سەر دەلیل جەرگەی ئەهلی دڵ
|
چەند کەس هەن دەرچووگ لە دەس نەفسانی
|
موسەففا لە ڕەنگ وەسفی ئینسانی
|
ئار و دووی وجوود سووژیاگ نەوێ
|
نییە لەلایەن هیچ ڕۆژ و شەوێ
|
پێی دڵ لە زنجیر «ما سوی» موتڵەق
|
موشتاق دیدار مەحبووب بەرحەق
|
بەهەشت جێی سروور غەم لێی ئەودەر وێ
|
دەردی ئینتیزار مەوتی ئەحمەر وێ
|
ڕاسە بێباکە و ئیستیغنای دەوێ
|
ڕێی ڕەحمی مەحبووب بەرحەق ناکەوێ
|
پەردە لە جەمال نەدێرێتەوە
|
خۆی لە موشتاقان بشێرێتەوە
|
حاشا سەد هەزار مەرتەبە دوورە
|
عاشق شاد نەبێ بەو شۆڵەی نوورە؟
|
بە حەق بە لیقای «باقی» شاد ئەبن
|
هەر بەو لیقاوە دڵئازاد ئەبن
|
«رزَقَنا الله بفضله
|
و حفظنا من آثار عدله»
|
پشتی ئەم ئەسڵە ئیستیفابێزە
|
دامنەی لایقە بەم پەراوێزە
|
وەسف ئەر جێ بێڵی تالیبی زات بی
|
لە فەرزی «شاهـ» بی دەشێ هەر «مات» بی
|
عیلمی کونهی زات بۆ کەس ڕوو نادا
|
نە لە دنیادا نە لە عوقبادا
|
ئەر بڵێی ڕوئیەت بۆ دەلیل چییە؟
|
ڕوئیەت موفیدی حەقیقەت نییە
|
زاتێ نیشانەی بێ نیشانی وێ
|
دەشێ عیلمی کەس چی لێ زانیوێ؟
|
ئەوە بێتە زەبت زیهن و مەعریفەت
|
هەر وجوودە و سەلب، ئیزافە و سیفەت
|
بێ نەوع و جینسە ناگونجێ «ما هو؟»
|
«تَقَدَّسَ مَن لَيس ٳلا هُو»
|